ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔

By siren_Wor1d

36.8K 8.6K 8.8K

#وەرزیــــــــــــــ یـــــــــــــەکــــــــــەم جەنگێکی پیس ڕوودەدات لەوانەیە کەسێک لەدەست بدەم..لەوانەشە... More

12_9
Hashima' JOONI°'
ıllıllı گروپێک پێک دێت ıllıllı
ıllılشوێنی ڕاهێنان دیاریکراllıllı
ıllılکاتی ڕاهێنانە ، ئامادەن؟llıllı
ıllıllı سێبەرەکە ıllıllı
ılılبەجێهێنانی ئەرکە تایبەتیەکانıllı
ıllıllı لەکوێن؟ ıllıllı
ıllıllı هاشیما ıllıllı
ıllıllı تەنها شێواندنێک بوو ıllıllı
ıllıllı بەسترانەوە ıllıllı
ıllıllı وازم لێبێنە ıllıllı
ıllıllı ئامادەن؟!بەڕێدەکەوین ıllıllı
ıllıllı ژیان مەتەڵە ıllıllı
ıllıllı هاشیما 14 ıllıllı
ıllıllı هاشیما 15 ıllıllı
ıllıllı کلیلی سەرکەوتن ıllıllı
ıllıllı دڵی هاشیمایە ıllıllı
ıllıllı WHERE ARE AM I? ıllıllı
ıllıllı جیهانی مەرگ ıllıllı
ıllıllı نهێنیەگەورەکە بدۆزەوە ıllıllı
ıllıllı کۆتا نامە ıllıllı
ıllıllı لەدواوه...نهێنیەکە ıllıllı
ıllıllı بیست و پێنجەم ıllıllı
ıllıllı کۆتاییەکەمان ıllıllı
ıllıllı Hashima Island (END) ıllıllı
ıllıllı Hashima Island (END2) ıllıllı
☆.。.:* وەرزی دووەم *:.。.☆
☆.。.:* وەرزی دووەم پۆستکرا‌ *:.。.☆
◦•●◉✿ Hunter city ✿◉●•◦
rm

ıllılهەموو شتێک لەناوچووlıllı

1.1K 301 221
By siren_Wor1d

vote before reading

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

ئازاری سەرم لە خەوەکەم بەئاگای هێنام ....دەستم بەسەرمەوە گرت و سەیری دەوروبەرم کرد...لەسەر کورسیەکە خەوم لێکەوتبوو و سەرم لەسەر سیسەمەکەی جین هیۆنگ بوو

سەیری جین هیۆنگم کرد...هێشتا بێ هۆشە.... مانگێک دەبێت لە نەخۆشخانم و چاوەڕێی بەهۆش هاتنەوەی دەکەم...بەڵام یەک جوڵەشی لێ بەدی ناکرێ...پزیشکەکان ماوەی هەفتەیەکیان کات داناوە....گەر بەهۆش خۆی نەهاتەوە ئەوا....ئەگەری گەڕانەوەی %90 کەم دەکات...

دەستم بە قژم داهێنا و ڕۆشتمە دەستشۆرەکە....پاش پاککردنەوەی ڕووخسارم بڕیارم دا بەرەو کافتریای نەخۆشخانەکە بەڕێکەوم بۆ خواردنەوەی کوپێک قاوە...

٭ستایلی جلەکانی نامجوون٭

"سڵاو...دەتوانم داوای کوپێک قاوەبکەم بێزەحمەت"
ووتم

"بێگومان بەڕێزم هەرئێستا"
گارسۆنی نەخۆشخانەکە ووتی

چاوەڕێی قاوەکەم دەکرد مۆبایلەکەم لەگیرفانم دەرهێنا و سەیری هەواڵەکانم دەکرد

[هەواڵ! هەژماری خاوەنی بەناوبانگترین مۆزەخانە لە کۆریا هاککرا بە داخەوە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر دزراوە و زەرەرێکی زۆر بەر مۆزەخانە و خاوەنەکەی کەوتووە...ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە ناسراوە بە مین شوگا...ئەو کەسەی کە مانگێک پێش ئێستا لە پۆلیس ڕایکرد بەهۆی هاککردنی چەندین پەیجی بازرگانی گەورە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە..]

