𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢...

jjk_2004 által

14.5K 2K 932

تەواوبووە.. هیچ شتێک مەحاڵ نیە تەنها پێویستی بەهەوڵدانێکی قورسە..🖤 Több

𝑃𝑎𝑟𝑡(1)
𝑃𝑎𝑟𝑡(2)
𝑃𝑎𝑟𝑡(3)
𝑃𝑎𝑟𝑡(4)
𝑃𝑎𝑟𝑡(5)
𝑃𝑎𝑟𝑡(6)
𝑃𝑎𝑟𝑡(7]
𝑃𝑎𝑟𝑡(8)
𝑃𝑎𝑟𝑡(9)
𝑃𝑎𝑟𝑡(10)
𝑃𝑎𝑟𝑡(11)
𝑃𝑎𝑟𝑡(12)
𝑃𝑎𝑟𝑡(13)
𝑃𝑎𝑟𝑡(14)
𝑃𝑎𝑟𝑡(15)
𝑃𝑎𝑟𝑡(16)
𝑝𝑎𝑟𝑡(17)
𝑃𝑎𝑟𝑡(18)
𝑃𝑎𝑟𝑡(19)
𝑃𝑎𝑟𝑡(20)
𝑃𝑎𝑟𝑡(21)
𝑃𝑎𝑟𝑡(22)
𝑃𝑎𝑟𝑡(23)
𝑃𝑎𝑟𝑡(24)
𝑃𝑎𝑟𝑡(25)
𝑃𝑎𝑟𝑡(26)
𝑃𝑎𝑟𝑡(27)
𝑃𝑎𝑟𝑡(28)
𝑇ℎ𝑒 𝐸𝑛𝑑...🖤
خوێنەرەکان سەیری بکەن گرنگە!!!

𝑃𝑎𝑟𝑡(29)

329 50 6
jjk_2004 által

های..🖤

سۆز:پێویستم نیە با هیچ کەسێک چاودێریم نەکا
بەکەمێک توڕەییەوە وتی

سای:داوای حەز و ئارەزووی تۆم نەکردووە خاتوون
سانا بەمجۆرە چاودێریت دەکەن
بێ گرنگی دان

سۆز:تۆ چیت لەمن دەوێ؟؟!!
بەدەنگی بەرزەوە

سای هاتە بەرامبەری وەستا و نزیکی کەوتەوە تا گەشتە
نزیک گوێی

سای:من چیم دەوێ؟؟..تۆ..من تۆم دەوێ
بەزەردەخەنەوە وتی و وایکرد سۆز شۆک بێت

سۆز بەخێرایی ڕۆشت تاوەکو لەدەستی ڕزگاری بێت
......
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(sana)

سانا بەبێزاری لەخەو هەڵسا و بیری کەوتەوە کەوا
ئێلارا لەگەڵ باوکی و ئەوان دەمێنێتەوە وە دوای ئەوەش بۆ ماڵی جۆنگکووک
"یاا سۆز"
بەجلی خەوەوە ڕێی کردە هۆڵەکەو ناوی دەهێنا کاتێک
وەڵامی نەدایەوە دڵنیابووەوە لەوەی ئەویش
چۆتە سەر کارەکەی
"بەڵام ئەم هەموو ماوەیە چیبکەم هێشتا 5کاتژمێر
ماوە بۆ سەر کار زانکۆش نییە"
بەبۆڵەوە وتی و ڕۆشتە گەرما و پاش ماوەیێک هاتە
دەرەوە پێش ئەوەی قژی وشک بکا سەیری
مۆبەکەی کرد

تای:بەیانیت باش ئازیزم
سانا کاتێک چاتەکەی بینی زەردەخەنەی کرد

سانا:باشتر گیانەکەم...لەسەر کاریت؟
ناردی و ڕۆشت قژی وشک بکاتەوە پاش دە خولەک
دوبارە ڕۆشتەوە سەر چاتەکان

تای:نەخێر گیانەکەم من ئەوەندە زوو ناڕۆمە سەر کار

تای:ئەی تۆ خەریکی چیت؟

تای:تۆ باشیت بۆچی وەڵام نادەیتەوە

سانا:ببورە خەریکی قژم بووم

تای:پلانێکت هەیە؟؟

سانا:نەخێر دەبێ لەماڵەوە بم تاوەکو دێمە سەر کار

تای:خۆت ئامادەکە دەڕۆینە دەرەوە پێکەوە

سانا:بۆ کوێ دەڕۆین تای؟
سانا چاتی نارد بەڵام تای سەیری نەدەکرد بۆیە هەڵسا
و جلێکی ئاسایی پۆشی و خەریکی خۆی بوو
"همم خراپ نییە"
کاتێک سەیری خۆی دەکرد لە ئاوێنەکەوە

