chapter 1

5.2K 294 20
                                    

کچە جوانەکەی پارس
دایکی کۆری و باوکی خەڵکی پاریسە
جوانی لە ئاست خەیاڵەکان کەمە

ئەو کچە ناسکە لەسەر بێدەکەی بە قوڵی خەوی لێ کەوتبوو قژە ئاڵتونییەکەی دەمو چاوە ئەڵماسەکەی داپۆشیبوو

بە هێمنی خزمەتکارەکەی خەبەری کردەوە
چاوە شینەکەنی کردەوە بە دەستی ڕاستی چاوی ئەخوراند
هەر کە خزمەتکارەکە چاوەکانی بینی خۆی چەماندەوە
ئەو کچە جوانەی باسمان کرد فریشتە نییە
ئەو کچێکی سەرەڕۆی بێ باکە
کەم دوو توڕە و بێ سەبرە هاوڕێی کەمی هەیە
کەس ناوێرێ سەیری چاوەکانی بکات لەبەر باوکە دەسەڵات دارەکەی

باوکی گەورەترین مافیای پاریس و ئیتاڵیایە
باپیری خەڵکی ئیتالیایە و بە میرات دوای مردنی مافیا گەورەکەی بۆ باوکی بەجێ هێشت
باوکی هەڵگیراوەی خێزانێکی کۆرییە
کە بەم دواییە زانی خێزانەکەی لە پاریسە
دوای مردنی باپیری و باوانی ئەو درێژە بە مافیاکەیان ئەدات
ناز ناوە کۆرییەکەی نەگۆڕیوە وەک وەفایەک بۆ زڕ باوکە کۆچ کردوو کەی کە سەرۆک وەزیرانی کۆریا بووە لە پێشتردا

هەموو ئەمانە پێکەوە بلکێنە بهێنە بەر چاوت چ دەسەڵاتێکی هەیە
دەسەڵاتێکی بێ سنور

بەڵام لە ئیتالیا و پارسدا نەک لە کۆریا

لاورا ناسراو بە لیلی

دایکی پێش ٥ ساڵ کۆچی دوایی کرد
دوای دایکی باوکی هەر ڕۆژەو کچێکی لە باوەشە
لاوراش ئەمەی بەلاوە ناخۆشە بەڵام باوکی هێشتا گەنجە ئەزانێ شایەنی ئەوە نییە خۆی بفەوتێنی بۆیە زۆر گرینگی پێ دانەدا

باوکی لاورای لە لایەک داناوە و هەموو دونیا لە لایەک
لاورا بینایی چاوی باوکییتی باوکی نزیکەی نۆ کوڕی خاوەن دەسەڵاتی گەورەی لەبەر کچەکەی کوشتووە
تەنها لەبەر ئەوەی نزیکی بونەتەوە
تەنانەت دەستی خۆی سوتاند تەنها لەبەر ئەوەی جارێک زلەیەکی لە لاورا دا

بەهەر حاڵ با بێینەوە ناو چیرۆکەکە

بە جلە گرانبەها کانی لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە بەو پەڕی ڕێزەوە سەری بۆ باوکی چەماندەوە و باوکیشی لەباوەشی گرت و سەری ماچ کرد

بەیانیت باش شاژنی دونیا
خاتونی کۆشکی کیم بەیانیت باش تاقانەکەی من

ئەم هەموو پێداهەڵکوتنە بۆ من بوو

بەیانی باش باوە

ژنەکەی دایکم بەیانی باشی کرد

بەیانی باش خاتونی بچوک باش خەوتیت وا نییە؟
بە پرسیارەوە وتی

بەڵێ میسو سوپاس

{High Class Mafia} (finished)Where stories live. Discover now