ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔

By siren_Wor1d

35.7K 8.5K 8.7K

#وەرزیــــــــــــــ یـــــــــــــەکــــــــــەم جەنگێکی پیس ڕوودەدات لەوانەیە کەسێک لەدەست بدەم..لەوانەشە... More

12_9
Hashima' JOONI°'
ıllıllı گروپێک پێک دێت ıllıllı
ıllılشوێنی ڕاهێنان دیاریکراllıllı
ıllılکاتی ڕاهێنانە ، ئامادەن؟llıllı
ıllıllı سێبەرەکە ıllıllı
ılılبەجێهێنانی ئەرکە تایبەتیەکانıllı
ıllılهەموو شتێک لەناوچووlıllı
ıllıllı لەکوێن؟ ıllıllı
ıllıllı هاشیما ıllıllı
ıllıllı تەنها شێواندنێک بوو ıllıllı
ıllıllı بەسترانەوە ıllıllı
ıllıllı وازم لێبێنە ıllıllı
ıllıllı ئامادەن؟!بەڕێدەکەوین ıllıllı
ıllıllı ژیان مەتەڵە ıllıllı
ıllıllı هاشیما 14 ıllıllı
ıllıllı هاشیما 15 ıllıllı
ıllıllı کلیلی سەرکەوتن ıllıllı
ıllıllı دڵی هاشیمایە ıllıllı
ıllıllı WHERE ARE AM I? ıllıllı
ıllıllı جیهانی مەرگ ıllıllı
ıllıllı نهێنیەگەورەکە بدۆزەوە ıllıllı
ıllıllı کۆتا نامە ıllıllı
ıllıllı لەدواوه...نهێنیەکە ıllıllı
ıllıllı بیست و پێنجەم ıllıllı
ıllıllı کۆتاییەکەمان ıllıllı
ıllıllı Hashima Island (END2) ıllıllı
☆.。.:* وەرزی دووەم *:.。.☆
☆.。.:* وەرزی دووەم پۆستکرا‌ *:.。.☆
◦•●◉✿ Hunter city ✿◉●•◦
rm

ıllıllı Hashima Island (END) ıllıllı

1K 245 311
By siren_Wor1d

Vote before reading

ئاگادار بن کۆتایی دوو بەشە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

*کەسێک قسە دەکات*

چاوەکانم کردەوە بەڵام وەک ئەوە وابوو هێشتا چاوەکانم داخرا بێت....تاریکە...زۆر تاریکە....تەنانەت لاشەی خۆم نابینم....بایەکی زۆر سارد دێت و دەملەرێنێت...

دەتوانم گوێبیستی چەند دەنگێک بم....کەسانێک کە قسە دەکەن..من لە کوێم؟.

هێشتا سەرم لەسەر زەویەکەیە و ناتوانم هەڵسمەوە...لەوانەیە بەهۆی ساردی ئاوەکە و کەشەوە بووبێت

"چی لێبکەین؟"
&

"سەرۆک داوای بینینی کردەوە بە زیندوویی"
$

"باشە....بیبەن"
&

دوو قۆڵ هات و بەرزی کردمەوە...م.من.ڕووتم؟؟

هەست دەکەم جەستەم هیچ بەرگێکی پێوەنیە...

تەنها قۆڵیان گرتبووم و ڕایاندەکێشام بەسەر زەویە ڕەقەکەدا...خۆم وانیشان دا کە لەهۆش خۆم نیم..دەمەوێ ڕابکەم

دەنگی کرانەوەی دەرگام بیست. ..دەنگێکی زۆر ناخۆش و بەهێز وای کرد نێوچەوانم گرژ بکەم

دوبارە دەستیان کرد بە ڕاکێشام ....

.
.
.
.
.
.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


*ڤی قسە دەکات*

دووبارە شوگا و هۆسۆک دەستیان کردەوە بە شەڕ. ....جین تووڕە ببوو بەو شەڕە بێمانایە بە هەمان شێوە منیش...بەڵام نەمویست خۆم بکەمە نێو شەڕەکە بڕیارمدا بە بێدەنگی بمێنمەوە..ئەوە باشترە...

شوگا پاش ئەوەی هەندێک قسەی خستە بەردەممان بە توڕەیی نامەکەی فڕێدا و لەو شوێنە ڕۆیشت.....زۆر بانگم کرد بەڵام وەڵامی نەدەدامەوە...

بەرەو لای ئەو ڕامکرد بەڵام وەستام کاتێک بینیم لە ژێر دارەکە دانیشتووە....ویستم کەمێک به تەنها جێی بهێڵم بۆیە وازم لێی هێنا کەتەنها بێت..

گەڕامەوە ژووری کارتەکان....جۆنگکووک و جیمین هەوڵی ئارامکردنەوەی جین و هۆسۆکیان دەدا...بە بێدەنگی لە بەرامبەریان وەستام و سەیرم دەکردن

لەناکاو بیرم کەوتەوە کە شوگا نامەکەی فڕێ دا....نامەکە له کوێیە؟؟؟؟ بە خێرایی دەستم کرد بە گەڕان بە دوای نامەکه

بەڵام ئەوەی بینیم باش نەبوو....نامەکە کەوتبووە نێو ستڵێک ئاو کە لەو شوێنە بوو....

"ک.کوڕینەەەە نامەکەە"
هاوارم کرد

ڕامکرد بەرەو لای ستڵە ئاوەکە و بە خێرایی نامەکەم دەرهێنا....وەک ئەوە نەبوو کە بیرم لێ کردبوویەوە...نامەکە تا ئەو ڕادەیە بەهێز بوو کە تەڕبوون نەبێتە هۆی تێکدانی.......بەڵکو بوە هۆی دەرکەوتنی چەند نووسراوێک لەسەری!!

"نامەکە..نامەکە سەلامەتە؟ هیچ تێکچونێک هەیە لەسەری؟"
جین

سەرم بە نەخێر جوڵاند و نامەکەم لە ناو لەپی دەستم بڵاوە پێکرد....لە پێش کوڕەکانم وەستاند و وام کرد تێبینی نوسراوەکە بکەن

"ئەوە...نوسراوێکە.......ئ.ئەوە کۆتا نامەکەیە...کلیلی ڕزگاربوونە!!"
جیمین

"به چ زمانێک نوسراوە؟؟ ناتوانم تێ بگەم"
جۆنگکووک

"باوکی نامجوون چەند زمانێکی دەزانی،...بە زمانێکی جیاواز نووسیویەتی"
جین

"ئێستاچی بکەین؟؟"
جیمین

کەمێک بێدەنگ بووین و سەیری نوسراوە سەیرەکەی سەر پارچە کاغەزەکەمان دەکرد...لە ناکاو بیرۆکەیەک هاتە مێشکم

"شووگااااا"
هەموومان

بەڵێ ئێمە لەیەک کاتتدا شوگامان بیرکەوتەوە. ..ئەو هاککەرێکی بەتوانایە بێگومان زۆرێک لە زمانەکان دەزانێت گەر بۆ کەمێکیش بێت

ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ

شوگا پارچە کاغەزەکەی لەسەر دەستەکانی دانا و بە تەرکیزەوە هەر وشەیەکی سەیر دەکرد ئێمەش وەک مشک سەیری شوگامان دەکرد و چاوەڕێ بووین قسەیەک بکات...

