جۆنگکووک:وە ڕاستە ئێوەی هەڵنەبژارد وە نابێ ناحەقیشی بگرن...بەڵام هەرچی بێت ئێوە خێزانی ئەون ناتوانم هەروا دوژمنایەتی زیاد بکەم و ئێوەش هەمووتان بکوژم چونکە بچکۆلەکەی من خەمبار دەبێ،ئەوەش کۆتا شتە کە بمەوێت..بۆیە نامەوێ شەڕ دروست بێ لە نێوانمان و دەمەوێ لێرە بابەتەکە دابخەین.(هەمووی لەسەر یەکەوە گووت و هەموویان بە بێدەنگی گوێیان لێدەگرت دواتر جۆنگکووک گووتی...)

جۆنگکووک:چاوەڕێی وەڵامتم.(هەموویان چاویان چووە سەر کیم جۆنگ هیۆنگ جێنی سەری دەلەقاند بە مانای ئەوەی ڕازی نەبێ باوکی سەیری جێنی کرد کیم جۆنگ هیۆنگ 'یش دوای کەمێک سەری نەوی کردوو گووتی...)

کیم جۆنگ هیۆنگ:باشە،من چی بڵێم؟ لەوەتەی تای هاتۆتە دونیاوە هیچ شتێکی نەکردووە حەزی لێبکات ئەگەر جێنی ئەوی نەناردبا سۆل ئەوا ئێستا لە ژێر قسەکانی من بەزۆری دەهات و کاری دەکرد تا تەواوی ژیانی لەناو ئەو گێژاوە دەژیا،ئەو ژیانەی خۆی دەیویست نەیدەبوو.

کیم جۆنگ هیۆنگ:داوای هەرشتێکی دەکرد دەمگووت نا ،نابێ،تۆ بۆ چیتە ،ئەم شتە بۆتۆ نەکراوە، هەر کاتێک قسەمان دەکرد بە دڵشکانی ئەو کۆتای دەهات ،دەمزانی کە واشە بەڵام گرینگیم پێ نەدەدا وەکو ئاژەڵێک مامەڵەم لەگەڵ دەکرد لە پێش چاوەکانی من فرمێسکی دەڕشت و دەپارایەوە بەڵام چیم دەکرد ؟

کیم جۆنگ هیۆنگ:تەنها پشت گوێم دەخست سەڕەڕای ئەمانەش پێویستی بە کات بووە بۆ ئەوەی ئێمە هەڵبژێرێ ؟(ئەم قسانەی دەکرد شەرمی دەکرد سەیری ڕووخساری کەس بکات لێرەدا جێنی هەست بە خراپیەکی زیاتر دەکا بۆ براکەی جین'ش لەولاوە کە هەمیشە براکەی پشت گوێ خستووە پەشیمانە جۆنگکووکیش؟ جۆنگکووک لە ئێستادا ئەگەر بیتوانیبا کیم جۆنگ هیۆنگی بە خراپترین شێوە دەکووشت دوای کەمێک بێدەنگی کووک هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و خۆی ئارام کردەوە و گووتی...)

جۆنگکووک:باشە بە پێی ئەم قسانەت بێ بڕیاری ئەوە دەدەی کە پشتم بگری ڕاستە ؟ واز لەم دوژمنایەتیەش دێنی؟(کیم جۆنگ هیۆنگ سەیری جێنی و جین'ی کرد ئەوانیش سەریان لەقاند و بزەیەکی بچووکیان کرد بە مانای بەڵێ کیم جۆنگ هیۆنگ'ش گووتی...)

کیم جۆنگ هیۆنگ:باشە ڕازی دەبم و واز دەهێنم لەم دوژمنایەتیە..(هەستیاوە و چووە لای کووک بۆ تۆقە بەڵام شۆک بوو کاتێک شتێکی بیر کەوتەوە و بە شڵەژاوی گووتی...)

کیم جۆنگ هیۆنگ:جۆنگکووک!!!!!!!

جۆنگکووک:چی بووە؟

کیم جۆنگ هیۆنگ:گابریێل ،ئۆتیس!!

جۆنگکووک:ئێ چی بووە؟

کیم جۆنگ هیۆنگ:من پلانم لەگەڵ ئەوان دادەنا.!

جۆنگکووک:دەزانم ئاسایە دەتوانی بڵێی چی تر نایکەم....(بە هێمنی گووتی)

My sweet criminal_taekookWhere stories live. Discover now