تیانا : بڕۆ یارمەتی دایکم بدە (بە بێزاری وتی)

سام : ئەی تۆ چی دەکەی؟! (بە هێمنی و کەمێک زەردەخەنەوە وتی)

تیانا : من تاقەتی ئیشم نیە بڕۆ تۆ بیکە لە جیاتی من (بە بێزاری و ساردی وتی و چاوی لێ سوڕاند)

دوای ئەوە لەوێ چووە دەرەوە
سام چەند جارێک سەری وەک شێوازی نەخێر جوڵاند وەک بێ هیوای یەک لێی
ئەوە بێ ڕێزی بوو ئەگەر بەرام بەر کەسێکی لە خۆت گەورەتر ڕەفتار بکەیت!
بەلام ئەوە ڕەفتاری هەمیشەیی تیانایە بەرامبەر بە سام
بەڵام هێشتا سام هیچ ناڵێ!
ئەو ناتوانێ توڕە بێت لە خوشکە بچوکەکەی، سام دڵێکی یەکجار میهرەبانی هەیە!

تاکەکەی داخست و هەستایەوە دەستی لەسەر دڵی داناو هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە

سام : ئاه تەنها کەمێک مابوو بۆستێ!

وازی هێنا و دەستی کرد بە چوونە خوارەوە بۆ لای دایکی
چووە چێشت خانەکە بینی کە دایکی خەریکی شت جنینە
چووە پەنای

سام : دایکە گیان با یارمەتیت بدەم

دایکی بە زەردەخەنە سەیری کرد

خ.کیم : نا گیانی دایە تۆ بڕۆ دانیشە تۆ ماندوو دەبیت، من بە تیانام وت!

سام : نەخێر دایکە گیان خۆی ئەوە چی ماندوو بم پێی هەم قەیچێکە من لەجیاتی تیانا یارمەتیت دەدەم

خ.کیم : نەخێر بڕۆ دانیشە ماندوو دەبیت

سام : دە دایکە حەز دەکەم یارمەتیت بدەم من دەڵێم ماندوو نابم

خ.کیم : ئایش باشە بەس ماندوو بیت ئەها خۆم دەزانم چی دەکەم! (بە هەڕەشەوە وتی)

سام بە کیوتی دایکی پێکەنی

خ. کیم : پێمەکەنە من بەڕاستمە

سام : هههه باشە باشە دەی با دەست بە کار بکەین

داستیان کرد بە دروست کردنی خوانی ئێوارە، ئەوان دەوڵەمەندن وە خزمەت کاریان هەیە بەڵام هەرگیز خ. کیم نەیهێشتووە کە خزمەت کارەکان ژەمەکان ئامادە بکەن ئەو دەیەوێ مافی هاوسەرێتی و دایکایەتی خۆی بە جێ بهێنێت بۆ هاوسەر و منداڵەکانی

سام : دایکە کێ دێت وا ئەو هەمووە خواردنە ئامادە دەکەیت؟!

خ. کیم : تایهیۆنگ و هاوڕێکەی دێن بۆ نانی ئێوارەوە، ئەوە لەبەر هاوڕێکەیەتی

سام : هاوڕێی ئوپا؟! بەڵام کامەیان؟ ئەو زۆری هەیە

خ. کیم : یۆنگی

a devil in the form of an angel  Where stories live. Discover now