درۆکانی

215 43 60
                                    









سەعات 6ی بەیانییە ھێشتا خەو نە چۆتە چاوم
لە درگای ژورەکەم درا

« وەرە
بەیانیت باش خانمەکەم
« بەیانیت باش ئانا
خاوەنشکۆ چاوەرێی تۆیە بۆ نان خواردن
« ئێستایەم ئەتوانی برۆیت

بچم نا نامەوێ بچم ئایش نامەوێ بچم لەبەرانبەری دانیشموو دەسکەم بە نان خواردن وەک ئەوەی ھیچ نە بووبێت باشە خۆی چاوەرێمەکا ھەروەکوو بیری لێئەکەیتەوە بچۆ دانیشە وەکوو ئەوەی ھیچ نەبوبێ

ھاتمە خوارەوە گوێم لە ھاوارەکانی تای بوو کە بەسەوتی بەرز لەگەڵ جۆنگ کوک و جیمین قسە ئەکا زۆر بە تورەی

— لە دوێنێوە ھاتۆتەوەو تۆ ئێستا قسە ئەکەی

» بەیانیتان باش

ھەرسێکیان بۆ ساتێ سێریان کردم وەکوو ئەوەی شەرەکە لەسەر من بێت

« چیتانە ئەوە بۆ وا سێرم ئەکەن

: خاوەنشکۆ خانمی شاژن گەیشت
ئاورم یایەوە خانمی شاژن !!؟؟ کچێکی گەنج ھاتە ژورە وە بە لوت بەرزییەوە سێری ئەکردوو کەمێ خۆی بۆ پاشا چەمانەوە لە دەسە راستی پەنا تایھیۆنگ دانیشت

' سڵاو خاوەنشکۆ زۆرم بیر ئەکردی
— بۆچی نەتوت کە یەیتەوە
' ویسم ھاتنەوەم کەم بە سپرایس بۆت

ئەوان قسەیانەکرد لەکاتێکا من بە پێوە لە شوێنی خۆم رەق بوو بووم  گوێم لەوان ئەگرت

: ھێنزا ناتەوێ دانیشی ؟!
« من برسیم نییە جۆنگ کوک  
' ئەم خاتونە کێیە خاوەنشکۆ

تای سێری منی کردوو ھیچی نەوت ئێستا ئەمە یانی چی لە تورەییا خەریکە مێشکم لە دەسەیەم بە بێئەوەی گرنگی بەم بە وڵامەکەی روم وەرگێراو رۆشتم

» ئانا
: بەڵێ خانمەکەم
» ئەسپەکان لە کوێن ؟
: خانمەکەم با من رێ نوێنیت کەم

یەکی لە ئەسپەکانم ھێنا ھەر لەگەڵ چومە سەر ئەسپەکە بە خێرای خارم یا چەنێکە منی لێرە ھێشتۆتەوەو بە من ئەڵێ بێ تۆ ناژیم کەچی دەرکەوت ھاوسەری ھەیە نەفرەت لە خۆتو شاژنەکەت



— ھێنزا لە کوێیە

ئەو خزمەتکارە داماوە گیانی کەوتە لەرز ھەرکە گوێی لەو سەوتە گرەی پاشاکەی بوو ھەموو ئەوانەی کە پاشا ئەناسن ئەزانن ھەر لەگەڵ گەرانەوەی شاژن ئەو ئەبێ بە چ درندەیەکی ترسناک

: ئەو کەمێ پێش ێئستا لە لای ئەسپەکان بوو خاوخاوەنشکۆ

ھەر زوو زانی کە ئێستا چەن تورەیە بەڵام ئەترسا لەوەی لە دەسیباتوو نەیدۆزێتەوە ئەویش بە ئەسپە رەشەکەیەوە کە تایبەت بوو بە خاوەنشکۆ بە خێرای لەو ئاراستەیەوە رۆشت کە ھێنزا پیای رۆشتووە



زۆر تورەیە بە رادەیەک کە تای ببینێ ئەیکوژێ چوونکە درۆی لەگەڵ کرد لای ئەم ئەگەر یەکێ درۆ کات ھەلی دووەمی نییە

ھەرکە تایھیۆنگ  ھێنزا بینی لە دوورەوە کەمێ لە تورەییەکەی کەم کردەوە بەخێرای خاری ئەدا ھەتا گەیشتە تەنیشت ھێنزا

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.