"شوگا؟.....چی نوسراوە؟ دەتوانی بیخوێنیتەوە؟"
جین

شوگا وەڵامی پرسیارەکەی جینی داوە بە خوێندنەوەی نوسراوەکان

"من دەستم بەسەر داگیراوە....بەڵام هێشتا بە تەواوی هێزەکە زاڵ نەبووە بەسەر لاشە و مێشکمدا....ماوەی هەفتەیەک ڕامکرد تا ڕزگار بم لەم دۆزەخە ڕەشە...بەڵام چارەنووس وایداناوە کە کۆتاییم لەم دۆزەخە بەڕێبکەم....ئێستاش ئەو زانیاریانەت پێ دەڵێم کە توانیومە لە ماوەی ئەم هافتەیەدا دەستم بکەوێت...دڕندەکان هەموویان مرۆڤی ئاسایی بوون لە ڕابردوودا....هەر کە مرۆڤێک پێ بخاتە خاکی هاشیمادا ئەوە لە گۆڕەپانی هاشیمادا هاوشێوەیەکی بۆ دروست دەبێت و داگییری دەکات..هێواش هێواش مێشکی ڕەش دەبێت و دەبێتە دڕندەیەکی تەواو....ئەوان دەتوانن دووبارە ببنەوە بە مرۆڤ...بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دڵی هاشیما زیندوو بکەنەوە"
شوگا

"تەواو؟؟؟؟"
گوورگی سوور

شوگا دەستی کرد بە خوێندنەوەی کۆتا ڕستە

"بۆ زانینی تەواوی زانیاریەکان کارتی کوڕی مین بدۆزەوە"
شوگا

"کوڕی مین؟؟؟"
ووتم

"دەبێت مەبەستی....براکەت نەبێت؟؟"
جین

شوگا هەناسەیەکی قوڵی داو سەیری جینی کرد....

"کارتەکە بدۆزنەوە"
شوگا

ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ

پاش نیو کاتژمێر لە گەڕان خاتوونە ڕەشەکە هاتەوە..

"بەدوای چەندەم کارت دەگەڕێن؟"

چەندەم کارت؟؟ واتە ئەو دەیزانی کە پێویستە دوو کارت بدۆزینەوە؟؟

"تۆ دەتزانی"
ووتم

"بێگومان"

"بۆچی یارمەتیمان نادەیت؟؟؟؟ ئەوەی دەیکەین بۆ ڕزگارکردنی هەمووتانە. .."
گوورگی سوور هاواری کرد

خاتوونە ڕەشەکە بێدەنگ بوو....ئەو خەمبارە؟

"هەرچەندێک مێشکم توانای هەبێت یارمەتیتان دەدەم"

" تۆ ووتت....هەرچەندێک مێشکم لە توانای هەبێت؟؟"
جیمین

"خولەکێک....تۆ هێشتا بەتەواوی داگیرنەکراوی؟؟؟"
جین

"مێشکم هێواش هێواش لەناو دەچێت...دوور مەبینن ئێستا هەوڵی کوشتنتان بدەم..."

" ئێستا تۆ دەتوانی کارتی براکەی شوگامان بدەیتێ؟؟"
جین

"ل.لەوانەیە"
✹!

کچێکی تر...یاخود دەتوانم بڵێم دڕندەیەکی تر لە نێوان ڕەفەکانی کارتەکان دەرکەوت....خولەکێک......

بەڵێ...خۆیەتی

"تۆ؟؟؟"
جیمین

"م...م...من دەتوانم ک...کارتەکان پ...پێبدەم"
✹!

" تۆ...ویستت بمکوژیت...."
جیمین

"نەخێر....ئەو تەنها تۆی دەپاراست"

"م.م.م.من ھ.هەوڵی د.دورخستنەوەتم دا..ل.لە دڕندەکان"
✹!

" بۆچی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟"
جۆنگکووک

"ئەو لاڵە.....بەهۆی دڕندەکەی ناخیەوە دەتوانێت بەم شێوەیە قسە بکات"

"بەڵام لە گۆڕەپانەکە وا نەبوو"
جیمین.

"کاریگەری دڕندەکە بە شێوەیەک زۆر دەبێت "

"چ کارێکت هەیە لێرە؟؟ "
گوورگی سوور

"م.م.من چ.چاودێری...ئ.ئێرەم"
✹!

"دەتوانی...کارتی براکەمم پێبدەی. .تکایە"
شوگا

"ب.ب.باشە ب.بەڵام..م.م.من و هەمووان ڕ.ڕزگار دەکەن؟؟"
✹!

" بەڵێن بێت.."
شوگا

هیچ قسەیەکی نەکرد و دەستی کرد بەڕۆشتن بەنێو ڕێڕەوەکانی ژوورەکە....شوگا و جیمین دوای کەوتن

لە نێو ڕیزێک وەستا و دەستی کرد بە دەرهێنانی کارتەکان....تا پشتی ڕەفەکە بە تەواوی چۆڵ بوو...دەرگایەکی زۆر بچوک بەقەد کونی مشکێکی لێ بوو...دەرگڵ بچوکەکەی کردەوە...کارتێکی لەناو بوو....

کارتەکەی دەرهێنا و دای بەدەست شوگا

"ئ.ئ.ئەوە...ک.کارتی ب.براک.کەتە"
✹!

" ئەویش هێشتا بەتەواوی داگیر نەکراوە؟؟"
جین

"تەنها سێ کەس لێرە تا ئێستا بە تەواوی داگیر نەکراون...من....ئەو کچە...وە...کیم نامجوون!"

جین چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو

"ن،نامجوون؟؟!"
جین

"واتە...ئەویش دەتوانێ بمانناسێتەوە"
جۆنگکووک بە دڵخۆشیەوە ووتی

"چۆن وا بکەین کە بمانناسێتەوە؟؟"
ووتم

"ناوی خۆتان بە بەرزی بهێنن...یاخود هەر شتێک و هەر کەسێک کە پەیوەندی بە ژیانیەوە هەیە و خۆشی دەوێت یاخود ڕقی لێیە...بەشێوەیەک هاوار بکەن کە ڕابچڵەکێنێت و لەناکاو بێت"

شوگا لە شوێنی خۆی وەستاووە و سەیری نێو دەستەکانی دەکات کە وێنەی براکەی لە خۆ دەگرێت

جیمین دەستی خستە سەر شانی

"ئەویش ڕزگاری دەبێت..."
جیمین.

شوگا هەناسەیەکی هەڵکێشا

"بێگومان...هەموومان ڕزگار دەبین"
شوگا

شوگا دەستی کرد بە پچڕاندنی تیپی وێنەکە بۆ دەرهێنانی نامەی براکەی....

