لەگەڵ هۆسیۆک ڕۆشتینە ناوەوە و منی بۆ ژوورێک برد... ژوورێکی بچووک بوو تەنیا کورسییەک و کەنتۆرێک و یەک بێدی لێبوو بەڵام هەرچۆنێک بێت ئاسودەبەخش بوو.
هۆسیۆک:-ئەتوانی لێرە پشووبدەیت... وە تکایە هەوڵی دروستکردنی هیچ پشێوییەک مەدە پەشیمانی مەکەوە لەوەی بارودۆخی لەبەر چاو گرتووی بە بێدەنگی بمێنەوە.
وەک تەمێ کردنێک قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد... تەنیا سەرم بەمانای قایل بوون جوڵاند ئەویش سەیری ئەکردم پاشان دەرگەکەی قفڵ کرد و لەوێ ڕۆشت.
بەڵام گەر قوفڵیشی نەکردایە ئەوە هەوڵی ئەوەم نەئەدا کە لێرە بڕۆم...... ئەونە گەمژە نیم کە لەم کاتە هەوڵی ئەوە بدەم ئەبێ لە کاتێکی گونجاو لێرە بڕۆم کە نەتوانێت هەڕەشەم لێبکات.
نامەوێت دووبارە گیانێکی تر بستێنم... هەرچۆنێک بێت بە مانەوەم لێرە پێویست ناکات یەکێک بکوژم بەڵام گەر لە قسەکانی دەربچم ئەوە دیار نییە کە چی ئەکات... وە ئەوڤیدیۆی منی لایە لەکاتی کوشتنی ئەو چوار کەسە بۆیە هیچ ڕێگەیەک نییە جگە لەوەی بە بێدەنگی بمێنمەوە تاوەکو بارودۆخێکی گونجاو دێتە پێشەوە.
بەیانی ڕۆژی دواتربوو کە تازە بەخەبەر هاتبووم هێشتا لەسەر بێدەکە دانیشتبووم وە برینەکەم بەرەو باشبوون ئەڕۆشت و چیتر ئازاری نادام.
یەکێک لەو دیوەوە دەرگەکەی کردەوە وە دوای ئەوە بە دەستی لە دەرگەیدا
پێم سەیربوو
پێش ئەوەی دەرگەکە بکەنەوە داوای مۆڵەتی هاتنە ژوورەوە ئەکەن
ڕەزامەندیم دا وە ئەوەی هاتە ژوورەوە هۆسیۆک بوو دەسێک جلی لەدەست بوو لەگەڵ بۆینباخ و بۆن و پێڵاو و هەموو شتێک وە چەکێکیش.
کەمێک سەرسام بووم وە دڵخۆش نەبووم پێی واتە دووبارە بۆ شتێکی تری لەو جۆرە؟! من هێشتا ئەوەی پێشترم لەبیر نەکردەوە.... هێشتا لەبەر چاوەکانم لانەچووە و شەوان ئەبێت بە کابووس بۆم هێشتا بۆنی خوێنەکە لە مێشم ماوەتەوە..
هۆسیۆک جلەکەو شتەکانی تری لە لێواری بێدەکە دانا پاشان وتی.
"گەماوێک بکە... پاشان ئەوانە بپۆشەو بە جوانی خۆت ڕێک بخە و وەرە خوارەوە".
هیچ وشەیەکی تری نەوت یان چاوەڕوانی وەڵام نەبوو دوای وتنی ئەوە ڕۆشتە دەرەوە.
بەڕاستی پیاوێکی سارد و بێدەنگە... بەڵام من هەست بەوە ئەکەم کە ئەو لەوانیتر جیاوازە وە ئەو دڵی هەیە
دڵێکی نەرم....
دوای ئەوەی کە لە گەرماو تەواوبووم و هاتمە دەرەوە سەیری ئەو جلانەمکرد کە بۆم دانرابوو... لەوانی پێشتر گرانبەهاتر دەر ئەکەوت.
YOU ARE READING
ملڪەچيے خࢪاپە✓
Actionدوو ڕکابەر دوو هاوڕێ دوو شەیتان کیم تایهیۆنگ // جیۆن جۆنگکووک کامیان براوەی ئەم یارییەن؟ "خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️
Part 22
Start from the beginning
