: خاوەنشکۆ
— کوک وەرە ژورەوە
: خاوەنشکۆ ئەمرۆ لێرە نابم ئەچم بۆ لای جیمین
— کوک ئەمرۆ کاری زۆرم ھەیە لێرە بمێنەرەوە
: فەرمانتە خاوەنشکۆ

— کوک
: بەڵێ خاوەنشکۆ
— ھەموو شەوێ ھەمان خەو ئەبینم بۆچی باوەر بە مردنی ھێنزا ناکەم ؟
: خاوەنشکۆ تکایە والە خۆت مەکە تۆ ھەموو رۆژێک ئەچیتە سەر گۆرەکەی
— بەڵام ھێشتا دڵم باوەر بەوە ناکات

: دڵی منیش باوەر بە رۆشتنی پەری ناکات
سەری ھێنایە خوارەوە بێتاقەت بوو بەڵام لە تورەی بەرامبەر بە پەری چاوەکانی سور بوو

: بەیارمەتیت خاوەنشکۆ
ھەستاو چۆیە دەرەوە

: شازادە ؟
: جیمین
من ویستم بێم بۆلات بەڵام کارم زۆرە ئەمرۆ
: بەڵێ مبیش لێرە کارێکم ھەبوو ویستم پێشئەوەی برۆم بت بینم بەڵام لە باش ناچیت بۆچی چاوەکانت سوور بووە
: ھیچ نییە دەی وەرە با قاوەیەک بخۆین









« دەی پەری با برۆین
بەرەو سەیارەکە رۆشتن پەری دەستی کرد بە شۆفێری کردن لەوکاتەوەی ھێنزا توشی رووداوی ھاتوچۆ بووە پەری ھیچ کات نەیھێشتووە شۆفێری کات
« کەمێک خێرا بە درەنگە



« ئەبێ لەم رێگایەوە برۆیت
' ئێمە بەرەو دارستانەکە ئەرۆین !؟
« بەڵێ
' کێ ھەیە لێرە بژی ؟
« کە گەیشتین تێ ئەگەین


« گەیشتین ئێرەیە

' کۆشک !؟ « بەڵێ ئێرە وەک کۆشک وایە دەی بابرۆین

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.











' کۆشک !؟
« بەڵێ ئێرە وەک کۆشک وایە دەی بابرۆین


رۆشتینە ناو کۆشکەکەوە ھەرلەگەڵ دابەزینمان لە سەیارەکە خزمەتکارێک بەرەو روومان ھات

: فەرموو خاتونەکان

کۆشکێکی گەورەو خۆش بەڵام کەمێک تاریک بوو وەک ئەوەی ستایلی کەسێکی داخراو بێت

: فەرموو تکایە لێرە جاوەرێکەن کەمێکی تر خاوەنشکۆ ئەگات
' خاوەنشکۆ ؟!
: بەڵێ

خزمەتکارەکە چۆیە دەرەوە لەسەر قەنەفەکەدانیشتم

' ھ .. ھێنزا  تکایە ھەستە با برۆین
« پەری چیتە بۆچی سەوتت ئەلەرزێ
' بالێرە برۆین
« پەری ئەزانی کە ئەم رێکەوتنە نەبێت چەن زەرەر ئەکەین
' تکات لێئەکەم ئەگەر یەک تۆز گرنگی بەمن ئەیەیت با لێرە برۆین تکایە
« باشە با برۆین

پەری بە خێرای دەستی ھێنزا گرتوو رای کێشا بەرەو درگاکە






: خاوەنشکۆ میوانەکانت گەیشتن
— زۆر باشە دەی کوک با برۆین
: بەڵێ خاوەنشکۆ




ھەرکە گوێی لە ناوی خاوەنشکۆ بوو بیری بۆ یەک کەس ئەچوو ئەویش تایھۆنگ بوو
ترسان لە دووبارە بوونەوەی خەفەتەکانی خوشکەکەی ترسان لە رووبەروو بوونەوەی تورەی تایھۆنگ
لەھەمووت قورستروو گرانتر لەسەر دڵی روو بەروو بوونەوەی جۆنگ کوک بوو
ئەگەر بیبینم چۆن سێری چاوەکانی کەم
بارێکی زۆر قورسی ھەڵگرتبوو بەڵام ئەمە کۆتاییەکەی بوو چی تر نەیئەتوانی خوشکەکەی بشارێتەوە



دەستی یایە دەسکی درگاکە  ھەر ئەوکات خاوەنشکۆ و شازادە ھاتنە ژوورەوە

رووبەرووبونەوەیەکی چاوەروان نەکراو

ترس
تورەی
شۆک
خەم

وەکوو رەناورەنی پەلکەزێرینە ھەموو ھەستەکانی لە خۆ گرتبوو بەڵام سێرکردنی ئەو چوار کەسە وەک تەلەفیزیۆنی رەشو سپی وابوو














Pet chon bu ? 🙄

Vote ✨🤍

꧁❣︎𝐽𝑢𝑠𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑚𝑒 ❣︎꧂Where stories live. Discover now