کاغەزەکەی دەرهێنا و بەرەو ستڵی ئاوەکە ڕۆشت. ..کاغەزەکەی بە هەردوو دەست گرت و کردیە نێو ئاوەکە...

بەرە بەرە کاغەزەکە تەڕ دەبوو و نووسینەکان دەردەکەوتن...

دووبارە دەستی بردەوە نێو ئاوەکە و کاغەزەکەی دەرکرد...

دەستی کرد بە خوێندنەوەی..

"دڵی ڕەش...ئەو شتەیە کە پێویستە زیندووی بکەنەوە...لە باڵەخانەیەک بە ناوی باڵەخانەی دڵی ڕەش...دڵێکی ڕەشی گەورەیە...لەنێو شووشەیەکی پارێزەر دانراوە...لە بەشی پێشەوەی شوشەکە شوێنی دڵێکی بچوک هەیە...پێویستە دڵی ژیانەوەی سوور لەو بۆشاییە دابنرێت بۆ ژیانەوەی هاشیما و خەڵکەکەی...پاش گەڕاندنەوەی دڵی ژیانەوە....مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی"
شوگا

"کەواتە....پێویستە دڵە بچوکەکە بگەڕێنینەوە شوێنی خۆی.."
جیمین

"پلانتان چیە؟"
ووتم

"گەڕاندنەوەی نامجوون لە سەرەتادا.."
شوگا

"ڕاستە.....نامجوون دەگەڕێنینەوە...پاشان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ کۆتا جەنگ"
جین

"پێویستمان بە یارمەتیتانە..."
شوگا

"چ یارمەتیەک؟"

"........نامجوون لە کوێیە؟"
شوگا

ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ

"نووسەر قسە دەکات"

دڕەندە لاڵەکە لەگەڵ خاتوونە ڕەشەکە دوو لە ئەندامانی کوڕانی مەرگیان ڕادەکێشا بەرەو ئەو باڵەخانەی کە بریندارانی تێیدا چارەسەر دەکرا....

لە دەرگای باڵەخانەکە نزیک بوویەوە...

دەرگاوانەکە سەیری دوو کوڕە بێ هۆشەکەی کرد

"ئەوانە کێن سەرۆک؟"
***

" بریندارن....چارەسەریان بکەن"

"لێرە تەنها کەسە بەهێز و تایبەتەکان بەلای هاشیماوە چارەسەر دەکرێن خاتوون"
***

"من دەستە ڕاستی هاشیمام....هەرچیەکی کە دەیکەم فەرمانم پێکراوە.."

"فەرموون سەرۆک...لێرەوە"
***

خاتوونە ڕەشەکە سەیری دڕندەی ڵاڵی کرد و بەرەو ژوورەوە بەڕێکەوتن....

★ـــ ـــ ـــ★

کوڕەکان هەڵسانەوە دوای دڵنیا بوونیان لە سەلامەتی...

"ئێرە ژووری چارەسەرە"

"ئاااھ دیارە.....زۆر بەهێزی پشتم ئازاری هەیە"
جین

"هەستم دەکەم قۆڵم دێتە دەرەوە"
جۆنگکووک

"ژوورەکەی نامجوون لە بەرامبەر ژوورەکەتانە...ئێستا دوو پەرستار دێن. ..لەناویان ببەن...پاشان وەک پەرستارێک بڕۆن بۆ ژوورەکەی"

" لێرە تەنها دوو پەرستار هەیە؟"
جین

"بەڵێ"

"بیرۆکەی ئەم مایکیاژە زۆر ناوازە بوو وایە....سەیرکە هیۆنگ. .ئێستا ڕێک لە دڕندە دەچین"
جۆنگکووک

ماکیاژەکەی جۆنگکووک

ماکیاژەکەی سۆکجین

"وایە...ڕێک لەو شتانە دەچین"
جین

"ئافەرین بۆ جیمین...کارەکەی نایاب بوووووو"
جۆنگکووک

"د.دەست پ.پێدەکەین"
✹!

"باشە"
جین جۆنگکووک

𓅨ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ𓅨

دوو لە دڕندەکان هاتنە ژوورەوە. ..بەڵام دڕندە ساختەکان نەبینران.....لەناکاو بە ئامێرە تیژە بڕەڕەکەی دەماری ملی دڕندەکەی بڕی و خوێن ئەو ناوەی پیس داپۆشی....

"ئەوەش تەواوو"
جۆنگکووک

"پست...دەرزیەکە ئامادە بکە"
جین

"باشە.........ئامادەیە. ..دەی با بڕۆین هیۆنگ بگەڕێنینەوە"
جۆنگکووک

✗✗✗✗✗✗✗✗✗✗✗✗✗

*جین قسە دەکات*

دەرگای ژوورەکەمان کردەوە.......ئەوم بینی...زۆر بیری دەکەم،،....هاوڕێی ژیانم...کوڕە بچوکەکەم...جۆنی بچوک...

لە بەرامبەر پەنجەرەکە وەستابوو و سەیری دەرەوەی دەکرد...

جۆنگکووک بە چاو ئاماژەی پێدام کە هێرش دەکات

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و ئەو دەستی کرد بە نزیک بوونەوە

هەنگاوی بچوکی دەنا. .....

لەپڕ دوو چاوی سوور سەیری جۆنگکووکی کرد...لەرز بە لاشەی جۆنگکووک داهات کاتێک بۆ یەکەمجار نامجوونی بینی....ئەوە ئەو نامجوونە نیە کە دەیناسی....ئێستا تەواو دڵنیا بوو کە هیۆنگەکەی سەلامەت نیە..

نامجوون پەلاماری جۆنگکووکی دا و وای کرد بە خراپی بکەوێت...بە هەردوو دەستی ملی جۆنگکووکی گرت و دەستی بەسەر هەناسەیدا گرت....ڕامکرد بەرەو لای دەرزیە کەوتووە و هەڵگرتەوە....هەوڵمدەدا دەرزیەکە بچەسپێنم لە ملی

بە خێرایی دەستی چەپم لە ملی نامجوون جێگیر کرد و بەرەو دواوە ڕامکێشا هەرکە جۆنگکووک توانی ڕزگار بێت بە خێرایی هەڵسا و پەڕۆیەکی خستە دەمی نامجوون بۆ ڕێگری کرد لە دروستکردنی دەنگ....دەرزیەکەم چەقاند لە ملی و خێرا دەرمانەکەم گواستەوە لەشی.....دەستی کرد بە لێدانم بە دەستەکانی....توند نامجوونم کوشی و چاوەکانم داخست.....

"باش دەبیت...باش دەبیت جۆنی..بەڵێنت پێدەدەم..."
ووتم

هێواش هێواش نامجوون لە جوڵە کەوت و هۆشی نەما...لاشەی قورس بوو و چاوەکانی بەتەواوی داخران..

