c

53 15 82
                                    

POV تایهیۆنگ

"ئۆپس، " نامجۆن هیونگ بە تۆنێکی بێباکانە وتی و دەستی کرد بە پێکەنینێکی ساختە کاتێک پێی ڕاستمم بەهەڵە دانا تاوەیەکی خستە خوارەوە رێک لەو شوێنەی کە پێی ڕاستم لێ دانا، لەسەر گۆشەی مێزی قاوەکە دانیشتبوو.

"باشە هیۆنگ. تکایە جارێکی تر ئاگاداربە، ڕەنگە جین هیونگ شێت بێت، " بە نەرمی گوتم، نەمدەویست بەم بەیانیە زووە توڕەی بکەم. هێواش هێواش پێم لەسەر فەرشەکە لادا، بەڕاستی ئازارم هەیە.

نامجوون هیۆنگ تەنها سەیرکردنێکی ساردی پێدام و بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشت، تەنانەت گرینگی بە پێی بریندارەکەشم نەدا. لێوی خوارەوەم گەست بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازارەکەم و بە هێواشی بەرەو حەمامەکە ڕۆیشتم بۆ ئەوەی هەندێک پێداویستی بۆ پێم بهێنم کاتێک بینیم جیمین لە حەمامەکە دێتە دەرەوە.

من لەگەڵ خۆمدا مشتومڕم دەکرد کە ئایا پێویستە برۆمە ناوەوە یان بگەڕێمەوە و لەوێ بڕۆم پێش ئەوەی هەست بە بوونی من بکات. بەڵام زۆر درەنگ بوو. چاوەکانی بۆ چاوەکانی من دەچرپاند پێش ئەوەی خۆی لێیان بپارێزێت. من بە دوودڵی هەنگاوێک نزیک بوومەوە لە دەرگای حەمامەکە کە ئێستا لێی وەستاوە.

"ئ-ئهم... تکایە دەتوانی بجوڵێیت؟ " بە تۆنێکی تکاوە پرسیم، بەو هیوایەی توڕە نەبێت و بە زەبری هێز لێم بدات. بە سادەیی چاوەکانی وەرگێڕا و لە پێیە بریندار نەبووەکەمی دا و بووە هۆی ئەوەی هاوسەنگیم لەدەست بدەم. من کەوتمە سەر زەوی و ئەویش پێش ئەوەی جێم بهێڵێت پێکەنی.

من گریام، هەستم بە ماندووبوون کرد لە ئێستاوە هەرچەندە تەزە هەشتی بەیانییە. هەستام، بە کەمێک لەرزۆکەوە و پشتم بە دیوارەکە بەست بۆ پشتگیری. لە کۆتاییدا لەناو حەمامەکەدام بەپەلە دەرگاکەم داخست و قوفڵم کرد.

"خۆشحاڵم کە بۆماوەیی هەفتەیەک پشوویان پێداین. نامەوێت جارێکی تر ببمە بارگرانی بۆ بەڕێوەبەرەکەمان، " لە دڵی خۆمدا قسەم کرد لەکاتی گەڕان بەدوای جانتای فریاگوزاری سەرەتاییمان یان تەنها هەر پێداویستییەک کە بتوانێت یارمەتی پێیە بریندارەکەم بدات بەدوای لەفافێک دەگەرام پێموابێت جین هیۆنگ شاردبوویەوە.

لەفافەکەم دۆزیەوە و دەستم کرد بە پێچانەوەی قاچم لە حەمامەکە. دەسکی دەرگاکەم گرت و هەناسەیەکی قووڵم دا.

"تەنها هیوادارم کە شتەکان باش بن بۆ ئێستا، " دەرگاکەی کردەوە. پێم وایە زۆر زوو قسەم کرد کاتێک لەگەڵ جۆنگکووک پێکدادانێکم توشبوو، کە کوپێک کاکاوی گەرمی بەدەستەوەیە وەک دەستپێکی رۆژێکی ئارام.

