chapter 25

949 131 24
                                    

دوای 6 مانگ

لاورا و جیمین و تای و میسوو گەڕانەوە کۆریا

هۆپی ڕۆیشتەوە بۆ ئەوەی هاوسەرەکەی بێنێتەوە بۆ کۆریا و بە یەکجاری لەوێ بژین

لەو ماوەیەدا هەموو شتێک بەرەو باش بوون ئەڕۆی

جیمین و لاورا ئێستا زۆر تێکەڵن پێکەوە
جیمین بەردەوامە لەوەی بە قسە مونحەریفەکانی لاورا سوور بکاتەوە لە شەرما
لاورا هەست بە شتێک ئەکات لە دڵیا بەڵام دڵنیا نییە لە هەستەکانی
وە بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەرەکانی

ئەم ماوەیە سەردانی دکتۆریان کرد دوبارە
وە پێی وتن هێشتا ڕەحمی بە باشی چاک نەبۆتەوە وە هەڵگرتنی منداڵ زەحمەتە بۆی لە ئێستادا

لاورا پڵنگە بچوکەکەی هێناوەتەوە ماڵەوە وە جیمینیش هەروەها

پڵنگەکەی لاورا ناوی «تی»یە وە ئەوی جیمینیش ناوی (لیۆ)یە
لاورا پێی ئەوەی لی
سەرەتا بۆ تی قورس بوو لەگەڵ لی هەڵبکات بەردەوام شەڕیان ئەکرد بەڵام ئێستا ئاسای بونەتەوە و یەکتریان خۆش ئەوێ






.

.

.

..

..

..



لاورا قیژەیەکی بەقوەتی کرد و لەخۆشیا هەڵبەز و دابەزی ئەکرد

جیمین بەخێرایی خۆی گەیاندە لای لاورا ترس لە دەموچاوی دیار بوو ڕەنگی سپی هەڵگەڕابوو

جیمین: لاورا چی بووە؟

لاورا : ئای جیمینی ئەمڕۆ هاوڕێکانم یەنەوە بۆ کۆریا
ئای خوایە گیان چەن بەپەرۆشم
وتی بە دڵخۆشی یەکی زۆرەوە

جیمین: بە نەفرەت بیت گەمژە خەریک بوو ڕوح بدەم
وامزانی ئازارو هەیە یان شتێکی خراپت لێبەسەرهاتووە

جیمین هاواری کرد و قۆڵی لاورای گرت بەتوندی ڕایچڵەکاند

لاورا چاوەکانی پڕ بوون و دەستەکانی لە ترسا ئەلەرزین
دەستیکرد بە گریان

جیمین کە ئەم حاڵەی بینی و زانی کە چی کردووە خێرا کشایەوە دواوە
بە ترسەوە وتی

جیمین: ل لاورا بوەستە مەگری من زۆر ترسابووم نەمزانی چی بکەم باوەڕکە خەریک بوو ڕوحم دەربچی
بمبورە بمبورە تکایە ئازیزم دەی بوەستە تکایە

{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now