ھەرکە تایھیۆنگ ھێنزا بینی لە دوورەوە کەمێ لە تورەییەکەی کەم کردەوە بەخێرای خاری ئەدا ھەتا گەیشتە تەنیشت ھێنزا

— ھێنزا بووەستە با قسە کەین

« دورکەوە لێم

— بووەستە ئەڵێم تورەم مەکە

ھێنزا خێرا تر رۆشتو پێشی کەوت لەپرێکا وەستا دابەزی بە تورەییەوە بە رەو روی تایھیۆنگ رۆشت ئەویش لەسەر ئەسپەکە دابەزی ھەر لەگەڵ لێی نزیک بۆیەوە بە ھەموو ھێزی شەقێکی کێشا بە سکیا تای کەوتە سەر زەوییەکە ھاستایەوە سەر پێ لێی نزیک بۆیەوە

— داوای لێبوردنەکەم من نەم زانیبوو ئەگەرێتەوە
« تۆ باسی چییەکەی ئەتویست چیبکەی ھا ھەڵم خەڵەتێنی لەکاتێکا ژنت ھەیە
— من وا ناکەم تۆ باش ئەزانی من خۆشمئەوێی
« ئەوەی کە ئەیزانم ئەوەیە کە لە درۆزنی زیاتر نیت
— ئەو ھاوەڵمە ھەر ئەبوو زەواجی لەگەڵا کەم مەجبور بووم
« ھیچ کام لەمانەم بەلاوە گرنگنییە ھەر ئێستا بمبەوە ماڵڵەکەم
— ھێنزا بۆ تێناگەی من ھیچ کات نایەڵم لێم دوربی
« ویستەکانی تۆ بۆ دۆزەخ ئەسڵەن گرنگی پێنایەم
— ھێنزا تکایە ئەم کەلە رەقییە مەکە ئیتر ھەلێکم بەرێ بۆت باس کەم کە چی روییاوەو ئەمەوێ چیبکەم
» تۆ بۆ تێناگەی بۆ !! من نامەوێ نە تۆ ببینم نە ھیچ شتێکم بۆ باسکەی چونکە بەلامەوە گرنگ نیت

ھێنزا ھاواری کرد تایھیۆنگ بەمە زۆر تورە بوو رەنی چاوی گۆرا رەگەکانی ملی دەرکەوتن بە تونی قۆڵی ھێنزا ی گرت

— خەتای منە کە چاوەرێئەکەم کەلەرەقێکی وەکوو تۆ لە من تێبگا
» بەرمبە گەمژە من لەگەڵ تۆ بۆ ھیچ کوێیەک نایەم

منی ھێنایە شوێنێکی بەرز زۆر تورەیە راست برۆم ئەمە یەکەم جارە لە کەسێ ئەوەنە بترسم ھەوڵیئەیا کەمێ ھێور بێتەوە تا لە کۆتا ییا نزیک بۆیەوەو دەستی کرد بە قسە کردن

— ھێنزا لەوکاتەوەی بوی بە 6 ساڵ من چاودێریتەکەم کە بوی بە 15 ساڵ بە تەواوەتی ئاشقت بوم ئەوکات شازادە بووم کەسێکی زۆر روو خۆش بووم ھیچ کات تورە نە ئەبووم
رۆژانە سێرم ئەکردی چۆن بە ئاواتی بون بە دکتۆر ھەوڵت ئەیاو چەن دڵ خۆشوو سادە بوی باوکت خاوەنی قوتابخانەکەت بوو بەڵام قەت نەتەھێشت کەس بزانی کە بووی بە 17 ساڵ بریارم یا بێم بۆلاتو خۆمت پێ بناسێنم بەڵام باوکم نەی ھێشت ئەوە ئوکات بوو کە باوکم مارینای دۆزیبۆیەوە کە ھاوەڵی منە ئەبوو ھاوسەرگیری لەگەڵ کەم چونکە یەکی لە یاساکانی خێزانی شاھانەیا ئەوەبوو بۆ بوون بە پاشا ئەبێ ھاوسەرگیری لەگەڵ ھاوەڵەکەت کەیت

« بۆ ئەوەی ببیت بە پاشا وازت لە خۆشەویستییەکەی دڵت ھێنا

— ھێنزا

« تەنھا بمبرەوە بۆ کۆشکە نەفرەتییەکەت ئەمەوێ بەتەنیابم














VOTE






꧁❣︎𝐽𝑢𝑠𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑚𝑒 ❣︎꧂حيث تعيش القصص. اكتشف الآن