the end

1K 134 16
                                    

دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدانێکی زۆر
شانەکانی ئەو توند دەکوشی ھەستم لای ماچەکانی ئەوە

دورکەوتەوەو نێوچەوانی لەسەر ھی من دانا
ھەردوکمان بەھۆی خێرا ھەڵمژینی ئۆکسجین سنگمان ھەڵبەزو دابەزی دەکرد

ئەو خێرا دەستەکانی لە نزیک گوێم ھێشتەوە وای لێکردم سەیری بکەم

لەکاتێک من شەرم دەکەم
؛تکایە ھەلێکی تر بدە بە باوکی کچەکەت تا بۆتی نیشان بدەم چەندە پارێزگاریت لێدەکەم چەندە پیاوێکی باش بۆتۆو باوکێکی باش دەبم بۆ کچەکەم ...

بە قوڵی لەچاوەکانیم روانی
ئەو زۆر نەرمو روخاو دەردەکەوێ

لە کۆتایدا ئەگەر بشمەوێ ھەر ناتوانم لێی جیا ببمەوە چونکە ئێستا مندالێکی بێتاوان لە نێوانماندایە

ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی ؛ئەو ھەلەم پێ دەدەیت؟
سەرم بە بەڵێ جوڵاند زەردەخەنەی کەوتە سەر لێو

بە توندی لەباوەشی کردمو پاشان ئاوەکەی گرتەوە لەگەڵیا ھەڵی گرتمو بەرەو خاولیەکەی رۆشت

دوای ئەوەی وەک مناڵ منی پێچایەوە تا سەرمام نەبێ
داوام کرد خۆم قژم وشک بکەمەوە

؛تاقانەکەم باشە گەر منداڵەکەم ھاتە دەرەوە لەکوێ بخەوێ ...؟!

بیرم کردەوە ؛بیرم چو کە سیسەمم نەکریوە ....
؛پێت چۆنە بەیەکەوە بچین ھەندێک شت بکرین ؟!

؛باشە کێشەم نیە لەوەدا ....

ئەم رۆژەم زۆر بە بێ کێشەیی بەرێ کرد  ئەو نەرمتر ماامەلەی دەکرد ھەست بە پارێزراوەیی دەکەم لەلای

دوای مانگێکی تر رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر خۆشم ویست
بێگومان خۆشم دەوێ چۆن بتوانم لەبەرامبەر رەفتارو وشە نایابەکانی بێ کاردانەوە بوەستم

ئەو پیاوێکی لێھاتوی ھۆتە وە زۆر بەباشی لێم تێئەگا تەنانەت ئەو ناھێڵێ ئەوەندە ھیلاک بم پێڵاوەکانم لەپێ دەکا وە قاچم دەشوا ئەو کارانەی کە ناتوانم بیکەم بۆمی دەکا ئەو رۆژ بە رۆژ زیاتر ئاشقی خۆیم دەکاتەوە

ئێمە لەم مانگە بەیەکەوە خەوتین زۆر دەمێک بو ئەو ھەستانەم لەبیر کردبو

سێکس رۆژێک بەشێک بوە لەمن بەلام ئێستا لام گرنگ نیە تەنھا نزیکی ئەو بەسە بۆم


من دوگیانم بێگومان لە خەوتن لای ئەو ناتوانم وەکو پێشو خۆشی لێ ببینم بەلام ئەو ھەرگیز زۆریم لێناکا چونکە لە حاڵم تێدەگا

ئەوم خۆشدەوێ زۆر زیاتر لەخۆم

ــــــــــ
راچلەکیم کاتێک ئازاری زگم زیاتر بو
بە ئازارەوە دەستم لە شانی شوگا دا
؛یۆنگی.....یۆنگیااا.

بە ترسەوە ھەڵسایەوە ؛چیتە  چی بوە بۆچی نەخەوتوی ....
؛ کچەکەم ..کاتیەتی...

بە شڵەژاوەیی ھەڵسا بە خێرایی جانتاکەی ھێنا
بە دەستە بەتاڵەکەی دەستمی گرتو ھەڵی ساندم

کاتێک گەیشتینە دەرەوە

بە خێرای لە دەرگای ژورەکەی تای دا :تایھیۆنگگ ...ھەڵسە لەخەو گەمژەەە


ــــــــــ
:باوەرناکەم نا
بە گرژیەوە وتم

یۆنگی:باشە ئازیزم بۆچی تورە دەبی خۆ من نەم وتوە وا دەربچێ خۆ من دروستم نەکردوە

؛من چەندین مانگە پێوەی ماندوم ئەویش چی
رێک چۆتەوە سەر تۆ ھەمو شوێنێکی پێستی قژی لەتۆ دەچێ

مرۆڤ ھەرنا کەمێک لەدایکی دەچێ تخوا....
یۆنگی بە زەردەخەنەوە ماچێکی سەری کردم ؛بەڵکو دڵی لەتۆ بچێ ھا تاقانەکەم وەکو تۆ نەرمۆڵە شیرین بەسۆز

زەردەخەنەم کردو دەستیم گرت :خۆشمەوێی
.....

ھەرگیز رۆژێک بروام وا نەبو ئەو پیاوە بێھەستو درندەیە
ئەو تەنانەت پیاو نەبو بە جەستە ھەرگیز ئافرەت نرخی نەبو لەلای
قەت بروام نەبو رۆژێک بەو شێوەیە رۆمانسیو شیرین بێ ....

ھەرگیز ھیچ شتێک مەحاڵ نییە
گەر تۆ خودات ھەبێ .....

کۆتایییی........

بە ھیوام بە دلتان بوبێ دەزانم کەمو کوری ھەبو ببورن
گرنگ تا کۆتای لەگەڵم بون 😊
سوپاس
بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکەم❤️

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 06, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 { hello bitches  }mın yonge✔︎endWhere stories live. Discover now