هێشتا زۆر دوور نەکەوتبوونەوە گەیشتنە هەمان مارکێتەکەی کە یەکتریان لێی بینی بە خێرایی ڕۆیشتنە ژوورەوە و ڤێرۆنیکا وێنەی کچەکەی پیشانی دوکاندارەکە دەدا بەڵام پێش وەڵام دانەوەی دوکاندارەکە ئەوان گوێبیستی دەنگێک بوون

"کاکە، ئەمەم ئەوێت"

ڤێرۆنیکا کچە بچووکەکەی بینی کە شیرینیەکی لەدەستە و پارەی شیرینیەکەی دا بە دووکاندارەکە

"سونا؟"

هەر لەگەڵ ناوهێنانی بە خێرایی سەیری ڤێرۆنیکای کرد و بە زەردەخەنەوە ڕۆیشتە باوەشی

"دایکە!"

"سونا تۆ مـ.."

ویستی دەست بکات بە سەرزەنشت کردنی کچەکەی بەڵام کوڕی مارکێتەکە وەستاندی

"لێرە نا.. با بڕۆین"

وتی و سوپاسی دوکاندارەکەیان کرد و گەڕانەوە ماڵی ڤێرۆنیکا





سونا بەبێ دەنگی چاوەڕێی ئەوەبوو دایکی شتێک بڵێت و جار جارەش سەیری کوڕی مارکێتەکەی ئەکرد، بەڵام ڤێرۆنیکا تەنها لەناو ماڵەکە ئەسووڕایەوە

دوای ماوەیەک ڤێرۆنیکا کۆتایی بە بێدەنگیەکە هێنا

"بۆچی ڕۆیشتیت سونا؟!"

وتی و بە وردی سەیری کچە بچووکەکەی کرد

"مـ..من تەنها.. تەنها ویستم وەک تۆ لە هیچ شتێک نەترسم..وەک لێکۆڵەرێک!"

کچە بچووکەکە وتی و سەری نزم کردەوە

"کێ وتی لێکۆڵەرەکان لە هیچ ناترسن سونا؟"

ڤێرۆنیکا وەڵامی کچە تاقانەکەی دایەوە

"ئایا تۆ ترست لە شتێک هەبووە دایکە؟"

سونا وتی و سەیری دایکی ئەکرد وە
کوڕی مارکێتەکەش چاوەڕێی وەڵامی ئەو بوو

"ئەمڕۆ..
ئەو ساتەی هەستم کرد چیتر تۆ نابینمەوە"

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkWhere stories live. Discover now