5

88 18 11
                                    



(خۆری من..)
ـ
ـ
<پۆڤ هۆپی>

هەمووشت ئەوە بوو ئەو لەناو
باوەشەکانم بوو هێشتا داوای
لێکردم کە بمێنمەوە لەلایبم و نەیبەم
بۆ لای دکتۆر ئەو وتی کە باشە کاتێک
منی بینی ئێستاش پاڵکەوتووە و لەناو
باوەشەم ،
زوزوو چاوەکانی دەکاتەوە
و ئارام ئارام سەیرم دەکات دەیەوێ
قسەبکات بەڵام ناتوانێ ،دەیەوێ باوەشم
توندتر بکات بەڵام هێزی نیە،سەرەرای
ئەوەش ناهێڵێت کەمێک دەرمانی بدەمێ!

«زۆر بەدیارت-مامەوە-»

چیم کرد لێت؟ ببورە شوگا ببورە کە نەمتوانی
باشترین بم بۆ تۆ ! نەمتوانی دەستەکان
بگرمەوەو ڕزگار کەم ! چیم کرد ؟ چیم کرد؟

«ببورە-هیو-نگ من وامزانی
کە ڕۆشتم هەمووشت باشدەبێ- وامزانی
ئەگەر من بڕۆمو دوورکەومەوە- تۆ باشدەبی
چونکە من بەوشێوە نەبووم! من هیچکات
تایبەت نەبووم-هیچکات هەستم نەکردوە
کە کەسێک بم شایەنی....تۆ بم هیونگ-
تۆ هەمووکات بیرت لای -ئاهــ جیمین بوو
تۆ-تۆ-....هەمووکات ئەو هەڵدەبژارد..
لەکاتێک من دەبوو لەجێی ئەوو..ئەوبم
هیونگ-ببورە...کە هەمووشتەکانی دەورو
بەرم تێکدا-ببورە»
نامەوێ باسی ئەو بکەم بەڵام دەمکوژێت
کاتێک دەزانم ئەو منی ناوێت، کاتێک
دەزانم تا کۆتای ژیانم وەک هاوڕێیەک
لێم دەڕونێت وە تا کۆتای ژیانم خۆرێک
دەبم و تەنها کارم سوتان دەبێت.

<کۆتا پۆڤ>

هۆسیۆک قسەکانی وردە وردە دەگۆڕان بۆ
فرمێسک و شوگاش بەنەرمی لەباوەشی
پاڵکەوتبوو!کەمێک شوگا کۆکی و پاشان
دەستی کرد بە قسەکردن کە دەمێک بوو
دەیویست لەگەڵ هۆسیۆک بیکات!

«هۆسیۆکی..بیرتە ناوی من لە چیەوە
هات؟ ...پشیلەکەت ..پشیلە ڕەشەکەت ،
کە خواردن پێدا و..یارمەتیت دا ..بیرتە
کە یەکەم جار بینیت وتت کە لەمن...دەچێت
تەنانەت..بێ ئەوەی بزانی ئازاری منت دا؟؟
ئاهـ -بیرمە هەر دەتوت شوگا لە خەونەکان
زانیم کە کەسێک دێتە نێوانمان-زانیم....
*کۆکە*
ئەو پشیلەیە من لەتۆ دووردەخاتەوە
بەڵام..بۆ ئەوەی نەمرم لەناوت من بووم بە
شوگا و ئەو مرد..چونکە هەمووکات شوگام
دەبینی-کە تۆ گۆشتەکەت دەدا بەو
ئەو هەڵیدەگرت و دەیدا...بە پشیلەیەکی
تر...من توڕە دەبووم-توڕە...
*کۆکە*
بەخۆمم دەوت..چۆن دەتوانی دڵی هۆسیۆک
بشکێنی هەی شوگا؟؟ چۆن دەتوانی...بەڵێنم
دا بەخۆم ..ببم-ببم بەشوگا'یەک کە هەرگیز
دڵ نەشکێنم..بەڵام منیش بووم بە پشیلەکە
..دەستم کرد بەگریان ..تۆ ئەبێ من ببوری
چونکە ئەو شوگا'یە نەبووم کە بەڵێنم دا ببم
هۆسیۆکی-تۆ ئەو کەسەی ..بێ ئەوەی بیر
کەیتەوە منت گرتە خۆت و -جێگات بۆ کردم
و باوەش-کردم ..هەرگیز ناتوانم لەخۆم
خۆشبم...چونکە تۆ تایبەت ترینی منی
تۆ هاوڕێی منیت»

magic shopWhere stories live. Discover now