9

71 17 8
                                    


(خەون)

ـ

"ئایا هەرگیز بەکوڵ گریاوی کە لەپڕ
هەناسەت ڕاگیراوەو نەتوانیوە بجوڵێی؟
یاخود هەرگیز هەست بە قورسی کردوە
لەسەر سنگ وەک بڵێی ئێستا دنیا کۆتای
دێت و تۆ کۆتا کەسی دەمێنیتەوە؟ ئایا
هەرگیز هەست بەوە کردوە کە ناتوانی هەست
بە هیچشتێک بکەی؟

ئایا هەرگیز هەست بەوە کردوە
کە چەند بەئاسانی ڕێگات دەدەن لەژیانیان
بڕۆی بێ ئەوەی دەستێل هەبێت بتگرێت؟

ئەو پارچە پارچە دەبوو کە بیرم دەکردەوە
ئەو یەکەم کەسە دەستی دەگرێت و لەدڵی
خۆی دەریدەکات لە کاتێک هەموو ژیانی ئەو
لەسەر یەک وشەی ئەو درووست بوو بوو!

خۆری من ..

ئێستا ئاواش بەئاسانی دەڵێت بڕۆ!

هێندە بەئاسانی کە تەنانەت پەشیمانی و
پاڕانەوەش لەچاوەکانی نابینم و بڵێت
"نا بمێنەوە من دەترسم"

چی لێهات ؟ بۆچی دوای ئەوە کە تۆ دەیبینی
دەگۆڕێی بێ ئەوەی جارێک بیرکەیتەوە کە
ڕۆشتنم چۆن ئازاری دای؟ بۆ لەپڕ ڕۆشتنم
بوو بە حەسانەوەی دڵ و ئارامی بۆ ژیان؟
ڕاستە ڕاستە من وتم..وتم دەڕۆم هەرکات
تۆ بتهەوێت بەڵام نەموت بمشکێنە! دەزانی
لەهەمووی خراپتر ئەوەیە لەهەمووکەس
زیاتر من دەمەوێ لات بم

هەنێجار بەخۆم دەڵێم:-
"بەسە ئەوەنە هۆگر مەبە..بەڵام بێ بیرکردنەوە
کەچاوەکانم دادەخەم ..تۆ یەیت..کە گوێکانم
دەگرم دەنگ دەبیستم..کە باوەشی خۆم دەکەم
هەست بە نەرمی قژت وبۆنت دەکەم"
ئێستاش ئاوا بەئاسانی دەڕۆم؟
چی ئەگەر بمەوێت بمێنمەوە؟ چی ئەگەر
پەیمانەکەم بشکێنم؟ چی ئەگەر بمەوێت
ژیانم تا کۆتای لەلای تۆ بێ؟ ڕێگام دەدەی؟

ڕێگام بدە بەڵێن بێت تەنها وەک پەیکەرێک
کە چاوەکانی ناجوڵێن لەسەر خاڵێک وادەبم
بۆت تکایە تەنها ئەم جارە بیرکەوە و ڕێگەم
بدە ..من بێ تۆ ناتوانم ..چی بکەم؟ بڕۆمەوە
کوێ ئایا دەمگرنەوە؟ دەبێ شار جێبێڵم و
تۆ لەژوورێک جێبهێڵم؟ من شکام .......

ئەوە هەموو شتێک بوو کە هۆسیۆک لە خۆی
هەڵیگرت ، تەنانەت دەرفەتی وتنی نەبوو..

هۆسیۆک لە ژوورەکەی خۆی خەبەری
بوویەوەو بەنەرمی چاوەکانی خوراند
کەمێک لە چواردەوری ڕواند هیچ کەسی
لێنەبوو دوای ئەوەی دوێنێ ڕوویدا هیچکات
هەستی بە ئارامی نەدەکرد

« هیونگ...هیونگ؟؟»

هیچ وەڵامێک نەبوو ..ژورەکان دەستشۆر
باڵەکۆن،چێشتخانە،ژووری دانیشتن!

magic shopWhere stories live. Discover now