"هاھ...(کۆکە).... (کۆکە) (کۆکە)... ئەوە چی بوو؟...بەتەواوی ببوو بە دڕندە!"
جۆنگکووک

"بە کوڕەکان بڵێ تەواو بووین"
ووتم

"باشە"
جۆنگکووک

پەنجەی بە دوگمەیەکی بچوک نا لە گوێچکەی و ئامێری گواستنەوە دەنگ بەکارخرا...

"جیمین شی....تەواو بووین...ئامادەن؟"
جۆنگکووک

× بەڵێ.....لە دواوەی باڵەخانەکە وەستاوین...خێرا وەرن و ئاگادار بن...×
جیمین

"باشە..."
جۆنگکووک

*جۆنگکووک قسە دەکات*

جین هیۆنگ نامجوون هیۆنگی لەسەر پشت هەڵگرت.....سەرەتا لە دەرگاکەوە دەرەوەم پشکنی. ...

"کەسی لێ نیە..."
ووتم

"با بڕۆین"
جین

من لە پێشەوە و جین هیۆنگ لە دواوەم دەڕۆشت...زۆر بە وریایەوە دەمڕوانیە دەوروبەر ئامادەبووم بۆ هەر هێرشێکی لەناکاو...

"هیۆنگ....لێرەوە..."
ووتم

بەرەو دەرگاکەی دواوە ڕۆشتین...دەرگاکە زۆر بە بەهێزی داخرا بوو....

"هیۆنگ...ئەوە داخراوە"
ووتم

"کوڕە بیشکێنە خۆ بەنیاز نیت بوەستین"
جین

" هیۆنگ ئەو دەرگایە زۆر بەهێزە بە ئاسانی ناشکێت"
ووتم

"ئاااھ با یەک جار کارەکان بێ کێشە بڕۆن یەک جارر"
جین بە بێزاریەوە ووتی

نامجوون هیۆنگی لە شوێنێک دانا و لەتەنیشتم وەستا

"هەرکە ووتم سێ دەیشکێنین"
جین

سەرم بە باشە جوڵاند و بە دەستی ڕاستم لەسەر شانی چەپم دانا وەک ئامادەکاریەک....

بەهەمان شێوە جین هیۆنگیش..

یەک.........دوو.........سێ..ئێستا....

هەرکە بەرەو دەرگاکە ڕامانکرد تا بە هێزی لاشەمان بیشکێنین دەرگاکە کرایەوە....من و هیۆنگ ڕاستەوخۆ بەرەو دەرەوەی باڵەخانەکە ڕۆشتین تا بە بە خراپی کەوتین...

"ئااااااھ ئەوە چ نەفرەتیەک بوووووووو"
جین هاواری کرد

"ئاااااا هەست دەکەم پشتم شکااا"
جۆنگکووک

سەرم بەرز کردەوە بینیم جیمین لەلای دەرگاکە وەستاوە و بە شۆکەوە سەیرمان دەکات

"ئێوە خەریکی چی بوون؟؟"
جیمین

"جیمییینننننننننننننننننن"
جین و جۆنگکووک

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"بۆچی نەتوت کە تۆ دەرگاکە دەکەیتەوە؟؟"
جین ووتی

"ههههههه من هههههه چوزانم خۆتان دەکەن بە سوپەرمان ههههههههه"
جیمین بە پێکەنینەوە ووتی

"گەمژە ڕامەبوێرە خەریک بوو شوێنێکم بشکێ"
جین تووڕەبوو

ڤی خەریکی تیمارکردنی شانی جین بوو لە کاتێکدا بەزۆر خۆی گرتبوو کە پێنەکەنێ

جین بە توڕەیی سەیری کرد کە هەستی بەو پڕیەی ڤی کرد

"بیریشی لێنەکەیتەوە"
جین

*نووسەر قسە دەکات*

"ئەی خوایەەەەەەەە"
جین هاواری کرد

گوورگی سوور بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کوڕەکانی کرد کە ڕاچڵەکین

"چیە بۆ هاوار دەکەی کوڕە؟"
گوورگی سوور

"ههههه سەیری دواوەت بکە"
جیمین

گوورگی سوور بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دواوەی کرد بە خراپی ڕاچڵەکی و گەڕایەوە دواوە

"کوڕە.....پشیلە ئەوە تۆیت؟"
گوورگی سوور

شوگا گەڕایەوە بە جانتا گەورەکەیەوە کە بەدوای خۆی ڕایدەکێشا .....قژی بەتەواوی پەرش و بڵاو بووە و تەڕبووە چاوەکانی داپۆشیوە....کالە درێژەکانی داپۆشراوە بە قوڕ...تەواوی جەستەی تەڕ و قوڕاویە و نێوچەوانی خوێنی لێدەچۆڕێت

شوگا هیچ قسەیەکی نەکرد...بە هێواشی دەستی کرد بە جوڵە بۆ ژوورەوە و جانتاکە لەسەر کورسیەکە دانا...

جین هەڵسایەوە و بەرەو لای شوگا ڕۆشت...

"شوگا؟ ئەو جانتایه چیە؟ بۆ قسە ناکەیت؟"
جین

"........."
شووگا

"هێی....نێوچەوانت خوێنی لێدێت کوڕە"
گوورگی سوور

بەهێواشی دەستی کرد به کردنەوەی سەری جانتا گەورەکە....هەموویان بە تەرکیزەوە سەیری جانتاکەیان دەکرد و چاوەڕێی کردنەوەی بوون لەلایەن شوگاوە

جانتاکە بەتەواوی کرایەوە.....هەموویان توشی شۆکێکی زۆر گەورە بوون....چاوەکانیان بەتەواوی کرایەوە بە بینینی جەستەی کوڕێکی ڕووت و بریندار لەنێو جانتاکە

"ئ.ئ.ئ.ئ..ئ.ئ.ئەوەەەە"
جین

ڤی بە شۆکەوە سەیری جیمینی کرد کە دەمی مەترێک کراواتەوە....

"کوڕە کورتە باڵا.....ئێمە پێویستە چەند جار تۆ بکوژین؟کوڕە هاوشێوەی تۆ بۆ تەواو نابێ؟"
ڤی

"هیچ کارمان نیە بەس دەبێت هاوشێوەی تۆ بکوژین"
گوورگی سوور

"خولەکێک خولەکێک....ئاشێر چ کارێکی لێرە هەیە؟!!!"
جین.

