Part➪22

711 127 108
                                    

بۆ ساتێک مێشکم بە خراپی ڕۆشت ئاخۆ من دوژمنێکم ھەبوە؟!

بێگومان ھاوسەرەکەم ھیچی خزمو کەسەکانم بۆ باسناکا
ئەوەش ھەمو کات وام لێدەکا کەمێک دڵگران بم

ئاخۆ دەبێ لەبەر ئەوە نەبێ کە ئەوان خراپن بۆیە منیان لێ دور دەخاتەوە

نامەکەم لول داو کردمەتەنەکەی خۆڵەوە
بریارمدا گوێی پێ نەدەمو بچمە چێشت خانەکە بۆ کردنی شەربەتێکی سروشتی

درۆیە گەر بڵێم جار جارە مێشکم ھەمان پسیاری دوبارە نەدەکردەوە ئاخۆ ئەو کەسە کێیە ؟

خەوم لێکەوت لە ھۆڵەکەوە تا ئەو کاتەی بە دەنگی شیرینەکەم خەبەرم بویەوە

چاوەکانم کردەوە ئەوکاتەی بینیم بزەیەکی ھێمنانەی بەرومدا کردو دەستەکانی لە نێو قژمدا دانابو

زەردەخەنەم کردو وتم؛بەخێر بێیتەوە ئازیزم ....

کای؛سوپاس شیرینەکەم پێم وایە لەنێو خەوێکی قوڵ بویتو بیرت چوە نانی ئێوارە ئامادە بکەی ....

چاوەکانم فراوان بون ؛ئاھ ببورە کاتژمێر چەنە؟!
؛نۆی شەو ئازیزم ....
بە شەرمەزاریەوە وتم ؛ببورە دڵەکەم ئێستا دەچم خۆشترین خواردنت بۆ ئامادە دەکەم ....

بەرەو چێشت خانەکە ڕۆشتم دەستم کرد بە خواردن دروست کردن ئەویش بەدیارمەوە بو گفتوگۆمان دەکرد .....


ـــــــــــــــــــــــ
یۆنگی......

ـ

چومە سەر جێگاکەم دوبارە بیر کردنەوە لەو شێتم دەکاو ناھێڵێ بخەوم

من بیری دەکەم بیری ئەو خیانەتکارە دەکەم کاتێک بۆم پێدەکەنیو لەباوەشمدا دەخەوت

راستە رۆژانێکی زۆر چێژم لێی نەبینی بەڵام بۆ من لەبیر نەکراوە ئەو خۆشیەی کە ئەو پێیدام وەک یەکەم ئافرەتی ژیانم

شتێک بە مێشکمداھات
بوەستە ئەوان ھاوسەر نین

ئەوان چۆن ھاوسەر دەبن لەکاتێک ھێشتا ئەو بەفەرمی ھاوسەری منە ....

زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد کەوایە ھێشتا دەسەڵاتێکی زۆرم ھەیە لەسەری

چی ئەگەر بەزەبری ھێز بیھێنمەوە ؟!
یاخوت ئەو کورە بخەمە زیندانەوە ؟!
ئەو گەمژەیە بیری چوە لێم جیا بێتەوە ئەوکاتە جێم بێڵێ؟!
زەردەخەنەیەکی کمم کردو
دەستەکانم خستە ژێر سەرم  کەوتمەـخەوێکی گەرمو ئاسودەوە



ـــــــــــــــــــــــ

بەیانی بو کاتێک چاوەرێی خۆشەویستەکەی ئەو بوم تا بەدوایدا بکەوین ....

 { hello bitches  }mın yonge✔︎endWhere stories live. Discover now