برینەکانت چۆنن ئێستا باشترن ؟بێلا : بەڵێ پێموایە , هەرچۆنێک بێت ئەوان بیرم دەخەنەوە بەچیدا تێپەڕیوم هێزی زیاترم پێدەبەخشن
بەیانی تەداویت کردووە ؟
بێلا : بەڵێ دکتۆر پەرستارەکان گرینگی باشم پێدەدەنئامادەی بۆ ئەوەی دەستت پێبکەین بێلا ئارسەر ؟
بێلا : هەرچۆنێکت بووێت وەک ئەوەیە لە لێکۆڵینەوە بم ( بە گاڵتەوە )
بەنزیکەی هەمان شتە بەڵام نەرموونیانتر , ئێستا گەر لێت بپرسم بیرتە ژیان لە کوێوە دەستی پێکردووە
بێلا : لەو کاتەوەی لە دایکبووم
نانا مەبەستم ئەوە نییە کاتەک لێت دەپرسم ژیان لە کوێ دەستی پێکردووە کام بیرەوەریەت بیردەکەوێتەوە ؟ وەک ئەوەی خاڵی سەرەتای ژیانت بیت
بێلا : ئەها باشە پێموایە لەو شوێنەیە کە .........
بێلا : تکایە دەتوانم لە ژوورەکەی خۆمدا کەمێک
ئارامی بەدەست بهێنم تکایەەەەەڕۆز : هەر ئێستا ئەو شانەیەم بۆ بگەڕێنەوە جۆن
جۆن : گەر دەتوانی وەرە بیگەڕێنەوە لا لا لا
ڕۆز : دایکەەە بە جۆن بڵێ شانەکەمم بۆ بگەڕێنتەوە
دایک : جۆن پێویست دەکات بانگی باوکت بکەم یان شانەکەی بۆ بگەڕێنیەوە ؟ جۆن لەگەڵ تۆ قسەدەکەم
ڕۆز خەریکی گریان و هاوارکردن بوو جۆنیش بێ گوێدانە قسەکانی دایکی هەر خەریکی بێزارکردنی خوشکەکەی بوو
دایک : ئارسەر دەتوانێ بێی سەرزەنشتی منداڵەکانت بکەی تەواو هەراسانیان کردووم
باوک : جۆن ( بەتوندی و جدیەوە )
لەگەڵ دەنگی ئارسەر ڕۆز وەستا لە گریان و هاوارکردن و جۆنیش لە شوێنی خۆی وەستا
ئارسەر : چەند جار پێمگوتی بوەستی لە بێزارکردنی خوشکەکەت بۆچی ناتوانێ ڕۆژێک بێ کێشە بەسەربەری
جۆن شانەکەی لەسەر مێزەکە داناو و ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەکە
دایک : هێی جۆن بۆ کوێ ؟ , ئارسەر نەتدەتوانێ کەمەک لەسەرخۆتربیت مەگەر گوتم واهاواربکە بەسەریدا
ئارسەر : دەی تۆش بەهیچ ڕازی نی ئان خۆت بانگی منت کرد , ئێستاش گەر کارێکت بە من نەماوە دەچمەوە بەلای ئیشی خۆمەوە
ئان : گەر بۆ خوانی ئێوارە نەگەڕایەوە دەبێت بچی بەشوێنیدا ....
بێلا : بوەستە لە ناز و مەکرد کردن ڕۆز ئەوەی ئێستات بە دڵبوو ؟ چەندین شانەی ترت هەیە
ڕۆز : ئێستا بۆ خەتای منە مەگەر ئەو ناتوانێ بوەستێ لە بێزارکردنم تۆش دایمە لە هەموو شتێک خەتای من دەگری
KAMU SEDANG MEMBACA
ڕووڪەش
Fantasiڪچێڪ دەڪەوێتـە هـاوڕێیەتییەڪی قـووڵەوە لەگەڵ ڪوڕێڪی جیهانێڪی تر کە تەنیا لە ڕێگای ئاوێنەیەکەوە دەتوانن پەیوەندی ببەستن و گفتوگۆ بڪەن بەڵام دواتر چی ڕوودەدات ؟ هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبن ؟ یاخود ڕێگە چارەیەک هەیە ؟