༒کــچە مــامەکەی تـــای༒

2.3K 421 74
                                    







دوای چەند کاتژمێرێک لە گەشتنی تای بە سیۆل ئێستا لە ڕێگادان بەرەو ژیانە نوێکەی،
لەناو چەندان کەسی نوێدا.




وە لەھەموو کاتەکەیا تای تەنھا بەبێدەنگی مابۆوە.



بەڵام لەناو مێشکییا ھیچ بێدەنگییەک بوونی نەبوو.




'ئەبێ بچکۆلەکەم باشبێت؟'
'پێم وابێ بەیانی ناتوانێت بچێتەوە بۆ قوتابخانە'
'ئااااھ پێویستبوو زۆریم لێ بکردنایە بۆوەی لەوێ بمێنمەوە'
'ھیوادارم زۆر نەگری'
'زۆر بیرتەکەم بچکۆلەکەم'




لە بیرکردنەوەکانی ھاتە دەرەوە کاتێک ھەستی بە وەستانی ئۆتۆمبێلەکە کرد.



لە شوشەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری ئەو کۆشکە گەورەیەی بەردەمی ئەکرد.



بەبێ دەرخستنی ھیچ ھەستێک لەڕوخسارییا.




"دەی کوڕەکەم"
خاتوو کیم بەسۆزەوە وتی بەڵام ڕوخسارە بێ ھەستەکەی تای وایکرد ھەست بە دڵشکان بات.




ئەو کوڕەی ھەمیشە پێدەکەنی ئەگەر خراپترین شتیش ڕوویبدایە ئێستا تەنھا لەبەر بچکۆلەکەی ،
تەنانەت زەردەخەنەیەکی کەمیش ناکات.




بەبێ وتنی ھیچ وشەیەک لەئۆتۆمبێلەکە ھاتە خوارەوە،
کاتێک ویستی جانتاکەی بەدەستەوە بگرێت پاسەوانێک دەستی گرت.



"گەورەم تۆ پێویست ناکات ئەوکارانە بکەی.. با یارمەتیت بەم"
بەھێمنییەکی لەسەرخۆ سەیری ڕووخساری ئەو پاسەوانەی بەردەمی دەکرد.



تەمەنی لەنێوان ٣٥-٤٠ دەبوو، قژی چەن تاڵێکی ڕەساسی کەوتبووە ناوی،
باڵایەکی بەرز بەڵام کەمێک کێشی زیاد.



تای دووبارە دەستی بردەوە بۆ جانتاکای و لەدەستی ئەو پاسەوانە دەری ھێنا.
"پێویست ناکات بە گەورەم بانگم بکەیت من وەک کوڕی تۆم"





پاشان ڕووی کردە دایک و باوکی:
"بۆخۆم ژوورێک دیاری ئەکەم کە لێی بمێنمەوە."




چووە ناو کۆشکەکە بێ ئەوەی چاوەڕوانی وڵامی ھیچ کەسێک بێت.




"خەمبار مەبە دڵنیام تەنھا چەن ڕۆژێکی کەم وادەبێت."
بەڕێزکیم وتی و پاشان ئەوانیش چوونە ناو کۆشکەکە.





تای بەخێرای بەرەو نھۆمی سەرە چوو وە ژوورێکی گەورەی بۆخۆی دیاری کرد،
کە پەنجەرەیەکی گەورەی تیابوو بەرامبەر مەلەوانکەکە،
وە شەوانە زۆر بەجوانی ئەوتوانی مانگ ببینیت.




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام Where stories live. Discover now