| 3 |

189 54 141
                                    




بۆچی سەیر ئەکەن و ڤۆت ناکەن؟..

.🙎🏻‍♀️.

...

ڤێرۆنیکا بە لاوازی گەڕایەوە ماڵەوە و کلیلەکانی لە جانتەکەی دەرهێنا و بۆ ساتێک وەستا.. بینی کەوا دەرگاکە کراوەتەوە، بەڵام چۆن؟

جەستەی کاردانەوەی خراپی هەبوو.. دەست و قاچەکانی دەلەرزین دڵە بێ هێزەکەی وەک ئەوەبوو بیهەوێت بێتە دەرەوە لە جەستە ناسکەکەی، بەبێ هۆکار فرمێسکەکانی کەوتن

"سونا"

"سونا تاقانەکەی دایە تۆ لە کوێیت؟؟"

هاواری ناوی کچەکە چوار ساڵانەکەی دەکرد بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبوو.. ئەمە تەنها یەک واتای هەیە«ڕفێندراوە»

"-هیوادارم ڕۆژێک بەهەمان شێوە ڕۆڵەکەت لەناو دەستەکانت بێت و بە هەمان شێوە ئەشکەنجە درابێت و پارچە پارچە کرابێت-"

قسەکانی ئەو دایکەی بیر هاتەوە
کە لە بنکەکە پێی ووت

"نەخێر، نەخێر نابێت!! ئەوە ڕوونادات"

بە گریانەوە لە ماڵەوە ڕۆیشتە دەرەوە و
بە ڕاکردن دەگەڕا و سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد
بەڵام دووبارە خۆی لە کەسێک دا

ئایا ئەمە چارەنووسە؟؟؟

"چی ڕوویداوە خاتوون؟، حاڵت لە باش ناچێت"

کوڕی مارکێتەکە وتی و قۆڵەکانی ڤێرۆنیکای گرت

"کچەکەم.. کـ..کچەکەم"

ڤێرۆنیکا تەنها ئەوەندەی وت و دووبارە ڕایکرد
بەڵام کوڕی مارکێتەکەش بە دوای ڕۆیشت

"کچەکەت چی بەسەر هاتووە؟"

کوڕی مارکێتەکە پرسی بەڵام
ترسی لە وەرگرتنی وەڵامەکەی هەبوو

"دیار نەماوە.. ئەو هەرگیز لە ماڵەوە ناچێتە دەرەوە"

کوڕی مارکێتەکە دوای وەرگرتنی وەڵامەکەی بۆ ساتێک دەیویست بمرێت

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkWhere stories live. Discover now