~خــــەمـــــۆکــــی~

167 26 62
                                    

مێژوو
هیپۆکراتی گرێکی لەساڵانی 460-377 پ.ز دا
لەبەر خەمۆکی و نیشانەکانیدا نوسیوە
ئەو وای دادەنا کەخەمۆکی ئەنجامی نا هاوسەرنگی شلەی نێو لەشە
لەساڵی 1900‌‌‌‌‌ توێژیاران کەوتنە توێژینەوە ‌‌‌‌‌‌‌‌‌لەبەر کەسایەتی مرۆڤ
ئەوکاتە [سیگموند فرۆید] قوتابخانەیەکی لەبەر مۆدێلی توێژینەوەی دینامیکی دانا
لەساڵی 1960 لەبەر نیشانەکانی خەمۆکی منداڵ واتا [خەمۆکی داپۆشراو] نوسرا
لەساڵی 1983 دا توانرا باشتر و تێروتەسەلتر لەبەر خەمۆکی منداڵان و هەرزەکاران
گفتوگۆ بکرێت
پێناسە:
بریتیە لەبارێکی دەروونی ئاڵۆز بەهۆی نزمبونەوەی دەرکردنی (سێرۆتۆنین دۆپامین و نۆر ئەدریناڵین)
لەلایەن کۆئەندامی ناوەندی دەمارەوە یان بریتییە لەگۆڕانکاریەکی تولانی لەگەڵ نزمبوونەوە
لەهەست و نەستی نەخۆشدا گەلێک توێژیار و ئەو مۆلێکیولانەی سەرەوە دەبنە
هۆی دەرکەوتنی باروودۆخێکی دەروونی تایبەت لەکۆمەڵێک نیشانەدا دەردەکەون
هەندێکی دی دەڵێن بریتیە لەکۆمەڵێک بیر،خواست،ناخواستن،نائارامی دەروونی،
بەخێرایی و پەلە پەل لەنەخۆشدا دەردەکەون ڕێژەی مەترسی توشبوون بە خەمۆکی جیاوازە
لەمێینەدا لە 40% دایە و لەنێرینەدا دەگاتە 20% بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی کاریگەری دەرمانی
دژە خەمۆکی و پێشکەوتنی شێوازەکانی چارەسەرکردنی دەروونیەوە توانراوە ڕێژەی هەوڵدانی خۆکوژی
یان خۆکوشتن زۆر کەم بکرێتەوە نابێت ئەو ڕاستیەشمان لەبیربچێت کە ژمارەیەکی زۆری کوردی
نێوەو و دەرەوەی کوردستان گیرۆدەی خەمۆکین وەلێ تا ئەمڕۆ ژمارەیان نازانرێت
هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی تەمەندا خەمۆکی زیاتر دەبێت و ئەم جۆرەش ناسراوە بە
خەمۆکی بەتەمەن واتا لەبەساڵاچودا دەردەکەوێت و زۆر پسپۆڕ دەڵێن ڕێژەی توشبوان
بەمشێوەیەیە:

لە 10%ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو 70ساڵانەوەیە

لە 30%ئەوانەی لە کلینکی پیران یان خانەی بەساڵاچواندا دەژین

لە 44%ئەوانەی لە نەخۆشخانەی بەساڵاچواندا دەژین

لە 40%ئەوانەیتووشی جەڵتەی مێشک دەبن

لەسەدا 80%یان زیاتری ئەوانەی تووشی لەرزۆک یان (پارکینسۆن) بوون

لەتوێژینەوەکانی ساڵی 2005دا ‌ڕوون بۆتەوە کە ئەوکەسانەی تووشی خەمۆکی دەبن
زیاتر و زووتریش تووشی جەڵتەی دڵ دەبن

هەموومان دەزانین کە ژمارەیەکی فرە هۆکار و هۆ هەن کە ڕۆڵیان
لەدەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکیدا هەیە وەلێ گرنگترین نیشانەکان ئەمانەن:

هۆکارە بایۆلۆژیەکان:

چەند جۆرێک تەزوو یان هێما گەیەنەر لەمێشکدا هەیە و گرنگترینیان بریتیە لە(سێرۆتۆنین،
دۆپامین،نۆرئەدریناڵین)ئەم تەزوو گەیەنەرانە کاردەکەنە سەر چەند فەنکشنێکی لەشی مرۆڤ
لەوانە خەو.....ئیشتیها و بیر ....گەر هاوسەنگی ئەمن تەزووگەیەنەرانە تێک بچێت ئەوا ئەم
فەنکشنانە تێک دەچن و ئەوسا نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی دەردەکەن

Du hast das Ende der veröffentlichten Teile erreicht.

⏰ Letzte Aktualisierung: Aug 04, 2021 ⏰

Füge diese Geschichte zu deiner Bibliothek hinzu, um über neue Kapitel informiert zu werden!

ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘWo Geschichten leben. Entdecke jetzt