༒نــاســیـنــەوە༒

1.6K 333 129
                                    





*تکایە کە ئاگادارم کردەنەوە پاشان ڤیدیۆکە بکەنەوە👆🏼











ماوەی ھەفتەیەکە لیکی و ھۆلی لە ھەمان خانوو ئەمێننەوە.




ئەوە ئەو شتەیە کە ئانا و خاتوولی و ئێلایی بێزار کردووە،
بەڵام ناتوانم باسی ھەستی کایلی بکەم!





ئەو بەڕاستی بێزار بووە بەھۆی ھەڵسوکەوتە بێماناکانی ئەو خوشک و برایە!




ئەو لەوە دڵنیا بۆتەوە کە ھەردوو خوشک و براکە،
نەخۆشی دەروونیان ھەیە..




ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆرەتاو بوو، کەشێکی خۆشی ھەبوو.




خاتوو کیم و کچەکان لە باخچەکە دانیشتبوون،
بەڵام خۆشبەختانە ھۆلییان لەگەڵ نەبوو،
ئەو چووبوو تا ھەندێک جل و بەرگ بکڕێت، ئەگەر ڕاست بکات!



کایلی پاش چەنجار بیرکردنەوە و قسەکردن لەگەڵ تای،
بەرەو لای خاتوو کیم چوو.




سڵاوی کرد و دانیشت،
بەڵام خاتوو کیم تەنانەت وڵامی سڵاوەکەشی نەیایەوە.



کایلی بە ئیشارەت بە دایکی وت کە ' چی ڕووی داوە؟'
بەڵام خاتوو لی'ش تەنھا شانی بەمانای 'نازانم' ھەڵتەکاند.



"دایکە؟"
کایلی دەستی لەسەر پشتی دانا.




خاتوو کیم لە خەیاڵە قوڵەکەی ھاتە دەرەوە و بە شڵەژاوی زەردەخەنەیەکی بۆ کرد.




"بیر لە چی ئەکردەوە؟"




ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و ڕووی کردە کایلی.




"شتێکی گرنگ نییە، ئایا کارێکت پێم بوو؟"



کایلی سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و قژی کردە پشت گوێیەوە.



"سەیرکە ئەزانم من مافی ئەوەم نییە کە ئەوەت پێ بڵێم بەڵام، ھەست ناکەی ھۆلی و لیکی کەمێک سەیر ڕەفتار دەکەن؟ مەبەستم، ھەرگیز لەیەکتری دوور ناکەونەوە بۆ یەک چرکەش. وە ئەو قسە سەیرانەیان کەلەسەر خوانەکە ئەیکەن، تەنانەت چەنجارێک ئاگادار بووم کە بەدزیەوە گوێ لە گفتوگۆی نێوان من و تایھیۆنگ دەگرن."




ئانا وەک پشتگیریەکی قسەکانی کایلی سەری جوڵاند.
"منیش ھەمان بۆچوونم ھەیە. ڕەفتارەکانیان وەک، وەک نەخۆشێکی دوروونی سەیر و ئاڵۆزە."




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام Where stories live. Discover now