{ڕوخسارە گرژەکەی گۆڕا بۆ سەرسوڕمان
بەتۆنێکی سەرسوڕمانەوە وتی}
ئۆلیڤەر: بۆکوێمان ئەبات؟
: منیش نازانم
ئۆلیڤەر: باشە زۆر قسە مەکە و بڕۆ جلەکان هەڵبخە تازە شوشتوومە
: هایش هەر ئەبێت کارێکم بۆ بدۆزیتەوە
{بەبێزاری ڕێم کردە ژورەوە،ڕاستەوخۆ جلەکانم هەڵخست تا دواتر ئۆلیڤەر بۆڵەبۆڵم بەسەردا نەکات،جاران دایکم بەهۆی کار کردنەوە گلەی لێ دەکردم ئێستاش ئۆلیڤەر}
{هەر شتێکی بۆ بکەم ناڕازییە ئەڵێت وەک خۆم بەجوانی کارەکان ناکەیت،گەمژە کەواتە خۆت بیکە
ه
ایش تایھیۆنگ قسە بۆ کێ دەکەیت تۆ لە ئۆلیڤەر گەمژە تریت}
.
تێپەڕاندنی کات
.
{خۆم ئامادە ئەکرد پێش ئەوەی لوکە بێت بەشوێنماندا،سەرەتا قەمیسێکی قاوەی کاڵم کردە بەرم،دوای ئەوەی قۆپچەکانیم داخست پانتۆڵێکی قوماشی قاوەی تۆخم لەپێ کرد،قایشێکی قاوەی تۆخم بە پانتۆڵەکەوە بەست،قژم ڕێک خست و ڕۆیشتمە دەرەوە}
{ڕاستەوخۆ ئۆلیڤەر هاتە بەردەمم,ئەویش قەمیسێکی سپی و پانتۆڵێکی قوماشی ڕەشی لەپێ کردبوو،سەیری جلوبەرگەکانی یەکمان ئەکرد
بەتۆنێکی سارد وتم}
: بۆچی هەمیشە لاسای من ئەکەیتەوە؟
{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی توڕەبونەوە وتی}
ئۆلیڤەر: من هەرگیز لاسای تۆ ناکەمەوە هەم جیاوازیمان زۆرە سەیرکە قەمیسەکەی تۆ قاوەی کاڵە بەڵام هی من سپییە
: هەچ ڕەنگێک بێت گرینگ ئەوەیە لاسای منت کردۆتەوە
ئۆلیڤەر: ئەیچی لەبەر بکەم بەقوربان؟ جلی خانمان لەبەر بکەم؟ یانیش بەبێ جل بسوڕێمەوە
: هەزەلی دووبارە خۆت هەزەلی کرد
ئۆلیڤەر: بەڵێ خۆم هەزەلی ئەکەم کێشەت هەیە؟
{لەو ساتەدا لەدرگا درا،زانیم لوکە و لیلی'ن بۆیە خۆم ڕۆیشتم و درگاکەم کردەوە
سەرەتا چاوم چوویە سەر لیلی،وەک هەمیشە خانمانەو شۆخ و شەنگ دەرئەکەوێت،عەزییەکی سپی و فشی لەبەردابوو،کۆرسێکی سەوزی تۆخی کردبوو بە کەمەرە باریکەکەیەوە}
پابوجێکی سەوزی تۆخیشی لەپێ کردبوو،وەک بڵێی بزانێت کە ڕەنگی دڵخوازم سەوزە,دوو تەوقەی گوڵە تولیپ'ی سپی دابوو لەملاو ئەولای قژە خاو و کورتەکەی
چاوم لەسەر لیلی هەڵگرت و سەیری لوکەم کرد کە وەک شازادەکان خۆی ئامادە کردبوو}
{بەتۆنێکی سەرسوڕمانەوە وتم}
: چییە کوڕە ئەچێتە خوازبێنی کێ؟
{لیلی دەستی کرد بەپێکەنین لوکەش بەساردی سەیری هەردووکمانی ئەکرد
سەیری لیلیم کرد کاتێک بەپێکەنینەوە وتی}
لیلی: بینیت؟ ئەویش وای پێ وتیت
{بزە گرتمی و سەیری لوکەم کرد کاتێک بەتۆنێکی سارد وتی}
لوکە: گاڵتەم پێ بکەن چارتان ئەکەم
{ئۆلیڤەر هاتە لامان کاتێک لوکەی بینی ئەویش دایە قاقای پێکەنین و وتی}
ئۆلیڤەر: ئەوە کەی بوویتە شازادە نەمزانیووە
لوکە: هەر تۆ مابوویت
{بەبزەوە وتم}
: جلێکی وەک ئێمەت لەبەر بکردایە ئەوە زۆر زیادەڕۆییە،کاتێک ژنمان بۆ هێنایت ئەمە لەبەر بکە
{سەیری لیلیم کردەوە کاتێک وتی}
لیلی: ئەویش هەمان قسەی منی کرد
{چاوم خستەوە سەر لوکە کاتێک وتی}
لوکە: بوەستن لە توانج لێدان دەی بەدوام بکەون درەنگ ئەکەوین
{درگای ماڵەکەمان داخست و بەدوای لوکەدا ئەڕۆیشتین بەڵام پێکەنینمان دەهات،وەک ئەوە وابوو لوکە شازادە بێت و ئێمەش کارگوزارەکانی ئەو بین}
.
.
.
<To be continued>