بە خەبەر ھاتم وام زانی ساڵێکەبێ خەوتوم لەسەر جێگاکەم ھەسامەوەو چاومە خوراند بەرەو دەسشۆرەکە ئەرۆشتم چاوم کردەوە شۆک بوم من لە کوێم ؟چۆن ھاتمە ئێرە ؟ کێ منی رفاندووە ؟ دەسمکرد بە بیرکردنەوە ئێ تەبعەن دوژمنەکانی باوکم بون ئێستا ئەوەی گرنگە چۆن راکەم لێرە سێری ژورەکەم کرد بەراستی ناوازەیە
سپی ئەو رەنەی حەزم لێیە لە مناڵییەوە بەرەو بارکۆنەکە رۆشتم دەستم یا لە دەسکی درگاکە کراوە بوو !!
پێکەنینیکی گاڵتە جارانەم کرد ئەوەی منی رفاندووە گەمژەیە یان چی کە سێری دەرەوەم کرد پەشیمان بومەوە لە فکرەی ئەو کەسە گەمژەیە بۆخاتری خوا ئێرە چ دۆزەخێکە
دورکەوتمەوە لە بارکۆنەکە بە ژورەکە یا ئەگەرام بۆ ئەوەی شتی بدۆزمەوە گوێم لە سەوتی درگاکە بوو کە ئەکرایەوە رامکردە پشت درگاکە و خۆم شاردەوە کچێ ھاتە ژوروە بە جلەکانیا دیاربو خزمەتکارە ئەو گۆزەیەی لە تەنیشتم بو ھەڵم گرتو کێشام بە سەریا بورایەوە رامکێشایە پەنایەکەوە لە سەر قەنەفەکە سەرچەفێکی لێبو پارچە پارچەم کردو دەسو قاچیم بەستەوە بەرەو درگاکە رۆشتمو چومە دەرەوە لەدوای خۆم درگاکەم داخستکەمێ رۆشتم تا لە دەسە چەپ قادرمەیەکم بینیو ھاتمە خوارەوە
أنت تقرأ
꧁❣︎𝐽𝑢𝑠𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑚𝑒 ❣︎꧂
Vampireژیان بە شێوەیەک قورسە ھەنێجار وا ھەستەکەی قورسای زەوی لەسەر دڵی تۆ کۆبۆتەوە وە ھەنێجار لە جەنجاڵیو قەرەباڵخیەکی گەورەیا ھەست بە تەنھای ئەکەی چونکە ھیچ کەس بۆ تۆ نییە وە لەگەڵ تۆ نییە ھاورای لەگەڵم !؟ من ھەموو شتێک ئەکەم بۆئەوەی تۆ ئەم ھەستانە تاقی...