جۆن وتی و بەڕێکەوت

"سوپاس، تکایە بێ دەنگی هەڵبژێرە!"

ڤێرۆنیکا وتی و سەرنجی خستە سەر ڕێگاکە

"ڤیکای شیرین"

جۆن بە پێکەنینەوە وتی، بەڵام هیچ وەڵامێکی لە ڤێرۆنیکا وەر نەگرت.. بێ ئاگا لەوەی ڤیکا لە ناخەوە زەردەخەنە ئەکات بۆ ئەو نازناوە

...

جۆنگکووک داوای لە ڤێرۆنیکا کرد کەوا ڕێگەی پێ بدات سونا بباتە دەرەوە بەڵام ڤیکا بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە

"ڤیکا ئێمە تەنها پیاسەیەک دەکەین و هیچیتر"

جۆنگکووک هەوڵی دەدا تێی بگەیەنێت کە سونا پارێزراو دەبێت

"نەخێر، هەرگیز ڕێگە نادەم"

ڤیکا وتی و سەرنجی خستەوە سەر فایلەکانی ناو دەستی

"کەواتە تۆش وەرە؟"

جۆنگکووک دووبارە وتی

"بۆچی ئەوەندە سوری لەسەر بردنە دەرەوەی سونا؟ پێویست ناکات ئەو هەر شتێکی وت تۆ ئەنجامی بدەیت! وە من مافم بەسەریەوە هەیە نەوەک تۆ"

ڤێرۆنیکا وتی و بەبێ گرینگیدان خەریکی کارەکەی خۆی بوو، بەڵام بێ ئاگا بوو لەوەی قسەکانی بونە هۆکاری ئەوەی جۆن لە کۆنتڕۆڵی خۆی دەربچێت

"دایکە با لەگەڵ کاکە جۆنگکووک بڕۆم تکایە، تەنها پیاسە ئەکەین بەڵێن بێت داوای شیرینیش ناکەم"

سونا وتی

"بڕۆ ژوورەکەت سونا!"

ڤیکا وتی و سونا ڕاستەوخۆ بە خەمباری ڕۆیشت بەرەو ژوورەکەی

"بۆچی بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەی؟؟؟"

جۆنگکووک بە توڕەیی وتی و پەڕاوەکانی لێ وەرگرت

"ئەو پەڕاوانەم پێ بدەوە جۆنگکووک ئەوانە گرنگن"

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