"ئای خوایە....ئەو گەمژەیە خەریکی چ کارێکە؟...بەس نەبوو ئەوەی کردی...ئێستاش بەدوای چیەوەیە؟"
ووتم

ببورە...تکایە کەپۆچینۆیەک"
دەنگێک ووتی

سەیری ئەو کەسەی تەنیشتم کرد کە داوای خواردنەوەیەکی کرد ...بۆچی هەست دەکەم ئەو دەنگە ناسراوە لام؟

٭کەسەکە٭

"حاڵی جین هیۆنگ چۆنە؟"
کەسەکە ووتی

ووتی بێ ئەوەی سەیرم بکات....سەرم سوڕاند تا توانیم بەباشی ببیبینم بەڵام ڕوخساری بەتەواوی داپۆشراوە

"تۆ کێی؟"
ووتم

قاوەکەی من و کەپۆچینۆکەی کەسەکە گەیشت و وەرمانگرت

بێ ووتنی هیچ قسەیەک شوێنەکی جێ هێشت ....چاوەکانم بەردەوام بوون لە چاودێری کردنی تا لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشت

مێزەکە بەتاڵ بوو ...لێی نزیک بوومەوە و لە بەرامبەر مێزەکەی وەستام

"وتم تۆ کێی؟ چۆن جین هیۆنگ دەناسی؟"
ووتم

کەسەکە دووبارە قسەی نەکرد و بە دەستی ئاماژەی پێم دا تا دابنیشم...بڕیارم دا دابنیشم ...هەست ناکەم ئەو کەسە نامۆ بێت

دانیشتم....

"دەی...قسە بکە"
ووتم

دەستی برد بۆ دەمامکەکەی و لە ڕوخساری دووری خستەوە

هەرکە دەمامکەکە شاراوەیی ڕوخساری نەهێشت ...پێکەنینە کەروێشکەکەی جەی کەی پێشوازی لە چاوە ماندووەکانم کرد

"جەی کەی؟!!"
ووتم

"ههه دەمناسیەوە هیۆنگ"
ووتی

"گەمژە ...چۆن لەبیرت دەکەم"
ووتم

جەی کەی پێکەنینێکی بچوکی بە ئازاری کرد و یاری بە پەنجەکانی دەکرد کاتێک سەری خوارکردەوە بۆ خوارەوە

"دڵخۆشم کە لەیادت نەکردووم هیۆنگ"
ووتی

"چی دەکەی لێرە؟"
ووتم

پێکەنینە کەمەکەی جەی کەی وون بوو بە پرسیارەکەم و دڵتەنگی بەتەواوی هەستی پێدەکرا لە چاوەکانی

"مـ..من...من....ویستم بزانم جین هیۆنگ چۆنە؟"
ووتی

"ههههه جین هیۆنگ؟...خەمی هیۆنگەکەتە هاھ؟"
ووتم

جەی کەی وەک مناڵ سەری بە بەڵێ جوڵاند....توڕەبووم....زۆر زیاتر لە زۆر..

هەرکە ڕووداوەکانی مانگێک بەر لە ئێستام دێتەوە یاد ...دەمەوێ هەرچی لەو دوونیایەدا هەیە بەسەر یەکدا وێرانی بکەم...

"بە ئەنقەست وا دەکەی؟...دەتەوێ لەوە زیاتر ئازارم بدەیت؟"
ووتم

"نـ...نەخێر...نەخێر هیۆنگ وانیە....تەنها"
ووتی

"بێدەنگ بە!!!!...هەموو شتێکتان وێران کرد...هەتا...ھ.هەتا جین هیۆنگیشتان ڕەوانەی مردن کرد...تازە هەست بە ڕاستیەکان دەکەی؟ کاتێک هیچ شتێک بەسەر یەکەوە نەما؟"
بە توڕەییەوە ووتم

هەستم بە قەتیس بوونی فرمێسک کرد لە چاوە بچووکەکانی کووک...بەڵام ئەوەندە ڕق لەدڵ بووم بەزەییم پێیدا نەدەهاتەوە

"ھـ..هەرچی بڵێیت...هەقی خۆتە....مـ..من شایەنی لێخۆشبوون نیم..."
بە دەنگێکی نوساوەوە ووتی

"کەواتە دەزانی شایەنی لێخۆشبوون نیت چیدەکەی لێرە؟"
بە هاوارەوە ووتم

هەموو ئەوانەی لەوێ بوون ڕاچڵەکین و ترسان بەو هاوارە لەناکاوەم...بەڵام کووک...ئەو بەتەواوی شۆک بوو و ترسا..وەک پشیلەیەک بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری دەکردم...دڵم ڕاچڵەکی بەو شێوەیەی ....بیرم کردەوە...ئەو مناڵە بچوکەکەم بوو...ئێستاش....

داوای لێبووردنم لە هەموو ئەوانەی ئەوێ کرد و شوێنەکەم جێ هێشت

بە توڕەیی ڕۆشتمەوە ژوورەکەی جین هیۆنگ و بە بێ چارەیی و بێ دەسەڵاتی سەرم لەسەر دەستی هیۆنگ دانا...

