༒ مـــردن ༒

1.3K 297 117
                                    







"چیتەوێت؟؟"
کایلی بە ھێمنی لێی پرسی، ھەوڵی ئەیا ھیچ ترسێک لە دەنگیا بەدی نەکرێت.



لیکی ھەنگاوێک لێی ھاتە پێشەوە، کایلیش ھەنگاوێک چووە دواوە..




ئەمە بەردەوام بوو تا بەتەواوی کایلی پشتی بەر دیوارەکە کەوت و ھیچ بۆشاییەک نەما لەنێوانیان.




لیکی لە قژی نزیک بۆوەو بۆنی ئەکرد.



"ممم، چۆنە تایھیۆنگ تا ئێستا بەرگەی گرتووە؟"



دەستی لەناو تاڵە قژەکانیا ون کردبوو،
وە کایلیش تەنھا ھەوڵی ئەیا ھەناسەیانی ڕێک بکاتەوە و لیکی لەخۆی دوورخاتەوە..




"پێموابێت، پاکیزە نیت. ڕاستم؟ چوونکە ھیچ کەس بەرگەی ڕوخسار و جەستە فریودەرانەکەو ناگرێت.."




کایلی بە قورسی ئەوەی لە قورگیا بوو قوتی یاو چاوی داخست.



لیکی بە ھێواشی دەستی بە ڕوخساری کایلیا ئەھێنا و ماچی بچوک بچوکی ەسەر ڕوخساری بەجێ ئەھێشت.




"تەنھا یەک شەو، بەڵێنبێت چیتر بێزار نەکەم. ھم؟.."




کایلی چاوی کردەوە و بۆ ماوەیەک تەنھا سەیری چاوەکانی براکەی کرد.



دەستی کردە سەر دەستی براکەیی و سەری بە باشە جوڵاند..!




لیکی ھەم شۆک بوو ھەم دڵخۆش،
بۆیە زۆر بە خێرای بە باوەش کایلی ھەڵگرت و کردیە سەر بێدەکەی.




کاتێک بە زەردەخەنە گەورەکەیەوە ویستی لێی نزیک بێتەوەو ماچی کات،
ھەستی بە شتێکی تیژ کرد لە لەشیا، شتێکی گەرم!




زەردەخەنەکەی نەما و برۆکانی گرژ کرد..




سەیری ئەو چەقۆ گەورەیەی کرد کە چووە بە سکیا و دەستی پێوە گرت.




کایلی زەردەخەنەیەکی لالێوی کردوو بە توونی چەقۆکەی لەناو سکیا ئەگێڕا و لە کۆتاییا دەریھێنا.




ھەر کە چەقۆکەی دەرھێنا لیکی کەوت بەسەر جەستەی کایلیا و خوێن لە دەمییەوە ئەھاتە دەرەوە.




کایلی بە ئەستەم توانی جەستە بێ ڕۆحەکەی براکەی لەسەر خۆی لابەرێت و ھەستایەوە،
سەیری جلەکانی کرد کە ھەمووی بە تەواوی بە خوێنی براکەی سوور بووبوو..




لەپڕ درگاکە کرایەوە و بەڕێز یاشی بە دڵخۆشیەوە ھاتە ژوورەوە،
بەڵام کە ئەو دیمەنەی بینی تەواوی دڵخۆشیەکەی لەماوەی چرکەیەکدا گۆڕا بۆ شۆکێکی زۆر گەورە!!




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام Where stories live. Discover now