~Schizophrenia~Part2~

102 27 54
                                    

واتا ئەو هۆکارانەی سەرەوە مرۆڤ تووشی شیزۆفرینیا ناکەن بەڵکو هۆکاری یارمەتیدەرن و وا لە
ئەو کەسانە دەکەن کە ئامادەباشی بۆماوەییان هەیە زووتر تووشی ئەو نەخۆشییە ببن و نیشانەکانی
دەربکەون،ئینجا ئەگەر ئەو هۆکارانە نەبوونایە ئەوا لەوانە بوو ئەو نەخۆشییە هەر بەخەفەکراوی
و نادیاری لەدەروونی ئەو کەسانەدا بمانایەوە و ئەو کەسانە تووشی ئەو نەخۆشییە نەبوونایە.

ئایا شیزۆفرینیا نەخۆشیەکی دەگمەنە؟

لەڕاستیدا شیزۆفرینیا نەخۆشیەکی دانسقەو و دەدەگمەن نییە و بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی
هەر هەبووە و ڕێژەیەکی بە لەسەدا یەک(١٪)لەهەموو کۆمەڵگاکان خەمڵێنراوە،واتا ئەگەر ژمارەی
دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق(5٫000,000)پێنج ملیۆن بێت ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە کە
(50,000)پەنجا هەزار کەس تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیا ببێت.

لەبەر ئەوە بەکەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرینیا دەڵێن کە تۆ بەتەنها تووشی ئەو نەخۆشییە
نەبوویت بەڵکو ملیۆنەها کەس لەهەموو جیهان وەک تۆ تووشی ئەو نەخۆشییە بوون و لە ئەنجامی
خۆڕاگری و کۆڵنەدانیان ڕۆژانە چیڕۆکی هەندێکیان دەخوێنینەوە و دەبیستین کە چاک دەبنەوە و
دەگەڕێنەوە سەر کار و پیشەی خۆیان و ناو ماڵ و منداڵیان، واتا نابێت کەسی نەخۆش و کەس و
کاریان ورە بەربدەن و وابزانن ئیتر کۆتایی ژیانەو خۆشەویست و ئازیزەکانیان چاک نابنەوە.

ئەوەی مایەی دڵخۆشییە کە ڕۆژانە و بەردەوام جۆری چارەسەر و ڕێنمایکردنی کەسانی تووشبوو
بە شیزۆفرینیا لەپێشکەوتندایە و چاودێری و خزمەتگوزاری و باری دەروونی و عەقلی و کۆمەڵایەتی
ئەو کەسانە بەرەو باشبوون دەچن و هەندێکیشیان هەر بەیەکجاری بۆ هەتا هەتایە چاک دەبنەوە و
دەگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان هەر چەندە ڕێژەی توشبووان بەرەو زیادبوون چووە،کەهۆکارەکەشی
ئەوەیە کە ئێستا چارەسەرو خزمەتگوزاریەکان زۆر،باشر بوون وەک جاران ئەو نەخۆشانە پشتگوێ ناخرێن
و لەئەنجامی کەمتەرخەمی و چارەسەرنەکردنەوە نامرن.

لێرەدا پرسیارێک دەکرێت، ئایا تووشبووان بە شیزۆفرینیا بەرەو کەم بوونەوە دەچێت یان بەرەو زیاد بوون؟

لە ڕاستیدا وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە ئاسان نییە و کەسیش ناتوانێت پێشبینی
ڕاست بکات و بزانێت بەیانی چۆن دەبێت، بەڵام ئەوەی مایەی گەشبینی و دڵخۆشییە
و ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەی تووشبووان بەرەو کەمی بڕوات،لەبەر ئەوەی کە بەردەوام
تاکەکانی کۆمەڵ زانیاری و ڕۆشنبیران دەربارەی ئەم نەخۆشییە بەرەو زیادبوون دەچێت و
ئێستا باشتر لەجاران لە تەمەن و قۆناغێکی زۆر زوودا دەستنیشانی کەسانی تووشبوو بە
شیزۆفرینیا دەکرێت و چارەسەری گونجاویشیان بۆ دەدۆزرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش ئێستا
زۆر داو و دەرمان و چارەسەری نوێ دۆزراوەتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە چارەسەر و
ڕێگاچارەی زیاتریش بدۆزرێتەوە.

ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘDove le storie prendono vita. Scoprilo ora