ئەوە شتێکی باش بوو بۆ کەشێکی وەک ئێستا کە بەراستی سارد بوو هەرچەندە جلێکی تەنکی لەبەردابوو

جۆنگکووک نزیک بوو هاوسەنگی خۆی لەدەست بدات بەڵام لە کۆتا چرکەدا وەریگرتەوە و پاشەکشەی کرد بەڵام من بە هەڵە فشاری خستە سەر پێیە بریندارەکەم بۆیە من لەرزیم بۆ پێشەوە و قۆڵەکانی جۆنگکووکم گرت بۆ پشتگیری خۆم، بەڵام لەوکاتەدا ئەو کەوتە ئەڕزەکە.

POV نوسەر

تایهیۆنگ درکی بە هەڵەکەی کرد بەڵام زۆر درەنگ بوو. کاکاوە گەرمەکە لەدەستی ماکنیەکە کەوتە خوارەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر ڕژایە سەر سنگ و پێیەکانی تایهۆنگ. ئەو قیژەیەکی ئازاربەخشی کرد چونکە ئازارێکی زۆری هەبوو لەوکاتەدا هەرکەسێک بێت هاوار دەکات.

" ئای بەنەفرەت بی؟ " ماکنایە سەرلێشێواوەکە وتی بەڵام بە دوودڵیەوە، وە بە هاوارەکەی تای شۆک بوو. کە ئەوی بینی بەو جۆرە لێوەکانی هێزی قسەکردنی لەدەست دا.

دوای خولەکێکی تەواو لە گرییان و هاواری تایهیۆنگ، چاوەکانی جیۆنگکووک فراوان بوون کاتێک بۆ دواجار توانی لێکدانەوە بۆ دۆخەکە بکات.

"ئۆه بە-" ماکنیەکە لەلایەن جین'ەوە وەستێندرا

"ئۆه ئهم ئێ-؟ ئاه نا-ئەوە " ماکنایەکان چاوێکی لە پێی بریندارەکانی هیونگەکەی کرد.

لەو کاتەدا هۆسۆک هاتە ئەوێ و تایهیۆنگی گەراندەوە بۆ ناو حەمامەکە. داوای لە تایهیۆنگ کرد کە تیشرەتە تەڕەکەی داکەنێت وە تای ئەوەی کرد کە وتی.

هۆسۆک بەپەلە هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی زۆرێک لە سەهۆڵی سارد ببات و تایهیۆنگی هێنایە دەرەوە بۆ ئەوەی سەهۆڵەکە لەسەر شوێنی سوتاوەکە دابنێت.

دوای ئەوەی ئازارەکە کەم بووەوە، لەوێ رۆیشت بۆ ئەوەی هەندێک دەرمان بهێنێت تا وا لە بچووکەکە بکات هەست بە باشتر بکات و دەرمانێکی ئازار شکێن بخوات بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنەکە.

"سوپاس هیۆنگ. تۆ باشترینیت" تایهۆنگ بە زەردەخەنەیەکی سوپاسگوزارەوە وتی. هۆسۆک پێکەنی و بەردەوام بوو هێنانی بەفری زیاتر بۆ شوێنی سووتاوەکانی. وە دواتر دەستی کرد بە پێچانەوەی قاچی ڤی تا باشتر بێت.

"تەواو بوو! " هۆسۆک بە خۆشحاڵیەوە بەدەنگێکی بەرز وتی و هەستا، چاوی لە شوێنی برینەکە بوو پێش ئەوەی ئەویتر  سەری بە بەڵێ بجوڵێنێت. بۆ ساتێک حەمامەکەی بەجێهێشت و بە کراسێکی پاکەوە هاتەوە.

هۆسۆک کراسەکەی دا بە تایهیۆنگ و ئەوەی دووەمیان یەکسەر بەتوندی دەیخاتە باوەشی هۆسۆک دەستی بە پشتی دادەهێنێت بۆ ئەوەی دڵنەوایی بدات.

"من هەمیشە لێرە دەبم بۆ تۆ، تاتا بۆیە تکایە، گروپەکە بەجێ مەهێڵە"



بەردەوامە...

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt