پاش ٦'ساڵلەماوەی ئەم ٦'ساڵەیا زۆر شت گۆڕاوە تەنھا خۆشەویستییەکی تایھیۆنگ و کایلی نەبێ کە بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی.
ئێستا تای تەمەنی ٢١'ساڵە وە ھێشتا ساڵێكی زانکۆی ماوە تەواویکات بێگوومان بەشی بازرگانی ھەڵبژارد بۆوەی بەباشی بتوانێ کۆمپانییاکەی باوکی بەڕێوە بەرێت.
ھەرچەنە چەنەھا کچ ھەوڵی نزیکبوونەوەی ئەدەن بەتایبەتی 'کـــلـــارا' بەڵام تای بەڕاستی بووە بە کوڕێکی دڵڕەق و بێھەست لەدووری بچکۆلەکەی،
بۆیە ھەمیشە زۆر بە خراپی وڵامی ئئەو کچانە دەداتەوە کە دان بە خۆشەویستییەکەیا دەنێن بۆی.کایلی بچکۆلە تەمەنی بووە بە ١٦'ساڵ وە ھەر وەک بەڵێنی یابوو باڵای بەرزتر بووە بەڵام ھێشتا ناتوانێت بگاتەوە بە باڵا بەرزەکەی تایھیۆنگ.
ھەر لەم ماوەیەیا تای بۆ سەردانێکی چەن مانگی بەھۆی پشووەوە ھاتەوە بۆلای کایلی.
"تای ئەم عەزیەیان چۆنە؟؟"
کایلی دەستی بە خوارەوەی عەزییەکە گرتبوو وە لەبەردەم تایا دەخولایەوە.ئەمڕۆ بڕیار وابوو بچن بۆ ئاھەنگی لەدایکبوونی جونگکووک بەڵام کایلی بەھیچ شێوەیەک خۆی بەدڵ نەبوو.
"بچکۆلەکەی من بە ھەموو شێوەیەک شاھانەیە."
تای بەدڵخۆشییەوە وتی و ماچێکی سەری کایلی کرد."بەڵام ھەست ناکەی کەمێک درێژە؟"
کایلی بە شێوەیەکی مناڵانە وتی."بێگوومان نەخێر پێموابێ بەنیازی ئەوە نیت کوڕان چاو ببڕنە ئەو جەستەیەی کە بەس موڵکی منە؟؟"
تایش بە توڕەییەکی کیوتەوە وتی."یاا تای زۆر دڵپیسی"
خاتوو لی بەپێکەنینەوە ھاتە ژوورەوە."بێگوومان ھەرکەسێک خۆشەویستی کچە جوانەکەی منبێ پێویستە دڵی لێی پیسبێت"
بەڕێز لیش بە دەنگی بەرزەوە ھاتە ژوورەوەو چووە نزیک تایەوە دانیشت."ئاھ لەم کوڕو باوکە"
خاتوولی بەبێزارییەوە چاوی لێیان سوڕاند و بەرەو کایلی ڕۆشت کە لەبەردەم ئاوێنەکەیا وەستابوو وە خەریکی قژە ئاوریشمەکەی بوو."دایکە ئایا جوان دەرکەوتووم؟"
کایلی بەدڵخۆشییەوە وتی و ڕووی کردە دایکیخاتوو لی ماچی ڕومەتەکانی کایلی کرد
"کچەکەی من ھەمیشە جوان بووە"
![](https://img.wattpad.com/cover/247564266-288-k279990.jpg)
YOU ARE READING
ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام
Fantasy༯ خێزانێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی! کایلی بچکۆلە ئەو کچی سەرشەقامە بوو کەبوو بە شایەتی خۆکوشتنی دایک و باوکە شێتەکەی. قسە بێماناکانی براکەیی و پلانە قێزەونەکانی خوشکەکەی وایان کرد لە خۆشەویستەکەی دوورکەوێتەوە، "واز لە خۆشییەکان بێنە من لە ناخۆشییە...