چانیۆل کوڕەکەی وەرگرت و چوە ژورەوە بۆلای ماری
لای من تاکو دێت لەدایکبونی منداڵەکەم نزێک دەبێتەوە پێنج مانگو دو هەفتە ماوەیەکی زۆر سەختم تێپەڕاندوە بەهۆی ئازارو ئەشکەنجەدان
ئەمڕۆ لۆرا کچێکی بو ڕێک وەکو خۆی کچێکی زۆر جوان بو کای بەوە زۆر دڵخۆشە کە بوە بە باوک تەواوی ڕۆژەکە لەلای لۆراو منداڵەکەبو ئەوان بون بە دایک و باوکێکی زۆر جوان لەگەڵ کچە بچوکەکەیان
کای]ئەو بەتۆ دەچێ
لۆرا]بەڕاستی
کای]وەکو تۆ زۆر جوانە شیرێنەکەی باوکی
لۆرا]حەزدەکەم ناوی بنێم لیا
کای]ئەوەی تۆ دەتەوێ هەر ئەوەیە ئازیزەکەم لیا کچەجوانەکەی باوکی
ماریش ناوی کوڕەکەیان چانسو
بەیانی
کوڕەکان و کچەکان کۆبونەوە بڕیاریاندا بێن بۆ کۆشکەکەی مامیان
سوهۆ]کیۆنگسۆو شیومین ئێوە بمێننەوە لەگەڵ ماری و لۆراش لەبەر منداڵەکان
لۆرا]کای زو بگەڕێوە باشە
کای]خەمت نەبێ ئازیزەکەم کچەکەمان بەتۆ دەسپێرم تاوەکو دێمەوە
ماری]چانیۆل ئاگاداری خۆت به تکایە
چانیۆل]بێخەم بە هەناسەم ئاگاداری کوڕەکەمان بە
کچەکان و کوڕەکان لە کۆشک هاتنە دەرەوە ڕاستەوخۆ ڕێگایان گرتە بەر بەرەو کۆشکەکەی مامیان

دو کاتژمێری ویست تاکو گەیشتن بە شوێنی مەبەست بەڵام نەچونە ژورەوە لەلای دارێک هەمویان وەستان دەیانویست بەبێ ئەوەی پاسەوانەکان بزانن بچنە ژورەوە سوهۆ بیری کردەوە شوێنێکی شاراوە هەیە
کای]سوهۆ بە ئاشکرا بچین باشترە
سوهۆ]نا بە ئاشکرا بچین هەرایەکی زۆر دروست دەبێت
چانیۆل]کای سوهۆ ڕاستەکا نابێ بە ئاشکرابچین
سوهۆ]ڕێگایەک لە دواوە هەیە لەوێوە دەچینە ژورەوە ڕێک دەگەین بە ژوری شاهانە
هەموان بە وریاییەوە چونە بەرەو دواوەی کۆشکەکە لەوێ دەرگایەکی نهێنی هەبو هەموان چونە ژورەوە زۆری نەبرد لە ڕێڕەوەکە هاتنە دەرەوە ژوری شاهانە لە بەرامبەریان بو بەخێرایی تاوەکو کەس نەیان بینێ چونە ژورەوە ڕاستەوخۆ مامیان هەستایە سەرپێ
جۆنگ شی]ئۆو کێ هاتوە برازا خۆشەویستەکانم بەخێربێن
سوهۆ زۆر توڕەبو چانیۆل قۆڵی گرتبو تاوەکو نەچێت و نەتەقێتەوە بەسەر جۆنگ شیدا
سوهۆ]هاوسەرەکەم لەکوێیە
جۆنگ شی]هاوسەر بۆچی هاوسەرگیریت کردوە
سوهۆ]وتم هاوسەرەکەم لەکوێیە
جۆنگ شی]هاوارمەکە گەمژە من چوزانم هاوسەرەکەت لەکوێیە و نازانم کێشە
سوهۆ]درۆمەکە ئۆلیڤیا لەکوێیە
جۆنگ شی]کێ وتت کێ

سوهۆ]ئۆلیڤیا هاوسەری منە ئەو هات بۆ ئێرە شەش مانگ پێش ئێستا بەڵام نەهاتەوە تەواوی ئەو شەش مانگە ئێستاش پێم بڵێ لەکوێیە
جۆنگ شی]همم نازانم
مارینا]پێم بڵێ نونا ئۆلیڤیا لەکوێیە
سێهون]قسەبکە نەفرەتی
جۆنگ شی]زۆر حەزدەکەن بیبینن ههههه
سوهۆ]لەناوت دەبەم نەفرەتی
جۆنگ شی]هههه ڕەنگە ئێستا لە ئازاردابێ بەهۆی منداڵەکەتانەوە گەمژە
سوهۆ]دڵنیابە ناهێڵم بژیت
جۆنگ شی]ناتوانی
کای]دەتوانێت چونکە هێزی زیاترمان پێیدا گەمژە
جۆنگ شی بێدەنگ بو هیچی نەوت
سوهۆش بەرەو ڕوی جۆنگ شی چو دەستیان کرد بەشەڕکردن جۆنگ شی زۆری نەبرد ماندوبو لەگەڵی ڕاستیان زۆر بەهێزبوبو سوهۆ تاکو وای لێهات جۆنگ شی کەوتە سەرچۆک
جۆنگ شی]ههه دەی بمکوژە بچکۆل
سوهۆ]نەفرەتی پیس بڕۆ بۆ دۆزەخ
کە ئەوەی وت ملی گرت و قاچێکی لەسەر پشتی دانا ملی ڕاکێشا تاوەکو سەری لەیەک جیاکردەوە
بەخێرایی چونە دەرەوە پاسەوانێکیان گرت
سوهۆ]شوێنی ئۆلیڤیام پێ بڵێ هەر ئێستا
پاسەوان]نەخێر بەبێ ڕای گەورەم ناتوانم
سوهۆ]هیچ گەورەیەک بونی نەما وتم قسەبکە لەکوێیە
بەتوندی قوڕگی گرت
پاسەوان]باشە باشە دەیڵێم من دەتانبەم بۆ ئەوێ
هەمویان لەگەڵ ئەو پاسەوانە چونە دەرەوە

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now