تایهیۆنگ گوێی پێ نه‌دا كه گه‌یشتنه سه‌ر بان وتی
" ژووره‌كه‌مان له كوێیه ؟ "جۆنگكووك سه‌یری ملی تایهیۆنگی كرد‌و وتی
" ئه‌ته‌وی گازت لێ گرم ؟ "تایهیۆنگ كه بینی جۆنگكووك سه‌یری ملی ئه‌كا خێرا داینایه سه‌ر ئه‌رزه‌كه‌و به ترسه‌وه وتی
" مه‌به‌ستم ژووره‌كه‌ت ؟ ببووره من زۆر باش له جێناوه كه‌سیه‌كان نازانم جاری وایه ت ئه‌كه‌م به مان لێم مه‌گره "جۆنگكووك دارشه‌قه‌كه‌ی له خواره‌وه به جێ‌ما بۆیه خێرا خۆی به تایهیۆنگه‌وه گرت و وتی
" تایهیۆنگ سوێن ده‌خۆم من تۆ ده‌كوژم ! "تایهیۆنگ خێرا ده‌ستی جۆنگكووكی گرت و یارمه‌تیدا
گه‌یشتنه ژووری جۆنگكووك
تایهیۆنگ یارمه‌تی جۆنگكووكی دا له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه دانیشێ و خێرا ده‌ستی كرد به گه‌ران به دوای بامدا به‌ڵام كه‌سی لئ نه‌بوو جگه له سه‌گێكی ئاقل كه‌وا له‌سه‌ر جێگاكه‌ی له سوچی ژووره‌كه خه‌وتبوو بۆیه پرسی
" كوا بامیه ؟ "جۆنگكووك چاوه‌كانی له تایهیۆنگ سوور كرده‌وه‌و وتی
" تایهیۆنگ نامه‌وێ قاچم خراپتر بێ ئه‌گینا خۆم ئه‌مزانی چیم لێ ئه‌كردی
وه نابینی بام خه‌وتوه كوری من ئاقله شه‌وان زوو ئه‌خه‌وێ "تایهیۆنگ تێگه‌یشت له بابه‌ته‌كه و دڵی ئیسراحه‌تی كرد وه دوای ئه‌وه
به دڵخۆشیه‌وه سه‌یری بامی كرد وتی
" چه‌ند جوانه بامیه"جۆنگكووك چاوی به بێزاریه‌وه له تایهیۆنگ و ره‌فتاره‌كانی سوراند و وتی
" گه‌مژه "تایهیۆنگ گوێی پێ نه‌داو ده‌ستی كرد به ته‌ماشا كردنی شته‌كانی ژووره‌كه و وتی
ꓸ" ژووره‌كه‌ت سه‌رنجراكێشه "جۆنگكووكیش سه‌یری تایهیۆنگی كرد و وتی
" به‌ڵێ ژووره‌كه‌ی من و بام سه‌رنج راكێشه . ئێستاش برۆ ده‌ره‌وه من خۆم ئه‌گۆرم و ئه‌خه‌وم وه تۆش شوێنێك بدۆزه‌وه‌و بۆخۆت لێی بخه‌وه و ده‌نگه ده‌نگ له ماڵه‌كه په‌یدا مه‌كه من وبام بێزار مه‌كه "تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" به‌ڵام من ئه‌مه‌وێ لێره بخه‌وم جۆنگكووك ! "جۆنگكووكیش برۆیه‌كی لێ به‌رز كرده‌وه به هه‌مان شێوه‌و وتی
" به‌ڵام من نامه‌وێ بۆیه برۆ ده‌ره‌وه من خه‌وم یه‌ت "وه كه خه‌ریك بوو تایهیۆنگ ئه‌رۆیشته ده‌ره‌وه جۆنگكووك وتی
" پێش ئه‌وه‌ی برۆی تیشێرتێكم بۆ بێنه وه بۆخۆشت جل به‌ره له كانتۆره‌كه"
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛
RiViK 21
Start from the beginning