"ئەو...نەمردبوو؟"
جیمین

"شوگا ڕونکردنەوە بدە"
جین

"ئەوم دۆزیەوە لەسەر زەوی بەم شێوەیە کەوتبوو.."
شوگا

جەستەی ئاشێر دەستی کرد بە لەرزین...ددانەکانی بە خراپی لێکی دەدا و چاوەکانی گرژ کرد

"کاتی قسەکردن نیە چارەی ئەمە بکەن"
شوگا

"چی لێبکەین؟"
ڤی

"تۆ چارەسەری بکە و یەکێکتان جلێکی لەبەر بکەن وا ڕەق دەبێتەوە"
شوگا

"چیییییی؟؟؟؟؟؟!!!"
هەموویان

"گاڵتە دەکەی"
ڤی

"هەرگیز چاوەڕێ مەکەن من لەبەری بکەم تا ئێستا نازانم گۆڕەوی ڕاست و چەپ جیابکەمەوە"
جۆنگکووک

"سەیری من مەکەن"
گوورگی سوور

"دەڕۆم خواردن ئامادە دەکەم دەزانم برسیتانە بای بای"
جین

"من ڕقم لە ئەوە نامەوێ بیبینم"
جیمین

"ڤی... تۆ ئەوە بکە....برینەکانی پاک بکەوە و جلی لەبەر بکە.. جلی ژێرەوەی لەبەرە بەڵام تەڕ بووە بەهۆی باران"
شوگا بە ماندوویەتیەوە ووتی و ئەوێی جێهێشت

کوڕەکان یەک یەک ڕایان کرد تا ڤی بەتەنها مایەوە......

ڤی بە لاچاوێک سەیری ئاشێری کرد...پاشان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

*شوگا قسە دەکات*

گەرماوێکی گەرمم کرد و بێجامەیەکی ڕەش و فانیلەیەکی بێ قۆلی ڕەشم پۆشی...بە خاولیە بچوکەکە قژم وشک دەکردەوە لەبەردەم ئاوێنەکە...چاوم کەوتە سەر برینەکەی شانم....

✹گەڕانەوە بۆ دواوە✹

"ڕێگەم بدە برینەکەت تیمار بکەم..."
جیمین ووتی

"تەنها ئەو کاتە چارەسەر وەردەگرم کە نامجوون بە سەلامەتی بگەڕێتەوە"
شوگا

✹کۆتایی گەڕانەوەکە✹

دەستم لەسەر برینە تیمارکراوەکە دانا...

"بەڵێنەکەم بردە سەر..."
شوگا

چاکەتە ڕەشەکەم پۆشی و بەرەو ژوورەکەی نامجوون بەڕێکەوتم...دەرگای ژوورەکەم کردەوە. ..هیچ کەسێک نەبینی...هێواش هێواش دەڕۆشتمە ژوورەوە....ئەو وا دەزانێ من هەڵدەخەڵەتێنێت....چەقۆیەک لەسەر ملم دانرا و لە دواوە گیرام....خەندەیەکی گاڵتەجاڕیم کرد

"گاڵتە بە ئەقڵی خۆت مەکە. ....ئەو چەقۆیە دابنێ"
و

وتم

هیچ قسەیەکی نەکرد لەپڕ بە دەستم چەقۆکەم گرت و خوێنی دەستم چەقۆکەی سوور کرد!

هەرکە چەقۆکە لە دەماری ملم دوور کەوتەوە بە بۆکسێک وام کرد نامجوون بکەوێتە سەر زەویەکە

" تۆۆۆ کیممم نامجوووونییییی کیممم نامجووووووووننن دوژمنەکەی هاشییمااااا بیرت بێتەوە بێمێشککککک"
ه

اوارم کرد

نامجوون ڕاستەوخۆ بە دەستەکانی سەری توند گرت و بە ئازارەوە ناڵاندی

"ئااھ..ئاااھ...س.سەرمم..."
نامجوون

ویسم بڕۆمە نزیکی دەستێک لەسەر شانم دانرا و منی وەستاند

سەیری دواوەم کرد. ...دووبارە ئەو

"بوەستە.....خەریکه مێشکی دەست به کارکردن دەکاتەوە"

دووبارە سەیری نامجوونم کرد که چۆن ئازار دەکێشێت بەهۆی مێشکیەوە.....جوڵەکانی کەم بوویەوە تا وەستا و سەیری زەویەکەی دەکرد...ماوەیەک بەم شێوەیە مایەوە...پاشان بە هێواشی سەری بەرز کردەوە....

"شـ...شوگا"
نامجوون

خەندەیەکی سەرکەوتنم کرد و چوومە نزیکی...شانەکانیم گرت و هەڵمساندەوە لەسەر قەنەفەکەم دانا....

* نامجوون قسە دەکات*

تەنها هەستم بە ئازاری سەرم کرد...ئازارێک وەک ئاگری گڕکان کە لەناو مێشکم بێت.....خەریک بوو مێشکم دەکوڵا بەتەواوی...هێواش هێواش ئازارەکە کەمی کرد...هەستم به خۆم کرد...سەیری زەویەکەم دەکرد و چاوەکانم داخست...کۆتا جار لەنێو لمەکە گیرم خوارد و شوگا خەریکی شەڕ بوو...لەناکاو هۆشم نەما....

سەرم بەرز کردەوە. ..شوگام بینی...

"شـ..شوگا"
ووتم

لێم نزیک بوویەوە و هەڵیستاندم...لەسەر قەنەفە دانیشتم....هەستێکی سەیرم هەیە..باشە بۆچی لەسەر زەوی بووم؟چەند کات تێپەڕییوە بەسەر بێهۆشیم؟

"شوگا....چی ڕودەدات؟ تۆ...تۆ باشی؟ "
ووتم

"باشم....باشم.....تۆ هەموو شتێکت بیرە ئێستا؟"
شوگا

مەبەستی چیە؟

"مەبەستت چیە؟"
ووتم

"بۆ نمونە...خۆت....من...کوڕەکان....دایک و باوکت...وە هاشیما؟"
شوگا

"بێگومان چۆن ئەوانەم بیر نابێت...تۆ..زۆر سەیر ڕەفتار دەکەیت چیتە؟ چیمان بەسەر هات؟...کۆتا جار لەنێو لمەکە بووم....دواتر هۆشم نەما...چەند کات بەسەری تێپەڕیوە؟...پرسیاری زۆر لە مێشکمە تکایە خەریکە شێت دەبم وەڵام بدەوە"
ووتم

شوگا هەناسەیەکی هەڵمژی و لەتەنیشتم دانیشت...

"بە جوانی گوێ بگرە...."
شوگا

دەستی کرد بە باسکردنی ئەو شتانەی کە بەسەرمان هات تا ئێستا....من لەشۆکدام....خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم...ئەم هەموو ماوەیە لێرەین...من بێ ئاگا بووم....پلانەکان خەریک بووە هەڵبوەشێتەوە...

"ئاااھ"
ناڵاندم و دەستم خستە نێو قژم

"واتە....ئۆۆففف خەریکە شێت دەبممم"
ووتم

شوگا دەستی لەسەر شانم دانا...

"تەواو...ئێستا پشوو بدە....برسیت نیە؟"
شوگا

"بەڵێ....بوەستە...کوڕەکان لەکوێن؟"
ووتم

"لە خوارەوەن....خەریکی کارن"
شوگا ووتی

"دەمەوێ بیانبینم"
ووتم

"سەرەتا گەرماوێک بکە....دواتر وەرە خوارەوە"
شوگا

"باشە...."
ووتم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەمووان لە دەرەوەی کەشتیەکە دانیشتبوون و سەیری منیان دەکرد....وەک بڵێی بونەوەرێکی ئاسمانیان بینیبێت...

