chapter 4

8 0 0
                                    

هێشتا زووە تاوەکو ئەوەت پێ بڵێم ئەگەر دەتەوێت بزانی دەبێت لەگەڵم بێیت"
شێوەی زۆر ترسێنەر بوو
"من ناتوانم متامانە بە هیچ کەسێک بکەم لەم کاتەدا"
"دەتوانی متمانەمپێ بکەیت من هیچ شتێکی خراپ بەسەر تۆدا ناهێنم"
ڕامۆس ووتی
"دەتوانی هندێک کاتم پێ بدەیت بۆ بیرکردنەوە؟"
"بەڵێ بەڵام بەیانی لەم کاتانە دەبێت وەڵامی خۆتم پێ بڵێی ئەگینا ژیانت لە مەترسیدا دەبێت"
"باشە"
ڕامۆس ڕۆشت و من لەناو چەندان بیرکردنەوە مامەوە ئەو بۆچی لەسەرەتادا لەکەڵ من باشبوو
بۆچی ئێستا دەڵێت دەبێت لەگەڵی بڕۆم
بەهەر حاڵ من گرینگی نادەم
تاکە شت ئێستا لە مێشکمە چاک کردنەوەی ئامێری پەیوەندی کردنەکەیە

Ramos pov

"گەورەم تۆ لە کوێ بوویت"
پاسەوانەکەم پرسی هەرکە لە لای ڤیرام گەڕامەوە
"تەنها خەریکی پیاسە کردن بووم "
دوای ڕۆشتنم بۆ دارستانەکەو بینینی ئەو کچە
ناتوانم بوەستم لە بیرکردنەوە
بەڕاستی دەبێت ئەو‌لە هەسارەیەکی ترەوەهاتبێت یان تەنها شێتێکە
بەهەر حاڵ من بەیانی دووبارە دەڕۆمەوە بۆ لای و لەگەڵ خۆم دەیهێنم
وە دەمەوێت بزانم ئەگەر ڕاست دەکات لە کوێوە هاتووە
بۆچی دەیەوێت بزانێت ژیان لەسەرهەسارەیەکی تر بوونی هەیە
چونکە ئەو شتێکی پێبوو کە دەنگی لێوە دەهات
وە پێی دەوت ئامێری پەیوەندی کردن


veram pov

ماوەی،چەند کاتژمێرێکە بەردەوامم لە هەوڵدان بۆ چاک کردنەوەی ئامێری پەیوەندی کردنەکە بەڵام بێسوودە ئەو نەفرەتیە زۆر بە خراپی لەدەستم فڕێی دا
ئەگەر چاک نەبێت من لێرە گیردەخۆم بۆ تاهەتایە
"من دەبێت لە گەڵی بڕۆم"
لەبەر خۆمەوە دەمووت خونکە بەڕاستیمن لێرە گیرم خواردووە
وە تاکە کەس لێرە بینیومە ڕامۆسە
وە هیچ هۆکارێکم نییە بۆ متمانە پێکردنی
بەڵام بەناچاری دەبێت لەگەڵی بڕۆم تاکو
وەڵامم دەست بکەوێت چونکە هۆکاری هاتنم هەر ئەوەیە
بەڵام دەکرێت ئەو بە تەنها بێت لەسەر ئەم هەسارەیە؟

تێپەڕاندنی کات

ئێستا کاتژمێر ٨ بەیانییە دوێنێ شەوم لەناو کەشتیەکە ئاسمانیەکە تێپەڕاند وە نەمدەتوانی لەبەر بیرکردنەوە خەوم لێبکەوێت
بەم نزیکانە ڕامۆس دێت و لەگەڵی دەچم
چونکە چەنەها پرسیار لە مێشکمدا هەن کە بێ وەڵامن
وە دەبێت زۆر وریابم چونکە من نازانم ئەوبەڕاستی باش دەبێت لەگەڵمیاخو تەنها تەڵەیەکە
وە دەبێت چەند چەکێکی خۆ پاراستن لەگەڵ خۆمدا ببەم بۆهەر حاڵەتێکی لەناکاو
بۆهەر حاڵەتێکی لەناکاو



Ramos pov


دوێنێ شەو لەبەر کارەکانم تاوەکو درەنگ لە کاربووم دواتر هاتمەوە بۆ کۆشک و لە ماندویەتیدا خەوم لێکەوت
دوێنێ بە تەواوی پلانی ئەوەم داڕشت کە
ڤیرام بەهیچ شێوەیەک نەزانێت من پاشای ئەم مەملەکەتەم
وە لەگەڵ هاوڕێکەم شوێنەکەی خۆمان دەگۆڕینەوە من وەک پاسەوانێک ڕەفتار دەکەم و وە نزیک ترین هاوڕێم (پاوڵ) لە جێگای من دەبێت تاوەکۆ ڕاستیەکانی هاتنی ڤیرام بزانم بۆ هاکەسارەکەی ئێمە
کەمێکی تر دەبێت بڕۆم و ڤیرام لەگەڵ خۆم بهێنم وە دەبێت جلی باسەوان لەبەر بکەم
وە بێگومان تەواوی پاسەوانەکان و خزمەتکارەکانی کۆشکم ئاکادار کردۆتەوە کە ئەم ماوەیە من لە پشوودام وە هاوڕێکەم لە جێگای من کاروباراکان بەڕێووە دەبات
وە من دەبێت لەو ماوەیەدا زۆر خۆم لە پێش چاویان بشارمەەوە تاوەکو ئاشکرا نەبم
وە هیچ کەسێک جگە  لە (پاوڵ) دەربارەی ڤیرام نازانێت
چونکە لەوانەیە ئەوە ببێتەمەترسی بۆسەر ژیانی ڤیرام کە بێگانەیەکە لێرە
یاساکانی ئێمە زۆر قورس و دڵڕەقانەن وە بێگومان ئەوەیان لە دەسەڵاتی من نییە
چونکە پاشایی پێشو کە دەکاتە باوکم
ئەو یاسایانەی داناوە
وە من مافی گۆڕینم نییە
چونکە من تەنها ساڵێکە پاشام
وە باوکم دوای مردنی دەسەڵاتی بۆ من بەجێ هێشت.



Veram pov


من چەند مەرج و یاسایەکم بۆ‌ڕامۆسداناۆە کە لەو ماوەیەی من لەوێم ئەو دەبێت بەرامبەرم جێبەجێی بکات
وە دەبێت ئیمزای بکات و لە هیچ یاسایەک دەرنەچێت و پێشێلی نەکات
"ئۆو ڕامۆس هاتی"
ووتم هەرکە لەناکاو ڕامۆس پەیدا بوو
"بەڵێ ئامادەیی بۆ ڕۆشتن؟"
"بەڵێ بەڵام پێش ئەوە چەن بابەتێک هەن کە دەبێت لەسەریان ڕێک بکەوین "
"باشە وێم لێتە ڤیرام"
کاغەزێکم دەرهێنا کە تێیدا یاساو مەرجەکانم نوسیووە وە ئەو سزایشم نوسیوە کە هەر کە ئەو یاسانی جێبەجێ نەکرد دەبێت ئەو سزایە بدرێت
"باشە بە جوانی گوێ بگرە ڕامۆس"


دەبێت مەرجەکانی ڤیرام چۆن بێت؟
چاوەڕوانی بەشی داهاتوو بن
ڤۆت لەبیرمەکەن

هەسارە دۆزراوەکەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن