~8~

298 51 20
                                    




~~~

یونگی~ ڤالێنسیا بەمە خۆت بریندار ئەکەیت باشە ؟؟
بەڵام بە ھێمنی وە بەتەواوەتی ئاگاداری خۆت بە تکایە
وە خوێنەکانت ھەمووی بڵاو بکەوە بەسەر بێدەکەیا و گرنگی بە ھیچ مەدە و لەگەڵ خۆرھەڵھاتن خۆت وەک مردوو نیشان بدە
ڕێک لەو کاتەی بەردەوام جیمین سەردانت ئەکات
وە ئیتر ئەوەی کە ئاسان ئەبێت
تەنانەت من خۆم تۆ لە سەرچەفەکەت ئەئاڵێنم و ھەڵتئەگرم
بۆیە ھیچ دوو دڵ مەبە
~ دووبارە لە دوای نیوە شەو یونگی گەڕایەوە لام وە خەنجەرێکی تەواو تیژی لابوو کە بەتەوای ئەبریسکایەوە و
دڵنیابووم کە نەک گۆشت ببڕێت بەڵکوو ئێسک پارچە پارچە ئەکات
بەو بچووکیەی خۆی وە
ھەموو پلانەکەی بۆ دووبارە کردمەوە و ئێستا کەمتر ئەترسم
من ئەوە ئەکەم بەدڵنیاییەوە ~

ڤالێنسیا~ بێخەم بە
من ھەمووی ئەکەم و لە ماوەی 4 ڕۆژ ئێمە لە کۆشکی خۆمان ئەبین
~ بە ھێمنی وەڵامم دایەوە و جەختم لەسەر وشەکان ئەکردەوە
لە ھەمان کات دا خەنجەرە بچووکەکەم لێی وەرگرت ~

یونگی~ بەڵام تکایە ئاگاداربە و بزانە چۆن خەنجەرەکە بەکار بھێنی
نامەوێت زۆر زیانت پێبگات
باشە ؟؟
نابێت بەڕاستی بمریت !!
~ بێگومان من زۆر بەباشی ئەوە ئەکەم وە نامرم
بەڵام دڵنیام بێھۆش ئەبم ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now