"کوڕینەەەەە...بەسە ئاوا سەیرم مەکەن خەریکە بە چاوەکانتان کوێرم دەکەن من نامجوونم بەڕاستمە"
هاوارم کرد

هەمووایان خۆیان ڕێکخستەوە و هەریەکە و خۆی بە شتێک سەرقاڵ کرد....تا جۆنگکووک قسەی کرد

"کەی دەست دەکەین بە پلانەکە؟"
جۆنگکووک

"بەیانی.....کۆتا ڕۆژمان دەبێت لێرە....یان دەمرین...یانیش ڕزگار دەبین"
نامجوون

"چی سەبارەت بە....ئاشێر؟"
جیمین

"ئەو ووتی کە کەوتۆتە ئەو دورگەیە..ئەویش مرۆڤە خۆ ناتانەوێ لێرە بەتەنها جێی بهێڵین تا داگیری بکەن"
جۆنگکووک

"خۆی ئەمەیە بابەتە سەیرەکە....چۆن تا ئێستا دەستی بەسەر دانەگیراوە؟...ئەو تەنها بووە و هیچ ئامێرێکی بەرگری کردی نەبووە...."
گوورگی سوور

"ڕاستە"
ڤی

"هەرچۆنێک بێت...ئێستا هیچ زیانێکی نابێت...ئەوە باش نابێت گەر بەتەنها وازی لێبێنین"
نامجوون

"واتە دەتەوێ ئەو ئاشێرە لەلامان بێت"
جین

"چارەی ترمان نیە....بەکاری دەهێنین بۆ پلانەکانمان سودێکی هەر دەبێت"
نامجوون

"من یارمەتیتان دەدەم...."
ئاشێر

ئاشێر لەلای دەرگای ژورەوەی کەشتیەکە وەستابوو و سەیری دەکردین...هێواش هێواش هاتە دەرەوە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت

"تۆ؟....چ یارمەتیەکمان پێویست دەبێت لەتۆوە؟"
شوگا

"ئۆکەی لەوانەیە هیچ سوودێکم نەبێت بەڵام هیچ نەبێت شەڕکەرێکی کارامەم"
ئاشێر

"بۆ ئەوە ناتهێڵمەوە کە پێویستم پێتە....تەنها بەزەییم پێتدا دێتەوە...."
ووتم

"نامجوون...دەست بە ئامادەکاری و پلانەکان بکەین؟"
جین

هەڵسامەوە...

"بەڵێ.....بەیانی کۆتا پلان جێبەجێ دەکەین و کۆتایی بە هاشیما دەهێنین"
ووتم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

{*NEXT MORNING*}

"ئامادەکاریەکان تەواوە؟"
ووتم

"بەڵێ.....هەمووان چاوەڕێی تۆن جۆنی"
جین

"باشە...."
ووتم

خەریکی بەستنی دەستەوانە ئاسنیەکانم بووم....هەست دەکەم شتێک هەیە

"جین هیۆنگ...دەتەوێ شتێک بڵێی؟"
ووتم

"چی؟"
جین

"هەست دەکەم دەتەوێت شتێک بڵێی..."
ووتم

هەناسەیەکی هەڵکێشا و دەستی لەسەر شانم دانا

"جۆنی.......ئاشێر"
جین

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕۆشتمە دەرەوە و سەیری تاریکی ئاسمانم کرد....ئایا ئەمە ئاماژەیە بۆ ڕۆژێکی خراپ؟...دابەزیم لە کەشتیەکە و سەیری کوڕەکانم کرد کە چاوەڕوانی منن...گوورگی سوور خەریکی ڕاهێنانە بە کۆتا گوورگەکانی کە توانیبویان بمێننەوە لە ژیان...شوگا خەریکی ڕاهێنان پێکردن بوو بە جۆنگکووک و ڤی لە کاتێکدا جیمین لە سوچێکەوە وەستاوەو سەیری هەڵسووکەوتە سەیرەکانی براکەی دەکات..

"ئامادەن؟؟"

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاشێر و جیمین خەریکی هەڵکەندنی جۆرە خۆڵێکی کەنار دەریاکە بوون...خۆڵێکی سپی کە جیاواز بوو لە تەواوی ناوچەکە....

"پێویستە چەندێکی تر هەڵکەنم؟من ماندوو بووم"
ئاشێر

"سەیرمکە کوڕە...به ئاقڵی کارەکەت بکە گەرنا ئەو زمانە پیسەت دەبڕم و دەرخواردتت دەدەم.."
گوورگی سوور

دەستیان کردەوە بە هەڵکەنین تا لە کۆتاییدا ئەوەی دەیانویست دەرکەوت...دەرگایەکی ئاسنی لە ژێرەوەی خاکە سپیەکە...

"ڕاستیان کرد....دەرگایەک لێرە هەیە...."
جیمین ووتی کاتێک خەریکی پاککردنەوەی جلەکانی بوو

"مەوەستن....پەتەکە ببەستن لە دەستی دەرگاکە بە بیکەینەوە..."
نامجوون

ڤی پەتێکی ئەستووری بەست لە دەرگاکە و هەر یەکە لە ڤی و گوورگی سوور و جین دەستیان کرد بە ڕاکێشانی...بە ئاسانی دەرگاکە بوویەوە...

تونێڵێکی گەورە...کە دورستکراوە لە جۆرە ئاسنێکی پتەو...بەشێوەیەک فراوانە کە دەتوانی بە ئاسوودەیی تێیدا ڕێ بکەیت...درێژی ئەم تونێلە بۆ باڵەخانەی دڵی ڕەش سی مەتر دەبێت...

"لەم تونێڵە ئۆکسجین زۆر کەمە....پێویستە پەلە بکەین بەر لەوەی هەناسەدانمان لەدەست بدەین.."
شوگا

*
*
*
*
*
*
*
*
*

"هاھ...چ.چەندێک ماوە؟"
جۆنگکووک

"تەنها دوو مەتر.....پەلە بکەن دەی ئەوە گەیشتین"
نامجوون

*
*
*
*
*
*
*
*
*

*نووسەر قسە دەکات*

گەیشتنە کۆتایی تونێلەکە....دەرگایەک بەهەمان شێوە هەبوو....

"دەکرێتەوە؟؟"
جین

نامجوون بە سەرسوڕمانیەوە سەیری کوڕەکانی کرد

"کراوەیە.."
نامجوون

"باشە.....بۆچی لێرە کراوەیە؟ئایا هاتووچۆ هەبووە بەو تونێڵە؟؟"
جۆنگکووک

"نازانم....کاتی پرسیار نیە با کارەکانمان بکەین"
نامجوون

ئاشێر سەرەتا لە تونێڵەکە ڕۆشتە دەرەوە و ناوچەکەی پشکنی....پاشان سەیری کوڕەکانی کرد

"ئێرە..سەلامەتە.."
ئاشێر

نامجوون دەستی درێژکرد تا یارمەتی بدات لە ڕۆشتنە دەرەوە..ئاشێر وەستاو چەند چرکەیەک سەیری چاوی نامجوونی کرد

"چیە؟...دەی خێرا ڕامکێشە.."
نامجوون

ئاشێر دەستی نامجوونی گرت و ڕایکێشا دەرەوە...

