chapter 2

5 0 0
                                    

ویستم قسەلەگەڵ پرۆفیسۆر بکەم بەڵام لە بەختی خراپم
کامێراکە شکابوو وەنەشم توانی پەیوەندیان پێوە بکەم چونکە ئامێری پەیوەندی کردنەکە کێشەی هەبوو وە ڕونتر بڵێم شکابوو بە نیوەیی
"پێم وابێت من لە کێشەدام"
بەڕێکەوتم بەناو دارستانە پاش ئەوەی خۆشبەختانە
توانیم خۆم لە ورچەکە بشارمەوەو تێبینیم نەکات
وە سەرکەوتو بووم بێگومان من بلیمەتم
بەشانازی بەخۆکردنەوە ووتم بەڵام زۆر نەخایاند و هەستم کرد کەسێک لە دوورەوە سەیرم دەکات
"سڵاو"
ووتم بە ترسەوە بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو
"ئایا من وڕێنە دەکەم یان چی"
من گومانم هەبوو لەوەی کە بەڕاستی بونەوەرانی تر لەسەر ئەم هەسارەیە هەبن
بەڵام ئەم هەسارەیە هاوشێوەی زەوییە
ئاسمان دارەکان روبارەکان و هەواکەی
بەڵام من نزیکەی دوو کاتژمێرێک دەبێت لێرەم و هیچ شتێکم نەبینیوە جگە لەو ورچە ڕەشە تۆقێنەرە.
باشە من لەبیرم کرد خۆم بناسێنم
من ڤیرام تەمەنم ٢٨ ساڵە وە وەک دیارە کاردەکەم لە کۆمپانیایەک تایبەتە بە نهێنیەکانی بۆشایی ئاسمان
وە من وەک خۆبەخشێک ئامادەبووم ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەم و بێم بۆئەم هەسارەیە و بزانین ژیان لەسەرئەم هەسارەیە بونی هەیە یان نا
وە ئێستا من لێرەم دوای بەسەر بردنی ساڵێک لەناو کەشتیەکە وە بەڕاستی خۆشم نازانم چۆن بەرگەم گرد و شێت نەبووم بەڵام
هەبوونی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و هەبوونی خزمەتگوزاری زۆر من توانیم ئەو کاتانە بە سەربەرم
و زۆر هەست بە بێزاری نەکەم
باشە با بگەڕێینەوە بۆ ئێستا
من کاری زۆر هەیە بۆ کردن و پێویستە بەژیرانە ڕەفتار بکەم
چونکە من نازانم چی هەیە لێرە بونەوی دڕندە یان مرۆڤی ئاسایی یان بونەوەری ئاسمانی
پێویستە وریابم
"من دەبێت دەست پێ بکەم"
ووتم و بە متمانە بە خۆبونەوە دەستم کرد بە ڕۆشتن
من بە نزیکەی کاتژمێرێکە بەو ناوەیا دەسوڕێمەوە بەڵام هەست دەکەمبە بازنەی دەسوڕێمەوەو لە هەمان شوێنم
خەریکه دەبێت بەشەو پێویستە چادرەکەم هەڵبدەم و بخەوم چونکە زۆر ماندووم
"زۆررر باشە"
ووتم دوای ئەوەی تەواو بووم لە دانانی چادرەکەم و ئامادەبووم بۆ خەوتن
بەڵام نەخێر من نانی ئێوارەم نەخواردووەهههههه چ کەسێک ئەو شتە گرینەی لەبیردەچێت
من هەندێک سوکە ژەمم لەگەڵ خۆم هێناوە
کیسێک ڕامیۆنم دەرهێناو بە وشکی خواردم چونکە بەڕاستی ماندوم و خەومدێت
"باشە ئێستا من تێرم وە پێویستە بخەوم"


some one pov

خەریک بووم پیاسەم دەکرد لەناوەڕاستی،دارستانەکە بەڵام   شتێک منی توشی،شۆک کرد
"واو ئەوە بەڕاستی سەیر و گەورەیە چۆن هاتۆتە ئێرە"
نزیک بوومەوە لەو شتە سەیرو گەورەیە بەڵام زۆریش گەورە نا هەرگیز پێشتر شتێکی،لەو شێوەیەم نەبینیووە
ویستم لێی نزیک ببمەوە بەڵام لەناکاوگوێم لە دەنگێک بوو وە ڕاچڵەکیم


viram pov

تیشکی خۆر لەسەرم بوو وە منی بەخەبەر هێنا دوای پێچانەوەی،کەلوپەلەکانم و هەندێ  گەڕان بەناو دارستانەکە ویستم بگەڕێمەوە بۆ کەشتیەکە بەڵام بەنزیکەی من ون بووم
"ئۆو ڕاستە GPS"
بیرم کەوتەوە کە لەناوجانتاکەم هەیە کە دەتوانم بەهۆیەوە کەشتیەکە بدۆزمەوە من چەنددەبەنگ بووم بە درێژای    دوێنی لەبیرم نەبوو کە پێمە دەرم هێناو دەستم کرد بە ڕۆشتن بەرەو کەشتیەکە وە توشی شۆک بووم کە کەسێکم بینی لە نزیک کەشتیەکە وەستاوە
"کوڕێک"
ووتم ودەستم لەسەر دەمم دانا چونکە من نازانم چی ڕودەدات کاتێک ئەو من دەبینێت
ئەویش بەهەمان شێوەی،من بە روخسارێی شۆکەوە سەیری دەرکر
"من فەوتام"
ووتم و دەستم کرد بە ڕاکردن
دوای ماوەیەک وەستام و هەناسەم دایەوە
"باشە من بۆچی ڕادەکەم"
گەمژە بێگومان بێ ئەوەی لە هیج دڵنیا ببمەوە تەنها تاکە شت کەبە مێشکم دا هات ڕاکردن بوو چونکە نەمدەزانی
ئەو کەسە کێیە وە لەوانەیە دڕندەیەک بێت
دوای کەمێک بیرکردنەوە بڕیارم دا بگەڕێمەو چونکە ئامانجی سەرەکی هاتنی من بۆ ئێرە ئەوەیە بزانم ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە بونی هەیە یان نا
گەڕامەوە بە وریای و بە ترسەوە
کاتێک گشتمە نزیک کەشتیەکە هیچ کەسێکم نەبینی
ودە وردە نزیکتر دەبوومەوە هیچ شتێ نەبوو
بەڵام لەناکاو
کەسێک لە دواوە دەستی لەسەر شانم دانا
لەترسا هەڵبەزامەوەو نەمدەوێرا ڕووم وەرگێڕم چونکە بەڕاستی دەترسام
"تۆ کێی"

سڵاو ئەمەش بەشێکی تر هیوادارم بە دڵتان بێت.

هەسارە دۆزراوەکەWhere stories live. Discover now