زۆر هەوڵمدا....بەڵام لە کۆتاییدا فرمێسکە ماندووەکانم دەستی هیۆنگیان تەڕ کرد..

"هیۆنگ تکایە هەڵسەوە...زۆر تەنیام هیۆنگ...زۆر بێ چارەم...بۆ کوێ بچم؟ چی بکەم؟...ماوەی مانگێکە هەناسەدانم وەستاوە سوێند دەخۆم...سوێند دەخۆم تەنها بە جەستە دەژیم...مردووم هیۆنگ...مردووم...هەموو هیوا و ئاواتەکانم لەگەڵ تۆ کۆتاییان پێ هات....هەموو شتێک لەناوچوو...منیش لەناو چووم..."
بە گریانەوە ووتم

.................

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو

.
.
.

مانگێک بەر لە ئێستا

"چ.چۆن؟؟ چۆن شتی وادەبێت؟؟...دەتکوژمممم"
شوگا هاواری کرد

..............

"نامجووننن تۆ دوورکەوە ئاگرەکە دەتسووتێنێێێێ وەرە دواوە خێرا دوورکەوە"
جین هاواری کرد

"هیۆنگ..هیۆنگ هەموو ژیانم لەو ژوورەدایە تکایەەە...هەموو یادگاریەکانم لەم ژوورەیە...وا دەسووتێت ...تکایە بەرمدەەەە دایکاااا"
نامجوون هاواری کرد

"نەخێر...چۆن ڕوویدا؟ من هەموو ماددەکانم بەباشی تێکەڵ کرد...چۆن تەقیەوە؟؟"
ڤی بە شۆکەوە ووتی

ئاگرەکە کوژێنرایەوە لەلایەن جین و ڤی و جیمین...نامجوون وەک مناڵ هاواری دەکرد و دەگریا...چونکە لەو ژوورەدا کۆتا یادگاریەکانی دایک و باوکی لێبوو....هەموو ئەو شتانەی نامجوون پێویستی پێی هەیە بۆ بەردەوام بوون لەژیان...لەبەر چاوەکانیدا سووتا و بوو بە خەڵوز

هەموویان وەک پەیکەرێک لەنێو باخچەکەدا بە بڵاوی دانیشتبوون...لە شۆکدان.....زۆر خێرا ڕوویاندا....مایەی باوەڕ نیە...

تەنها کەسێک لەم دانیشتنەدا نادیارە...ئەویش..

..شوگایە..

"کوڕینە...شوگا چی بەسەر هات؟"
جین ووتی

"نازانم....هەرکە ئاگرەکە کەوتەوە ئەو ون بوو"
جەی کەی ووتی

"ئایشش ئەو کوڕە چی بەسەر هات"
جین ووتی

"نامجوون....دەستت بریندارە"
ڤی ووتی

..نامجوون وەڵامی نیە..

"جۆنی....تۆ باشی؟"
جین ووتی

"هەموو شتێک...کۆتایی هات....هەموو شتێک وێران
بوو"
نامجوون بە کزی ووتی

جین دەستی لەپشتی سەری نامجوون گیرکرد و سەری بە سنگیەوەنا...

"هیۆنگ...پێویستە چی بکەم؟؟؟من ڕووخام...ئامانجەکانم ڕووخان...ئاواتی دە ساڵەم ڕوخا...دونیا بەسەرمدا ڕووخا..."
نامجوون بە دەنگێکی کزەوە ووتی

"نەفرەتی.....پێویستە چی بکەم؟...هەموو هەوڵێکی خۆم دا تا گوورگەکان بەدەست بهێنم...ئێستا جگە لە لاشەیەکی بۆگەن هیچی ترم بۆ نەمایەوە.."
گوورگی سوور ووتی

"هەموو کەرستەکانم وێران بوو....دەزانن ماوەی هەفتەیەکە کار لەسەر ئەو جۆرە کارلێکانە دەکەم....نازانم چی ڕوویدا..."
ڤی ووتی

"فڕۆکەکە....کاپتنەکە....هەردووکیان نەمان"
جەی کەی ووتی

"ئەو کەشتیەی کە لە بەهێزترین وڵات داوام کرد...نوقمی زەریا بوو..."
جیمین ووتی

"شوگا....شوگا لەکوێیە؟"
جین دووبارەی کردەوە

"کۆتا جار کە بینیم توڕە دیار بوو"
ڤی ووتی

ئەی ئێستا لەکوێیە؟"
جین بە دەنگی بەرزەوە ووتی

دەستێک لە دواوە بە خێراییەکی کتوپڕ هێقەی کراسەکەی جینی بۆلای خۆی ڕاکێشا و لەگەڵ یەکەم پەیوەندی بەستنی چاویان مستەکۆڵەیەک بەر ڕووخساری جین کەوت