نامجوون ویستی یارمەتی کوڕەکان بدات بەڵام دەستێک بەخێرایی پاڵی بە نامجوون وەنا و دەرگای تونێڵەکەی داخست

"هێییی...ئاشێرر خەریکی چیتت؟؟؟چی دەکەی؟؟؟"
نامجوون

"تۆڵە دەکەمەوە....تۆڵە.."
ئاشێر

بە خێرایی هێرشی کردە سەر نامجوون و ملوانکەکەی لێی برد...

"هێیی بیگەڕێنەوەەە. ..ئاشێرررر سوێند دەخۆم دەتکوژمم"
نامجوون

ویستی هێرش بکاتە سەر ئاشێر بەڵام وەستا کاتێک هەندێک لە بوونەوەرە ترسناکەکانی لە دواوەی ئاشێر بینی

ئاشێر لێیان نزیک بوویەوە و ملوانکەکەی لە پێشیان وەستاند...

"من بەڵێنەکەی خۆم بردە سەر...ئەوە ملوانکەکەیە...ئێوەش بەڵێنەکەتان ببەنە سەر..."
ئاشێر

✹گەڕانەوە بۆ دواوە✹

"ت.تۆ کێیت؟؟"
بەترسەوە سەیری سەرۆکی هاشیمای دەکرد کە لەسەر کورسیەکی گەورە دانیشتووە

"پاڕک.... ئاشێر. ...."
ووتی

"تۆ. ....کێیت؟....چیت لە من دەوێت؟؟بۆچی من لێرەم؟"
ئاشێر

"تۆ لەدوورگەی هاشیمایت...ئاشێر.."
ووتی

ئاشێر بە ڕادەیەک شۆک بوو زمانی گیرا و هەناسەدانی بۆ چەند چرکەیەک وەستا...ئەو لە هاشیمایە.....ئەو دەمرێت....

"ت.تکایە...هیچ لە من مەکەن...تکایە..هەرچیتان دەوێت دەیکەم داوای چی بکەن پێتان دەبەخشم...تەنها. ..نامەوێت بمرم"
ئاشێر

"یەک ڕێگا هەیە بۆ ڕزگار بوونت لە مردن. ...ئاشێر..."
ووتی

"چ .چ.ڕێگایەک؟"
ئاشێر

"براکەت و گروپەکەی....لێرەن..."
ووتی

"ج.جیمین...لێرەیە؟؟"
ئاشێر

"بەڵێ....پاڕک جیمین..... تۆ پێویستە ئەو ملوانکەیە بهێنیت کە بە ملی سەرۆکی گروپەکەوەیە"
ووتی

"م.ملوانکە؟؟"
ئاشێر

"لە شێوەی دڵێکی سوورە...ئەو ملوانکەیە بهێنە بۆم ئاشێر"
ووتی

"بەڵام...بەڵام. ..چۆن ئەوە بکەم؟...ئێمە دوژمنین"
ئاشێر

"وەک بریندارێک بڕۆ بۆ نێو گروپەکە.....ببە بە هاوکاریان...تا بڕوات پێبکەن شوێنی تونێلە ئاسنەکەیان پێ بڵێ تا دەکەونە تەڵەوە....پاشان...خۆت دەزانی.."
ووتی

ئاشێر ماوەیەک بێدەنگ بوو و سەیری خوارەوەی دەکرد.....بیری دەکردەوە....ژیانی خۆی بەلاوە گرنگترە یان شەش کوڕ؟...بێگومان خۆی...

"م.من ..ئەوە دەکەم کە ووتتت..وە پاشان لەو دورگەیە ڕزگارم دەکەی..."
ئاشێر

دڕندەکە سەری بە باشە جوڵاند...

*کۆتایی گەڕانەوەکە*

" هەی بەنەفرەتتت بییییی ئاشێررررر"
جیمین هاواری کرد

"خۆ من پێم ووتن...وتم که ئەو کوڕە شتێکی لەژێر سەرەەەەە..دەتکوژمممم هەی......"
جین

"شێت دەبم....من شێت دەبمممم کوڕە ئەو دەرگایە بکەنەوااا....نامجوونن ئەو دەرگایە بکەوەەە"
شوگا

"خەریکە ئۆکسجین تەواو دەبێت...چی بکەین؟نابێت بوەستین.."
گوورگی سوور

"کوڕینه.....بۆ ملوانکەکە......ئەو پارێزراوە..."
ڤی ووتی

هەمووان سەیری ڤیان کرد کە هەناسە تەنگیەوە قسە دەکات..

" مەبەستت چیە؟"
شوگا

دەستی بردە نێو گیرفانی و ملوانکەکەی دەرهێنا..

" کوڕە...ئەو ملوانکەکەیە....چی دەکات لای تۆ؟؟"
گوورگی سوور

ڤی خەندەیەکی فراوانی کرد


* گەڕانەوە بۆ دواوە*


*ڤی قسە دەکات*

لەژوورەکەم دەرچووم بە مەبەستی تاقیکردنەوەی شمشێرەکان تا دڵنیا بم کە دەتوانن بەکاربێن بۆ شەڕەکەی بەیانی...

بینیم ئاشێر لە دەرەوەی کەشتیەکەیە و وەستاوە سەیری ئەوەکە دەکات...گوێم پێی نەدا بەڵام گوێبیستی دەنگێک بووم...ئەویش دەنگی ئاشێر بوو کە قسەی دەکرد...

بەڵێ...من لەوێم...بەیانی هێرش دەکەن...ملوانکەکە دەبەم بێ خەم بە..."
ئاشێر

ئەوە قسەلەگەڵ کێ دەکات؟...پلانەکەمانی ئاشکرا کرد...ملوانکەکە؟...ئەو بەدوای ملوانکەکەوەیە؟

پێش ئەوەی بێتە ژوورەوە خێرا ڕامکردەوە ژوورەکەم و ئەویش ڕۆشتەوە ژوورەکەی...لەوانەیە بەنیازی پلانێک بێت...پێویستە پارێزگاری لە ملوانکەکە بکەم...ملوانکەکە...بەڵێ....

دەستم کرد به دروستکردنی هاوشێوەیەکی ئەو ملوانکەیە....بە خێرایی دروستم کرد و بەشێوەیەک هەستی پێنەکرێت ....بەرەو ژوورەکەی نامجوون بەڕێکەوتم و ملوانکەکانم گۆڕیەوە....