شێوەی جلەکەی

بەبێزارییەوە سەیری مۆبەکەی دەکرد و چاوەڕێی
هاتنی تای بوو
....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(ellara)

ئەمڕۆ زوو هەڵسام وەک ڕۆژانی ڕابردوو و بەهۆی هەمان کەسەوە ئەویش ئالانە بێزارکەر بوو
"یاا تۆ هەرگیز ناهێڵی بەدڵی خۆم بخەوم هەی بێ
مێشک وازبێنە"
بەهاوارەوە بە براکەی دەوت

ئالان:تۆ خەریکە هاوسەرگیری دەکەی پێویستە پێش
هاوسەرەکەت هەڵسیت تاوەکو...
بیری دەکردەوە

ئالان:هههه بەڵام تۆ ناتوانی خواردن لێنێی
بەگاڵتەجاڕییەوە وتی و ڕایکردە دەرەوە

ئێلارا:کوڕە ڕۆژێک تۆ دەکوژم!!
بەدەنگی بەرز وتی تاوەکو گوێی لێبێت

ئێلارا بەبێزارییەوە هەڵسایەوە و خۆی گۆڕی پاش
ماوەیێک دوای ئامادەبوونی بڕیاریدا بچێتە دەرەوەی
ژوورەکەی لەکۆتا ساتدا بیری کەوتەوە بێ ئەوەی
سەیری خۆی بکا ڕۆشتووە نەوەک کەم و کورتی هەبێ

ئێلارا کاتێک ڕووی سوڕاندە ئاوێنەکە

دواتر ڕۆشتە لای ئەوانیتر

ئێلارا:بەیانی باش
بەزەردەخەنەوە وتی و ڕۆشت دانەیێکی کێشا بە
پشتی براکەی کاتێک هەموان لەسەر سفرەبوون و ئەویش دانیشت

هەمووان:باشتر
پێکەوە

ئانیا:دادە واتا تۆ دەبیت بە بووک؟
بەدڵخۆشییەوە

د.ئێلارا:بەڵێ دەبێتە بووکێکی جوان تۆش ڕۆژێکی
وات لەپێشە
کاتێک دەستی بەقژی داهێنا

ب.ئێلارا:کچم بەڕێز جیۆن وتی کەوا ڕۆژی بەرواری
هاوسەرگیرییەکە جۆنگکووک دایدەنێ چی ڕۆژێکە؟؟
بەپەرۆشەوە

ئێلارا:بەڕاستی منیش نازانم...
کاتێک مۆبەکەی دەرهێنا و بینی کەوا جۆنگکووک
چەندین مەسجی بۆ کردووە

جۆنگکووک:نادادپەروەرییە پێویستە بڵێیت دەخەوم
پێش ئەوەی بڕۆیت...

جۆنگکووک:ئێلارا دووشەممە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیە

ئێلارا کەبینی شۆک بوو

ئێلارا:یاا ئێستاکە چوارشەمە وە دووشەم ڕۆژەکەیە
بەڵام ئەمە زۆر زوو نییە؟
بەشۆکەوە وتی

ئالان:نەخێر زوو نییە بەڕای من چەند زوو لەکۆڵم
بیتەوە باشترە
بەپێکەنینەوە

ئێلارا وەڵامی جۆنگکووکی دایەوە و خواردنەکەی
خوارد
......
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(tae)

دوای ماوەیێکی کەم لەوەی وتبووم سانام هەڵگرتوو
پێکەوە ڕۆشتینە قاوەخانەیێک

سانا:یاا سوپاس تای بەڕاستی نەمدەزانی چیبکەم
تا کاتی کارکردن بێزارکەربوو
بەبۆڵەوە

تای:دڵخۆشبووم بەوەی هیچ پلانێکت نەبووە زۆرم
بیردەکردی ئازیزم
کاتێک دەستی گرتبوو

پاش ماوەیێک لەقسەکردن لەگەڵ سانا هەستم کرد
زوو زوو سەیری مۆبەکەی دەکات و شت دەنوسێ
بۆیە کەمێک توڕەبووم لەڕاستیدا غیرەم
دەکرد

تای:گیانەکەم خەریکی چیت بە؟
بەزانیخوازەوە

سانا:لەڕاستیدا...
سانا بیری کردەوە فێڵێک لەتای بکات و وایلێبکا
غیرەبکا

سانا:ئەوە قسە لەگەڵ کوڕە ئامۆزاکەم دەکەم..ئێ
بەڕاستی زۆر بیری دەکەم
بەخەیاڵکردنەوە دەی وت

