~Schizophrenia~Part4~

57 25 44
                                    

2-دەبێت هەر نەخۆشە ومامەڵەی تایبەت بەخۆی لەگەڵ بکرێت و چارەسەری گونجاوی
بۆ بدۆزرێتەوە و نابێت یەک جۆر چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشەکان دابنێرێت،لەبەرئەوەی
جیاوازی تاکی لەنێوان نەخۆشەکان هەیە و دوور نییە هۆکاری تووشبوونیان جیاواز بێت
لەلایەکی تریشەوە زۆر هەڵەیە کەتەنها یەک جۆر چارەسەر بەکاربهێنرێت،بەڵکو دەبێت
هەموو جۆرە چارەسەرەکانی وەک (داو و دەرمان و دەنکۆڵە(حەب)و دەروونی وکۆمەڵایەتی
و خێزانی و ڕاهێنانی پیشەیی بەکاربهێنرێت.

3- نابێت ئامانجی چارەسەرکردن تەنها ئەوە بێت کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە نەهێڵدرێت
بەڵکو دەبێت دووبارە نەخۆش بۆ ژیانی خێزانی و کۆمەڵایەتی و پیشەیی ئامادەبکرێتەوە
و بگەیەندرێتە ئاستێک کە بتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی بژی و هەست بە کەمی بێدەسەڵاتی
و کەم نرخی خۆی نەکات.

4- دەبێت بەتەواوی پشکنینی پێویست بۆ نەخۆش بکرێت و دڵنیا بن کە تووشی شیزۆفرینیا
بووە،ئینجا بیر لەچارەسەر بکرێتەوە،لەبەر ئەوەی نیشانەکانی شیزۆفرینیا وەک نیشانەکانی
هەندێک نەخۆشی تر وایە،ئەگینا بەهەڵە دەستنیشان دەکرێت،ئەوکاتەش چارەسەر هیچ سوودێکی
نابێت لەبەر ئەوەی ئەو نەخۆشە شیزۆفرینیای نییە و ئەو چارەسەرەش بۆ ئەو نەخۆشییەی ئەو
گونجاو نییە.

5- پێویستە کاتی گونجاو بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی کەسی تووشبوو بۆ ناو کۆمەڵگا و سەرکار و پیشەکەی
دیاری بکرێت، واتا نابێت دوای چارەسەر بەماوەیەکی زۆر کەم بۆ سەرکارەکەی بگەڕێندرێتەوە لەبەر ئەوەی
هێشتا بەتەواوی چاک نەبۆتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە بە بچووکترین شت هەرەس بهێنی و زۆر ماندوو
ببێت و بەرگەی فشار و هیلاکی کارەکەی نەگرێت، لەلایەکی تریشەوە نابێت دوای ماوەیەکی زۆر لە چارەسەر
ئینجا بۆ سەرکار و بگەڕێندرێتەوە چونکە ئەو ماوە زۆرە وایلێدەکات کە بڕوای بەخۆی نەمێنێ و بە چاوی گوومان
سەیری خۆی بکات متمانەی بەتواناکانی نەمێنێ لەبەرئەوە دەبێت کاتەکە نە زۆر بێت نە کەم.

6- ئەوەی زۆر گرنگە دەبێت نەخۆشی تووشبوو بەشیزۆفرینیا لەسەر وەرگرتن و بەکارهێنانی دەنکۆڵە(حەب)
و دەرمانەکانی بەردەوام بێت و بەپێی ڕێنمایی ئامۆژگاریەکانی و پزیشکی تایبەتی و لەخۆیەوە وازیان لێنەهێنێ
لەبەر ئەوە ڕازی کردنی نەخۆش و هاندانی بۆ بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی دەنکۆڵە(حەب)و دەرمانەکانی
زۆر گرنگە.