"هەی فێڵباز...چیت لەژێر سەربوو هااااا؟ چیت لێمان دەویست؟؟؟"
شوگا بە هاوارەوە ووتی

"تۆ چی-"
جین قسەکەی پێ بڕدرا

مستەکۆڵەیەکی تریش بەر ڕووخساری جین کەوت لەلایەن دەستە بەهێزەکانی شوگاوە و وای کرد بکەوێتە سەر زەویەکە

"هیچ درۆیەک مەکە....هەمووشتێک دەزانممم"
شوگا بە هاوارەوە ووتی

"ٓهێییی شوگا ..خەریکی چ کارێکی گەمژانەی کوڕە چۆن توانیت دەست لە هیۆنگ بەرز بکەیتەوە؟"

نامجوون بە هاوارەوە ووتی

نامجوون هاواری بەسەر شوگادا کرد ....زۆر توڕە بوو بەو کارەی شوگا بێ ئەوەی بزانێت هۆکاری چیە

"هەی گەمژەەەە...تۆ بەوە دەڵێیت هیۆنگ هااا؟ ئەمە هیۆنگە بەوەفا و پارێزەرەکەتە؟"
شوگا بە هاوارەوە ووتی

"بە ڕوونی قسە بکە شوگااا"
جین بە ئازار و هاوارەوە ووتی

"هههه ئەو کوڕە...ئەوەی پێی دەڵێن هیۆنگ...ئەوەی پێی دەڵێن سەرۆک....ئەو کەسەی وەک برای خۆتان سەیری دەکەن هەمان ئەو کەسەیە کە تەڵەی بۆ دانان و هەڵی خەڵەتاندن"
شوگا ووتی

"ت.تۆ باسی چی دەکەیت؟؟"
نامجوون هاواری کرد

"با ڕوونی کەمەوە کیم نامجوون....ئەو کوڕە هۆکاری لەناوچوونی پلان و ئاواتەکانتە"
شوگا ووتی

"چی؟! تۆ ئاگاداری چی دەڵێیت؟؟؟"
جیمین ووتی

"هەی گەمژەینە....نەک تەنها ئێوە...بەڵکوو من گەمژەی پلە یەکەم کە بەو ئاسانیە خۆم ڕادەستی تۆ کرد "
شوگا ووتی

"جین هیۆنگ ئەوە باسی چی دەکات؟"
نامجوون ووتی

جین هیچ وەڵامێک لە دەمی دەرنەدەچوو....تەنها بە شۆکەوە سەیری هەموویانی دەکرد

"هههه دەی قسە بکە..هیچ درۆیەک نادۆزیتەوە وایە؟ هیچ درۆیەکت پێ نەما؟"
شوگا ووتی

"تۆ بێدەنگ بەەە"
نامجوون هاواری کرد

"جین هیۆنگ قسە بکە...وەڵامێکم پێبدە"
نامجوون ووتی

جین قسە ناکات....وەک بڵێی زمانی قوت داوە...ئایا ئەوە وەڵامەکەیە؟؟

"تۆۆۆۆ...چۆن کاری وامان لەگەڵ دەکەی؟"
جیمین هاواری کرد

"تۆ خیانەتت لێمان کرد...ئێمە چەندین ڕۆژە هەوڵ و کۆشش دەکەین و خۆمان ماندوو دەکەین...کەچی تۆ بەیەک شەو لەناوت برد...بۆچیییییی؟"
ڤی هاواری کرد

ٓبێدەنگ بن....دڵنیام هەڵەیەک هەیە....جین هیۆنگ هەرگیز کاری وم لەگەڵ ناکات...هەرگیز خیانەتێکی وام بەرامبەر ناکات...ئەو برای منە....برا خیانەت لە برای خۆی ناکات...وانیە هیۆنگ؟ دەی وەڵام بدەوە...دەی پێیان بڵێ کە تۆ ئەو کارەت نەکردووە"
نامجوون ووتی

بێدەنگی......بێدەنگیەک ڕوویدا....کەشێکی سامناک بێ هیچ قسەیەک....دەتوانی بە ئاسانی گوێت لە هەناسەدانیان بێت لە توڕەییدا....ئەمەش وا لە بارەکە دەکات زیاتر سامناکی هەڵگرێت...

