یونگی بەهێمنی خۆی چەماندەووە،
باوەڕی نەدەکرد کە جیمین گەڕاوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی زۆر لەناکاو بوو بەڵام
هیوای دەخواست هۆکارێکی باشی هەبێ
تا گەڕاوەتەوە شار.

لەپڕ خۆرێک دەرکەوت تاکە هیوایەک لە
پشت ئەو هەورانەی لە پێشەوە دڵی
گرتبوو هەناسەی گرتبوو نەیدەهێشت بژی!
یونگی هەر کە هۆسیۆکی بینی لە دواوە
فرمێسکەکانی دەرکەوتن بەڵام هەر زوو هۆسیۆک
هات تا وابکات لە یونگی ئەو کوڕەی
نایناسێت کە جیمین دێتەوە ژیانی
ئەو کڕەی هەرگیز ناتوانێت هەستی
بۆ گەرمییەکەی هەبێت، ئەو
کوڕەی شوگای لە خۆی سەند، کە هێمن بێتەوە

«هیۆنگ باشیت؟»
«همم باشم..»

ئەو لەباش نەدەچوو ، بەڵکو لە زۆر
باشدەچوو، واتە جیمین هێشتا زیندووە
هۆسیۆک ئاوڕی دایەوەو داوای لە جیمین
و هاوسەرەکەی کرد لە ژووری دانیشتن
بۆست و چاوەڕێ بن!

ئەوان ڕۆشتن هێشتا چاوەکانی یونگی
لەخاڵی هەوا بوو .

«هیونگ تۆ باشی؟؟؟ سەیرکە
ئەگەر دەتهەوێت من داوایان لێدەکەم
بڕۆن.. هەرشتێک بێت ...»

هۆسیۆک وەستا لە قسە و باوەشی کرد
بە یونگی دەیویست کەمێک ئارام بێت
تا کەمێک یونگی باوەشەکەی توند کرد
«من باشم...هۆسیۆک»

بەڵام من خۆری تۆ بووم!

کات تێپەڕی خەریک بوو لەناو ئەو ژوورە
باڵەخانەیەک دەڕووخا کە لەڕابردوو بونی
نەبوو ! خەریک بوو ڕابردوویەک درووست
دەبوو کە مردبوو! چۆن دەکرێت مرۆڤ دڵی
هێندە ناسک بێت بە خۆشەویستی بشکێت؟
هێندە ناسک بێت کە توانای بەرگەگرتنی
نەبێت و نەتوانێت هەناسەکانی باشبکات!

هۆسیۆک بە نەرمی چاوەکانی لەسەر
یونگی بوو کە چەند بە نەرمی دزەدەکات و
سەیری ئەو هەورە دەکات هەناسەی پێگرتبوو
بەڵام دیار بوو ئەو حەزی لە ئازارە ! ئەو
ئارەزووی ئازارکردنی هەیە بۆ خۆی!

ئەو جیمینی خۆشدەوێت.

«ئێ بەڕێز شوگا ئێستا چ کارەیت؟»

ئەو ناوی لەبیر نەکرد کە کۆتا جار پیی وت
هۆسیۆک لە دڵی جوابی یەک بەیەکی
پرسیارەکانی دەدایەوە پێی وابوو بۆ یونگیش
ئەوەندە ئاسانە جواب بداتەوە!

«هیچ..هیچ کارێک..ناکەم»

«من هیچکات تۆم نەبینیوە بەڕێز شوگا..؟»

هاوسەرەکەی قسەی کرد

«ئاه بەڵێ ..من هاوڕێی هۆسیۆکم
و بەهۆی هۆسیۆکیش ..هـ..هاوەسەرەکەتم
ناسیوە..»

magic shopWhere stories live. Discover now