تای:کوڕە مامەکەت؟!
بەدەنگە گڕەکەیەوە وتی

سانا:بەڵێ..ئەو کوڕێکی زۆر...
تای قسەکەی بڕی

تای:بوێری ئەوەت پێدەدەم
کاتێک زانی ویستی چی بڵێ

تای:هەرگیز نەکەی بیر لەهیچ پیاوێکیتر بکەیتەوە
دەستی کەمێک گوشی

سانا:یاا تۆ زۆر ترسناکی بۆ گاڵتە وتم کوڕە مامم
ئەو کچە هاوپیشەکەمە سەیرکە
بەداماوی کاتێک چاتەکانی نیشان دا

تای:هاا..ئێ باشە گیانەکەم ئاساییە
ئارام بووەوە

سانا:پیرە پیاوی دڵ پیس
بەپێکەنینەوە وتی و تای زەردەخەنەی بۆ کرد
......
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(jungkook)

بەڕاستی بەتەنهابوون لەماڵێک زۆر ناخۆشە من ئێستا
درکم بەوە کرد دایکم وتی کەوا دەبێ بەزوویی
ئامادەکاری بۆ ئاهەنگەکە بکەین ڕێکخستنی هۆڵ و
بانگێشت کردنی میوانەکان تەواون ئەوەی ماوە جلی
خۆم و ئێلارایە بۆیە داوای کرد ئێلارا بەتەنها ببەم و
جلەکەی هەڵبژێرێ لەگەڵ هاوڕێکەی سانا
"ئێلارا خۆت ئامادەبە دە خولەکیتر لات دەبم"
بەئاسایی وتی بێ ئەوەی وەڵامی ئێلارا وەرگرێ
.
.
.
بەڕاستی دڵتەنگ بووم تا ڕادەیێک بەهۆی ئەوەی زۆرێک
خەڵکم دڵگران کردووە چونکە هاوسەرگیری دەکەم
بەڵام ژیانی خۆم تا ڕادەیێک گرنگترە ئەوان
بەپێی کات ڕادێن
دوای ماوەیێک گەشتە لای ئێلارا و ئەویش سەرکەوت

ئێلارا:بۆ کوێ دەڕۆین گیانەکەم؟
بەزەردەخەنەوە وتی

جۆنگکووک:تاوەکو جلی بووکێنییەکەت هەڵبژێری وە
ساناش لەگەڵت دەبێ
بەهێمنی وتی

ئێلارا:هەڵەنەبم لەگەڵ تای پێکەوەن
بەئاسایی

جۆنگکووک مۆبەکەی دەرهێنا و پەیوەندی بە تای کرد

تای:قسەکە کەروێشک

جۆنگکووک:تای سانا بێنە و وەرن بۆ**** تاوەکو
ئێلارا و سانا جلێکی بووکێنی هەڵبژێرن

تای:بێگوومان کاکی زاوا هەر ئێستا دێین

تێلەکەی داخستەوە و بەڕێکەوتن
.
.
.
.
دوای کاتژمێرێک

ئێلارا و سانا خەریکی هەڵبژاردنی جلێکن بۆ چەندەمین
جار تای بەبێزارییەوە وتی

تای:هیوادارم سانا وەک هاوسەرەکەت دوو دڵ نەبێ
بەڕاستی بێزاربووم ئەمە چیە
بەبێزارییەوە

جۆنگکووک:بێدەنگ بە ورچی ناشرین دەتبینمەوە تۆش هەمان شتت بەسەر دێ
کاتێک دەستێکی خستە نێو گیرفانییەوە

ئێلارا:یاا سانا سەیری ئەمە بکە زۆر سەرنج ڕاکێشە
ڕاستە؟؟
بەپەرۆشەوە وتی

سانا:هەمووی سەرنج ڕاکێش بوون تەنها تۆ بەدڵت
نەبوو گەمژە
بەئاسایی وتی

ئێلارا:خاتوون دەمەوێ ئەمە تاقیبکەمەوە
ئاماژەی بەجلەکە دا

کچەکە:بێگومان فەرموو لێرەوە
ئێلارا لەگەڵی ڕۆشت

سانا نزیکی ئەم دووانە بووەوە و خواردنەوەیێکی
هەڵگرت

جۆنگکووک:سانا پێشبینی بکە کەمێک بەر لەئێستا
تاتاکەت چی دەوت
بەئاسایی

سانا:چی وت؟؟
بەمەراقەوە

جۆنگکووک:وتی دەبێ سانا..
تای قسەکەی بڕی

تای:وتم دەبێ ڕۆژێک ساناش ئاوا جل بۆ ئاهەنگەکەمان هەڵبژێرێ بەڕاستی بەپەرۆشم ئازیزم
بەدراماتیکی وتی و  دەستی لسەر شانی دانا و جۆنگکووک شۆک بوو

