...

جۆنگکووک بەردەوام بوو لە سەردانی کردنیان و زۆربەی کاتەکانی بۆ سونا تەرخان کردبوو کە ئەمە سونای دڵخۆش دەکرد بەڵام بۆ ڤێرۆنیکا بەم شێوەیە نەبوو..

...

جۆنگکووک ڤێرۆنیکای گەیاندە بنکەکەی تاوەکوو ئەو کەل و پەلانەی بیری چووە بیانگەڕێنێتەوە ماڵەوە،، هەر لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ بنکە ڤێرۆنیکا سەرنجی خستە سەر ڕوخسار و هەڵسوکەوتی جۆنگکووک بەڵام جۆنگکووک هەرگیز شڵەژاوی لە ڕووخساری بەدی نەدەکرا هەر ئەمەش بوە هۆکاری ئەوەی ڤێرۆنیکا گومانی بۆ درووست ببێت

"هەست ئەکەم شڵەژاویت..؟"

ڤێرۆنیکا بە پێچەوانەی هەستەکانیەوە وتی لە کاتێکدا کەلوو پەلەکانی
لە پشتەوەی سەیارەکە ڕێک دەخست

"هەستەکانت ڕاست ناکەن.. بۆچی دەبێت بشڵەژێم؟"

جۆنگکووک بە ڕاستگۆیی وتی و سەرنجەکانی خستە سەر ڤێرۆنیکا

"ئایش وازی لێبێنە ئەمانە هەڵبگرە زۆر قورسن"

ڤێرۆنیکا هەوڵی ئەوەی ئەدا بابەتەکە بگۆڕێت بەڵام لەوە نەدەچوو جۆنگکووک هەمان ویستی هەبێت

"من هەرگیز لە هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناترسم ڤیکا"

جۆنگکووک وتی و کارتۆنە گەورەکەی لە ڤێرۆنیکا وەرگرت و جێگیری کرد

"ڤیکا؟ بۆچی بەو ناوە بانگم ئەکەیت؟،، وە هەندێک کات ڕەفتارەکانتم لا نامۆیە جۆن"

ڤێرۆنیکا وتی و پشتێندی سەلامەتیەکەی بەست

"ئایش ئێوەی لێکۆڵەر زۆر پرسیار دەکەن!.. بۆ وەڵامی پرسیاری یەکەمت ڤیکا واتا سەرکەوتن بۆیە سوپاسم بکە کەوا بەو ناوە نایابە بانگت ئەکەم، وە شتێکی سەیرە کە لێکۆڵەرێک بە ڕاستەوخۆ ئاگادارم ئەکاتەوە کە گومانی لێم هەیە ئای خوایەەە!!"

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkWhere stories live. Discover now