بەرەو ژوری نەشتەرگەرییە کە رۆشتن پەری لەسەر یەکێ لە کورسییەکان دانیشتبوو دەستی بەسەریەوە بوو قەلەق بوو لەو کارەی کردبووی !!؟دکتۆرەکەھاتە دەرەوە تایھۆنگ خێرا چۆیە بەردەمی
— شاژنەکەم چۆنە ؟
: خ .. خاوەنشکۆ بەداخەوە ئەومان لەدەستیا زیانێکی زۆر بەر سەری کەوتبوو وە خوێنی زۆر لێ رۆشتووەھەناوێک چۆیە دواوە ... چی وت !؟ نەخێر .. ئەمە راست نییە
یەخەی دکتۆرەکەی گرت
— تۆ ئەزانی ئەڵێی چی ؟ھەلین کەوتە سەر ئەرزەکە فرمێسکەکانی ھاتە خوارەوە کوک شۆک بوو بوو جیمین رەنی بەتەواوی رەش بوبوو
— ئەمەوێ بیبینم
ویستی بچێتە ژورەوە
دکتۆرەکە چۆیە بەردەمی وەستا
: تکایە بمبورە خاوەنشکۆ بەڵام ئەبێ کەسێکی نزیکی بێت بۆ بینینی مردووەکە
— ئەوە تۆ ئەڵێی چی لاچۆ لە بەردەممپەری بێ کاردانەوە بوو زۆری ھەڵگرتبوو لە دڵی وەک ئەوەی شاخێک بەیت بەسەر کۆڵی پەپولەیەکا
ھەستایە سەرپێ بەرەو تایھۆنگ چوو
' من خوشکی ئەوم من ئەچم
— نەخێر من تا بەچاوەکانم نەیبینم باوەر ناکەم کە مردبێتپەری سەری بەرزکردەوەو سێری چاوی کرد
' ئەتەوێ دڵنیا بیتەوە لەوەی کە مردووە یان نا ھەی بکوژ خوشکەکەم تۆ کوشتت ئێستا ئەتەوێ بچی بیبینی ئەتەوێ بە مردویش وازی لێنەھێنیت
— پەری تکایە ئەمەم کەگەڵ مەکە
' تۆ شایەنی زۆر لەمە خراپتریت ئەمە کۆتای رێگاکەتە کیم تایھۆنگپەری چۆیە ژورەوە
کە ھاتە دەرەوە لە ژوری نەشتەرگەرییە کە فرمێسکەکانی ھاتە خوارەوە ھاوسەنگی لە دەسیا خەریبوو بکەوێت
جۆنگ کوک زوو دەستی گرت یارمەتیا بۆ ئەوەی بتوانێ بە پێوە بوەستێ
' دەستم بەربە
بە رەقی ھەڵسو کەوتی کرد
: پەری ؟
' تۆش وەکو ئەویت .... ھیچ جیاوازییەکت نییە لەگەڵ براکەت نامەوێ دەقەیەک زیاتر لەناو ئێوەیا بمێنمەوە
: پەری تکایە وامەکە لەبەر ئازار ئاگاداری قسەکانت نیت دەی وەرە بگەرێینەوە کۆشک
' کۆشک ؟.. ھھھ تۆ گاڵتەم لەگەڵ ئەکەی من لەبەر خوشکەکەم لەوێ مامەوە ئێستا بۆ ئەبێ لەشوێنێک بژیم کە بووە ھۆی مردنی خوشکەکەم
YOU ARE READING
꧁❣︎𝐽𝑢𝑠𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑚𝑒 ❣︎꧂
Vampireژیان بە شێوەیەک قورسە ھەنێجار وا ھەستەکەی قورسای زەوی لەسەر دڵی تۆ کۆبۆتەوە وە ھەنێجار لە جەنجاڵیو قەرەباڵخیەکی گەورەیا ھەست بە تەنھای ئەکەی چونکە ھیچ کەس بۆ تۆ نییە وە لەگەڵ تۆ نییە ھاورای لەگەڵم !؟ من ھەموو شتێک ئەکەم بۆئەوەی تۆ ئەم ھەستانە تاقی...
کۆتای رێگاکەتە کیم تایھۆنگ
Start from the beginning