جۆنگکووک:وای وای براکەم
بەپێکەنینەوە وتی و تای بەچاو ئاماژەی کرد نەیڵێتەوە

"هاوڕێیان چۆن دەردەکەوم"
ئێلارا وتی و هەمووان ئاراستەیان بەرەو دەنگەکەی
گۆڕی جۆنگکووک شۆک ببوو بە جوانییەکەی

سانا:گەمژە بەڕاستی زۆر زۆر پێرفێکتە
بە زەردەخەنەوە ئێلاراش هەمان شتی بۆ کردەوە

ئێلارا:بەڕاستی؟!!
بەپەشۆکاوی

جۆنگکووک لێی نزیک بووەوە و سەری بەرزکردەوە تا
سەیری نێو چاوەکانی بکا

جۆنگکووک:زۆر جوان دەردەکەوی شازادە
بەهێمنی وتی

درێسەکەی ئێلارا

تای:یاا کاتی ڕۆمانسییەت نییە من خەریکە دەمرم
لێرە
بەبۆڵەوە

ئێلارا:بمبورە بەڵام دەبێ جلی زاوایەتیش هەڵبژێرین
وتی و زمانی دەرهێنا

تای:بۆ خاتری خواا
دەستی بەسەریەوە گرتبوو

هەمووان پێکەنین و ئێلارا ڕۆشت خۆی بگۆڕێتەوە
پاشان ڕۆشتن تا جلێکی گونجاو بۆ جۆنگکووک
هەڵبژێرن

جۆنگکووک:دەی تای با شتێک هەڵبژێرین
بەئاسایی وتی

ئێلارا:ئاا لەبەر ئەمەبوو سانا وتم با لەگەڵیان بین
کاتێک جل دەکڕن سەیرکە چەندە بەئاسایی
دەڵێ با جلێک هەڵبژێرین
بەبێ باوەڕییەوە

سانا:واھ بەڕاستی هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە
ئەوەندە بێ خەم بن بۆ جلی زاوایەتی
بەبێزاری سەیریانی دەکرد

ئێلارا:لاچن خۆم هەڵیدەبژێرم
کاتێک ڕۆشت تاوەکو سەیری جلەکان بکا دوای چەند
خولەکێک جلێکی هێنا و بە جۆنگکووکی وت
تاقیبکاتەوە

جۆنگکووک:فەرمان دەکەی شازادە
بەزەردەخەنەوە وتی و ڕۆشت

سانا:سەیرکە جۆنگکووک بە ئێلارا دەڵێ شازادە
بەڵام تۆ ناوێکی تایبەتت بۆمن دانەناوە
قۆڵی لێک ناو ڕووی کردە شوێنێکیتر

تای:یاا ئازیزەکەم تۆ خۆت تایبەتی بۆمن هیچ
پێویست ناکا ناوە جوانەکەت بگۆڕم
بەڕۆمانسییەوە پێی دەوت و دەستی لەسەر شانی
سانا دانا

لەم قسانە بوون جۆنگووک هاتە دەرەوە و زۆر
کەشخە دەردەکەوت

شێوەی جۆنگکووک

ئێلارا:وای زاوا گیان زۆر قۆزتر دەرکەوتووی لەوەی
پێشبینیم دەکرد خۆشەویستم
بەشۆکەوە وتی

جۆنگکووک:واتا پێشتر وانەبووم همم؟؟
چاوێکی لێداگرت و ئێلارا دانەیێکی کێشا بەقۆڵیا

تای:هێی پیاو زۆر نایاب دەرکەوتووی
بەپێکەنینەوە

ساناش دەستی وەک ڵایک بۆ بەرزکردەوە

جۆنگکووک:.....
.
.
.
.
.
.
(کۆتایی پارتی29)
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەهیوای بەدڵبوون..🖤
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Bye bye

Olvasás folytatása

You'll Also Like

43.2K 1.6K 30
What gonna happen if Seven mafia kidnapped seven normal boys what if they did mistake that will let them lost the most precious person in their life...
24.8K 3.6K 12
ආදරේ කරන්න නොදන්න හිතකට ආදරේ කරන්න කියලා දුන්නු එයා ඒ ආදරේ අමතක කරන විදිහ කියලා දුන්නේ නැත්තන්...? ° nonfiction °
118K 1.4K 61
Experience the life with a Natalia, a 14 year old girl with 12 Older brothers! She is Italian and Hispanic! Her parents passed away when she was just...
1.5K 271 15
چەندین جار بە دڵم وت نابێ تۆم خۆشبووێ گوێی گرت؟؟ بێگومان نەخێر گەر تۆم خۆشویستبا دەبوو یاساکان بشێکنم وە من یاساکانم شکاند تۆم خۆشویست نوسەر: گلە...