خەونی مناڵی

232 43 10
                                    




ئانا :خانمەکەم تکایە ھەسە لە خەو درەننە خاوەنشکۆ چاوەرێی تۆ ئەکا بۆ نانی بەیانی
» برۆ بە پاشا کەو بڵێ من ئەخەوموو نان ناخۆم

ھەر زوو خەوم لێکەوتەوە دوای ئەوەی ماوەیەکی باش خەوتم لە دوای رۆشتنی ئەو خزمەتکارە ھەسام لەسەر جێگاکەم بەرەو دەسشۆرەکە چوم دوای خۆ گۆرین رۆشتمە خوارەوە

باشە ئێرە بۆ وا چۆڵە ئەی کوا خواردن

دوێنێ ئێوارە بە بۆنەی ئەو سێ بۆگەنەوە کە خەریکی خواردنەوەی خوێن بوون حەزم بە خواردن نەماو نەم خوارد ئێستەش خواردن نییە بیخۆم

خۆھێشتا سەعات 7 ەیانی من ئەبی بۆ ئەوەی نان بخۆم ئەبێ سەعات 6 ھەستم ئەمە چ نەفرەتییەکە ئیتر

لە ژوری نان خواردن ھاتمە دەرەوە خزمەتکارێکم بینی
» ھێی تۆ
: خانمەکەم شتێکت ئەوێ
» خاوەنشکۆ لە کوێیە
: لە ژوری کارکردنە خانمەکەم
» کەواتە بمبە بۆ ئەوێ
: فەرموو خانمەکەم لێرەوە

: ئەمە ژورەکەیەتی خانمەکەم
» باشە سپاس

رۆشتمە بەردەم درگاکەو لە درگام یا سوتێک وتی وەرە
چومە ژورەوە ژورێکی گەورەی کارکردن لە بەشە سەرەوەی ژورەکە مێزێکی گەورەی لێبو لەگەڵ ئەو کورسییە پاشایەتییەی کە خاوەنشکۆ لەسەری دانیش تبوو زۆر مەژخوڵ دیار بوو

— شتێکت ئەویست
» بەڵێ خواردن
— خۆت درەن ھەستای لەم کاتانەیا لێرە کەس خوارد ناخوات
» تۆ من لە دوژمنەکانم رزگار کرد بۆ ئەوەی لێرە لە برسا بمکوژی ئەسڵەن تۆ کێیت تا خواردن لە من قەدەخە کەیت
— ھێنزا کارم زۆرە ئەتوانی لەکاتی خۆی ھەستی نان بخۆی
لەو کاتەوە قسە ئەکە بە بێئەوەی یەکجاریش سەر بەرز کاتەوە
منیش ئەوەنە مەراقی ئەو دەمو چاوە ناشرینەت ناکەم

» باشە خاوەنشکۆ لەکاتم گرتی

رۆشتمە دەرەوە نەفرەت لە خۆتو کۆشکەکەت ھەی نابوت
من ئەبێ چی بکەم لەم کۆشکە گەورەیەیا بە برسیەتی

؛ بۆ وا بێزاری شازادە
» جۆنگ کوک !؟
؛ تۆ برسیتە ؟
» ئم ئەو نەفرەتییەی پاشات ئەڵێ ئەبێ لە کاتی خۆی نان بخۆی
؛ وەرە با برۆین شتێکت بۆ حازرکەم دوێنێ ئێوارە ش ھیچت نەخوارد


چوین بۆ مەتبەخەکە کە زۆر گەورە بو بەلام لەبەر برسییەتی دیقەتی ھیچم نەیا
» چی دروسەکەی کوک ؟
؛ ئۆملێت بەدڵتە
» ناوازەیە

من لەسەر کورسییەک دانیشتم لەگەڵ کوک قسەمان ئەکرد کاتێ ئەو خواردنی بۆ دروست ئەکردم زۆر جوان پێئەکەنی

من لەسەر کورسییەک دانیشتم لەگەڵ کوک قسەمان ئەکرد کاتێ ئەو خواردنی بۆ دروست ئەکردم زۆر جوان پێئەکەنی

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
꧁❣︎𝐽𝑢𝑠𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑚𝑒 ❣︎꧂حيث تعيش القصص. اكتشف الآن