Part➪9

927 155 211
                                    

نامجون منی گەیاندە ماڵەوە بەداخەوە کە یۆنگی نە لەنەخۆشخانە کە بو نە لەماڵەوە

تەنانەت یەک تۆزیش بەلایەوە گرینگ نیە کە بەھۆی ئەوە من لەقاچ کەوتوم ....

ھەر نامجون دەمھێنێتە نێو ئوتۆمبێلو ھەر ئەویش دەمھێنێتە خوارەوە

ئەو کەسێکی باشە یاخود لەبەرژەوەندی شوگا وادەکا
نازانم ئاخۆ دەتوانم متمانەم پێی ھەبێ
؟!

لەباوەشی نامجون بوم توند بە دەستەکانم ئەوم گرتبو تا نەکەوم ئەو زۆر بھێزە زۆر بە ئاسانی ھەڵی گرتوم
نە ھەناسەی تەنگ بوە نە دەستەکانی ماندون

کاتێک چوینە ھۆڵەکە ھەموان لەوێ بون جگە لە شوگا
تێکرا ئاوڕیان  دایەوە بۆم ..

ھۆپی؛بەخێر بێنەوە ...بەرەو رومان ھات
ھۆپی؛نامجون ئەو باشە ؟!!.

ھۆپی سەیری نامجونی دەکرد کاتێک نامجون نزیکی قەنەفەکە بویەوەو منی لەوێ دانا ...

نام؛ئەو باشە تەنھا بۆ ماوەیەک پێویستی بەخزمەتکردنی چاکەو خواردنی بەسود ...

تای؛نارا ھیچ ئازارت نیە ؟!...سەیری روخساریم دەکرد زیاد لەحەد نیگەرانە بۆم دەتوانم خۆشەویستی لەچاوەکانی ببینم
خۆزگە دڵی من بۆ تۆ لێیی دەدا ئێستا زۆر خۆش دەژیام

ببورە دڵی من یۆنگی ھەڵبژاردوە ....
لەم ڕوەوە ھیچم لەدەست نایە .....

سەیری ئەوانم کرد ؛نا نەخێر ....ئەی کوا یۆنگی ؟!!....
جیمین؛وا بیرمان کردەوە لەگەڵ ئێوەیە لەنەخۆشخانە ...

سوڕماو دیار بون ھەمویان
نام؛نا ئەو دەمێکە ڕۆشتوە لەوانەیە کەمێک کاری ھەبێ ...
نامجون وتی لەکاتێک بەرەو چێشت خانەکە ڕۆشت ...

بۆچی عەیبەکانی پەردە پۆش دەکا بۆچی ناڵێ بە بینینی من دڵی تەنگ دەبێ بۆیە چۆتە دەرەوە ...
سەرم دانواند زۆر دڵتەنگم
مەگەر من تاوانم چیە کە چارەنوسم وایە...

کوک ھەستی بە دڵتەنگیەکەی من کرد
؛نارا...دەتەوێ بتبەمە ژورەکەت کەمێک پشو بدە ....
سەرم بەبەڵێ جوڵاند

راستەوخۆ ھاتو منی لەباوەش گرت چاوم کەوتە نێو چاوی تای کە چەندە بە توڕەیی سەیری کوک دەکا

 { hello bitches  }mın yonge✔︎endWhere stories live. Discover now