Part -10-

786 110 89
                                    

💓
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:ئاههـ...(گووتی کاتێک دەستی بەسەریەوە گرتبوو هەستایەوە دانیشت دوای کەمێک سەیری چواردەوری کرد ژوورەکەی بینی کە هەمووی قاوەیەکی کلاسیکی بێوێنە بوو زۆر دڵبەر و سەرنجڕاکێش بوو وە دواتر تای بەهۆش هاتەوە هەستایەوە سەرپێ )

(بەڵام پێش چاوی ڕەش بوو بەهۆی دەرمانەکە دوای کەمێک چاو تروکاندن بەتەواوی هاتەوە هۆش چووە لای دەرگاکە دەسکەکەی داگرت کۆدێک هات پێی سەیر بوو هەندێک کۆدی لێدا نەدەبۆوە ئیتر دەستی کرد بە لێدانی دەرگاکە و دەیگووت....)

تایهیۆنگ:هێی کەسی لێیە دەرگاکە بکەنەوە ...(دوای دووبارە کردنەوەی ئەم قسانە بۆ چەند جارێک هیچ جوابێک نەبوو بۆیە وازی هێنا و چووەوە سەر سیسمەکە دانیشت دەستەکانی لە قاچەکانی ئاڵاند و سەری لەسەر ئەژنۆکانی ئارام کردەوە دوای ١٠ خولە دەنگی لێدانی کۆد دەهات و دەرگاکە کرایەوە تای بە خێرای سەری بەرز کرد سەیری کەسەکەی کرد کە جۆنگکووک بوو)

(لە سەرەتادا تای سەڕی سوڕمابوو بەڵام دواتر هاتەوە هۆش خۆی و بە خێرای بەرەو جۆنگکووک ڕای کردوو باوەشی لێدا لەبەر خێرایە زۆرەکەی وای کرد کووکی چەند هەنگاوێک بگەڕێتەوە دواوە تایهیۆنگ قاچەکانی لە کەمەری جۆنگکووک جێگیر کردوو باوەشەکەی توند کرد ئەمە ئەوەی دەسەلماند کە ترسابوو ئەگەر دەریشی نەخستبا وە کووکی هەستی پێکردبوو ئەویش بێگوومان باوەشەکەی گۆڕیەوە)

( دەستێکی لە ژێر سمتی تای دانا و دەستەکەی تریشی کەمەری گرتبوو دواتر کووک لە سیسەمەکە نزیک بوو و دانیشت وە تایهیۆنگ هێشتا لە باوەشی بوو دوای چەند خولەکێکی تر تای هاتە دەرەوە و باوەشەکەی پچڕاند سەیری چاوی کووکی کرد و ماچێکی خێرای جۆنگکووکی کرد دوای کەمێک سەیر کردنی یەکتر ،تای درکی پێکرد و گووتی....)

تایهیۆنگ:هاهـ،کووک من لە کوێم بۆچ....(قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک کۆتا جاری بیرکەوتەوە لە کوێ بوو چی لێ بەسەر هات چاوەکانی لە شۆک دا کرانەوە و درێژەی بە قسەکەی دا...)من لە کاتێکدا دەهاتم بۆ لای تۆ کەسێک لە دواوە پەرۆیەکی لەسەر دەمم دانا و هۆشم نەما..(تای چاوەڕێی کووکی دەکرد بۆ ئەوەی قسەیەک بکات کووک سەری نوی کرد تایش بە کیوتی سەری هێنا ئاستی کووک و خواری کردەوە کووک تای لە باوەشی دەرهێنا )

تایهیۆنگ:کووکی بۆچی لێرەم.؟کێ منی هێناوە..؟(دوای کەمێک بە ساردی بەڵام کەمێک دوودڵیشت لە دەنگی دەبیست گووتی کاتێک وردە وردە شتەکانی لێک دەدایەوە جۆنگووک هەناسەیەکی قوڵی هەلمژی و گووتی....)

جۆنگکووک:تای هەموو شتێکت بۆ باسدەکەم تۆ تەنها گوێ بگرە ...(گووتی کاتێک سەیری چاوەکانی تای کرد و ئەویش سەری لەقاند )

My sweet criminal_taekookWhere stories live. Discover now