7- چارەسەرکردن و چاکبوونەوەی نەخۆش بەبێ هاوکاری و یارمەتی خێزانی نابێت، لەبەرئەوە زۆر پێویستە
کەدایک و باوک و خوشک و برا ڕۆڵی گرنگیان هەبێت و بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ
کەس نەخۆش بکەن و بەچاو سووک سەیری نەکەن و تیر و توانجی تێنەگرن بەپێچەوانەوە زۆر گرنگە زانیاری
پێویستیان دەربارەی ئەم نەخۆشییە و نیشانەکانی و هۆکار و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی هەبێت، بۆ ئەوەی
ئەمانیش لەپاڵ پزیشک و چارەسەرکاری دەروونی ڕۆڵی پۆزەتیڤیان هەبێت و فاکتەرێک بن بۆ زوو
چاکبوونەوەی ڕۆڵەو و خوشک و براکانیان ڕۆڵی خێزان لە ئەم خاڵانەی لای خوارەوەدا گرنگ و پێویستە:-

ڕ-زانیاری پێویست کۆبکەنەوە دەربارەی ئەم نەخۆشییە و چۆنیەتی خۆپاراستن و یارمەتیدانی نەخۆش
و چۆنیەتی مامەڵەکردن لە تەکیا لەکاتی توڕەبوون و وەرگرتنی چارەسەر و حەب و دەرمان و یان لە ئەو
کاتانەی ڕەفتار و هەڵس و کەوتی نابەجێ دەکات.

ب- ڕەخساندنی کەش و هەوای گونجاو و درووست لەناو خێزان و دوورکەوتنەوە لەشەڕ و
ئاژاوەو ناخۆشی، سەرەڕای ئەوەش دەبێت ڕێزی نەخۆشەکەیان بگرن و ئەگەر ڕەفتار و هەڵس
و کەوتێکی نادروستی کرد لێی قبوڵ بکەن، لەبەر ئەوەی نەخۆشە و زۆرجار بە بێ ویستی خۆی
ڕەفتار و هەڵس و کەوتی نابەجێ دەکات.

لەلایەکی تریشەوە زۆر پێویستە بە پێی خشتەیەک،ئەندامانی خێزان کار و چاڵاکییەکان و چۆنیەتی
یارمەتیدانی نەخۆشەکەیان دابەش بکەن، بۆ نموونە یەکێکیان تەنها بەرپرس بێت لە حەب و دەرمان
وەرگرتنی چارەسەرەکانی، یەکێکی تریان پێویستە لەخواردن یان پاک و خاوێنی یان چوونەدەرەوە
لەگەڵی بەرپرس بێت، چونکە نابێت تەنها دایک یان باوک هەر خەریکی ئەو کەسە نەخۆشە بێت و
فشارێکی زۆری لەسەر بێت و دواجار لەپەل و پۆ بکەوێت و نەتوانێت وەک پێویست خزمەتی بکات.

8-خواردنی باشی پڕ لەڤیتامین و پڕۆتین و ڕەگەزەکانی تری خۆراک زۆر گرنگە واتا دەبێت لەپاڵ
چارەسەرەکانی تر گرنگی تەواو بەجۆری خواردنی نەخۆش بدرێت بۆ ئەوەی تووشی بەدخۆراکی
نەبێت و زووتر چاکببێتەوە.
.
.
.
.
.
کۆتایی~
های گایز چۆنن باشن هەرباشبن و تەندرووست باش بن
گایز تەواو کۆتایی هات ڕوونکردنەوە دەربارەی شیزۆفرینیا
هیوادارم سوودی هەبوو بێت بۆتان
بەجدی زۆر دڵخۆشم کە سوودتان لێی بینوە و کۆمێنتە جوانەکانتان زیاتر دڵخۆشی کردم
بەس وامەزانن ئیتر کۆتاییە و ئەم کتێبە دادەخەم نا نا نا هەڵەن!!
شتی تریش ماوە
باسی نەخۆشی تریش دەکەم
ئێوەش لەکۆمێنت پێم بڵێن باسی چیتر بکەم

خواتانلەگەڵ تا پاڕتێکی تر...💜🤝

656words

ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘWhere stories live. Discover now