قسەیەک کرا.....قسەیەک کە مێشکی هەموویان وەستاند...قسەیەک کە هەناسەی نامجوونی ڕاگرت...دڵی جەی کەی پارچە پارچە کرد....قسەیەک کە ووتەکانی شوگای پشت ڕاست کردەوە...ڤی زیاد لە پێویست تووڕە کرد

"من وام کرد"
جین ووتی

"چـ...چی؟"
نامجوون ووتی

"چۆن کارێکی لەم شێوەیە دەکەیت، بۆچی وات کرد؟"
ڤی هاواری کرد

"ئێوەم پاراست"
جین ووتی

جەی کەی زۆۆر بە توڕەیی پەلاماری جینیدا و بە مستەکۆڵە دەیکێشا بە سنگی جیندا و هاواری دەکرد

"بۆچییی بۆچیییی بۆچییییی تۆ دەزانی چیت کرد هاااااا تۆ تاکە هیوای منت لەناو برددددد تۆ لەناوت برد هەی خیانەتکاارررر..تۆ خیانەتکارییییی چۆن توانیت وا بکەی ، تۆ مرۆڤێکی بێ تەوانت کوشت تۆ بکوژیییی"
جەی کەی هاواری کرد

شوگا بەتوڕەییەکی زۆرەوە بەرەو ڕووی جین ڕۆشت لە کاتێکدا هەموو ئەوانەی ئەوێ لە حاڵەتی شۆکدان...بڕوا ناکەن کە ئەو کەسەی سەرۆکی گروپەکەیان بوو هەرخۆی هەوڵ و کارەکانیانی فڕێدا سەلەی زبڵەوە...

شوگا زۆر بەخراپی توڕەببوو و بە مستەکۆڵە لە ڕووخساری جینی دەدا ..کەس نەیدەتوانی قسەیەک بکات هەتا نامجوونیش...ئەوە ئاسان نیە کە بەنرخترین کەسی ژیانت خەونەکانت بڕووخێنێت

جین زۆر بە بەهێزی پاڵی بە شوگاوە ناو شەقۆکەی دەگیرفانی دەرکرد...بەرەو ڕووی شوگا ڕۆشت گەر شوگا یەک چرکەی تر دوا بکەوتبا لە گرتنی دەستی ئەوا ئێستا لە دڵی دەدا

شەڕێکی بەهێز لەنێوان شوگا و جیندا ڕوودەدات...شەقۆکە لەنێوان هەردوکیان گیری خواردووە...گەر هەریەکێکیان یەک هەڵەی بچوک بکەن ئەوا چەقۆکە دەیانکوژێت

لەو کاتەدا کەسێک هاتە نێوانیان....

"بەریدەننن"
جەی کەی ووتی

جین لەلایەن جەیکەیەوە پاڵنرا بۆ دوور تا لە شەڕەکە دوور کەوێتەوە لە کاتێکدا شوگا چاوی سوور بووە و سوڕە لەسەر کوشتنی جین...جەی کەی هەوڵدەدات چەقۆکە لەنێو دەستی شوگا دەربێنێت

"بەریدە هیۆنگ ..هیۆنگ هێمن بەوە بەریدە ...پێت دەڵێم بەریدە خێرااا"
جەی کەی ووتی

"دوورکەوە کوڕە ...دەیکوژم سوێند دەخۆم دەیکوژم وازم لێبێنە"
شوگا ووتی

لەو نێوەندەدا......شوگا بە دەستێکی چەقۆکەی گرتووە...جۆنگکووکیش دەستی لەسەر دەستی شوگایە بۆ ڕێگری لێکردنی....ئاڕاستەی چەقۆکە بە بەهێزی دەچەمێتەوە بۆ لای ڕاست و .....





"ئاااھ"
















END
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەو پاڕتە چۆن بوو؟

بەدڵتان بوو؟

50 vote!!

هیوام سەلامەتیتانە

نووسەر :سایرن شی

Continue Reading

You'll Also Like

37.9K 2.8K 23
البيت أظلم وبس گلوب واحد مشتغل وضعيف وگوة اشوف عبرت الدرج صعدت جبت القفل أفتح باب الغرفة خليت المفتاح بالباب حسيت واحد واگف وراي ! التفتت ماشفت شيء...
41.8K 7.4K 125
Author(s) Mo Chen Huan 莫晨欢 Artist(s) N/A Year 2020 Status in COO 110 Chapters (Complete)
17.2K 680 87
We all know how the story goes... A group of 6 highschool students on a fieldtrip that led to a disaster... Which also led them to cross realms betwe...
8.9K 1.1K 23
🔞ធម្មតាៗគ្រាន់តែប្រើរយៈពេលដើម្បីគ្រប់គ្រង់តែប៉ុណ្ណោះ....