*کۆتایی گەڕانەوەکە*

" باشه...تۆ تەنها بیرت لە ملوانکەکە کردۆتەوە ئاخر ئێستا ئێمە کەوتینە تەڵە نەتدەتوانی پێمانی بڵێیت ها؟"
جیمین

"من...نەمویست پلانەکان شکست بێنن...."
ڤی

"تۆ دەتەوێ شێتمان بکەیت وایە؟"
گوورگی سوور

"کاتی قسەکردن نیە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ڕزگاربوون.."
جۆنگکووک

شوگا لە پڕڕ بیرۆکەیەکی بۆ هات و خێرا سەماعەکەی بەکار خست

"نامجوون؟؟...نامجوون گوێت لێمە؟؟؟هەر ئێستا ئەو دەرگایە بکەوە بەهەر جۆرێک بێت هەر ئێستا دەی نامجوون"
شوگا

دەنگێکی هێواش هات..ئەوە دەنگی نامجوونە

"باشە.....بەرگە بگرن"
نامجوون

نامجوون بە خێرایی ڕایکردە لای دەرگاکە و هەموو هێزی خۆی تێیدا بەکارهێنا تا بکرێتەوە...لە ژوورەوەش کوڕەکان یارمەتی نامجوونیان دەدا و پاڵی دەرگاکەیان دەدا تا بکرێتەوە....

"دەییییی بکرێوەەەەە"
نامجوون

دڕندەکان بەرەو نامجوون ڕایان کرد و دەستیان کرد بە پەلاماردانی تا واز لە دەرگاکە بێنێت بەڵام نامجوون سووڕ بوو لەسەر کردنەوەی....تا لە کۆتاییدا دەرگاکە کرایەوە و کوڕەکان بەپەلە هاتنە دەرەوە

"نەفرەتتتت ئەوان ڕزگاریان بوو...هەر ئێستا سەرۆک ئاگادار بکەنەوەە"
یەکێک لە دڕندەکان هاواری کرد

ویستیان ڕاکەن بەڵام کوڕەکان ڕێگریان لێیان کرد و هێرشیان کرد تا هەموو دڕندەکان کوژران و تەنها ئاشێر مایەوە..

ئاشێر بە ترساوی سەیری کوڕەکانی کرد و لیکی دەمی بە قورسی قوتتدا....

"تۆ لەناو دەبەم پاڕک ئاشێر"
نامجوون

ویستی هێرشی بکاتە سەر بەڵام ئاشێر ڕایکرد و شوێنەکەی جێهێشت...نامجوون هەوڵیدا بیگرێت شوگا نامجوونی وەستاند

"هێی پیاو...ئێمە کاری گرنگترمان هەیە لە کوشتنی ئاشێری خیانەتکار"
شوگا ووتی و لە کۆتایی وشەکەی بە توڕەیی سەیری ئەو ڕێڕەوەی کرد کە ئاشێر پێیدا تێپەڕی

"ڕاستە....کەواتە ئەوان سەرۆکێکیان هەیە...بیربکەنەوە...یەکێک لەناو ببەین و یەکێک زیندوو کەینەوە"
جین

"کەواتە ئەوەی لەناوی دەبەین سەرۆکەکەیانە"
جۆنگکووک

"ئەوەیشی کە زیندووی دەکەینەوە...دڵە ڕەشەکەی هاشیمایە..."
جیمین

ڤی بەرەو ڕووییی نامجوون ڕۆشت و ملوانکەکەی پێیدا...

"ئەوەش ئامانەتەکە"
ڤی

نامجوون به شۆکەوە سەیری ڤی کرد

"پرسیار مەکە کاتی ڕوونکردنەوە نیە"
شوگا ووتی

"بابڕۆین....کۆتا کارمان ئەنجام بدەین.."
نامجوون ووتی و دەستی درێژ کرد

جین دەستی خستە نێو دەستی نامجوون..پاشان شوگا ئەنجامی دا...دواتر یەک یەک دەستیان لەنێو دەستی یەک نا....

"نابێت بمرن....هەموومان بەیەکەوە دەگەڕێینەوە وڵاتەکەمان"
نامجوون

"بێگومان"
جین

بژی کوڕانی مەرگ...ئەوان کوڕەکانی منن...هیچ شتێک ناتوانێت بیانوەستێنێت جگە لە خودا..بەردەوام دەبن لە ڕۆشتن. ...

❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝❝

"گەورەممم...ئەوان لێرەنننن"
دڕندەیەک بە هاوارەوە ووتێ

نامجوون وەک سەرۆک و ڕێکخەری گروپەکە..لەناوەڕاست و پێشەوە دەڕۆشت....بێ ئەوەی یەک زەڕڕە ترس ببینیت لە چاوەکانیان...تا گەیشتن بە کۆتا ناوچە کە پێویست بوو پێی بگەن....ژووری سەرۆکی دورگەی هاشیما و ئەو ژوورەی کە دڵی ڕەشی لێیە....

"لە کۆتاییدا یەکمان بینی...کوڕانی مەرگ..."
ووتی

"تۆ...کەواتە تۆ....سەرچاوەی هەمو ئەو ڕووداوانەی ئێرەیت....بەدەستی من دەمریت"
نامجوون

"هاهاهاهاهاهاها..بەدەستی کێ؟؟تۆۆھ؟؟؟ بە پێکەنینم مەهێنە کیم نامجوون"
ووتی

"پێبکەنە....چونکە ئەوە کۆتا پێکەنینت دەبێت...کۆتا زەردەخەنە...کۆتا دڵخۆشی.."
نامجوون

"هاهاهاها ئێوەم زۆر بەدڵە....دڵخۆشم دەبمە خاوەنی حەوت جەنگاوەری دڵسۆز..."
ووتی

"دەیبینین.."
شوگا ووتی و خەندەیەکی شەیتانی کرد

نامجوون ویستی هەنگاو بهاوێژێت. ...دڵۆپێک خوێن بەر نێوچەوانی کەوت و بە ڕووخساریدا دەخوارەوە

نامجون دەستی بە خوێنەکەداهێنا و سەیری دەستی کرد

"خوێن؟؟!"
جین

هەموویان سەیری سەرەوەیان کرد شۆک بوون کاتێک جەستەی بێ ڕووحی ئاشێریان بینی هەڵواسراوە

"نەفرەت!!"
نامجوون




















بۆ بینینی تەواوی پاڕتەکە بڕۆ بەشی دووەمی کۆتاییەکە...

نووسەر سایرن شی

Continue Reading

You'll Also Like

7.6K 1.7K 131
Volume 4 အစကို ရှေ့ book မှာ ဖတ်ပေးပါ Volume 4 အစကို ေရွ႕ book မွာ ဖတ္ေပးပါ
4.5K 354 15
BLEED BABY BLEED FIH MIH
7.3M 303K 38
~ AVAILABLE ON AMAZON: https://www.amazon.com/dp/164434193X ~ She hated riding the subway. It was cramped, smelled, and the seats were extremely unc...
25.5K 906 16
waking up to find yourself in a strange room, in a different time, with a different life, different friends, being chased by different slashers...