ڤۆت پێش خوێندنەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
تایهیۆنگ جۆنگکووکی بردە ماڵەوە و لە دەرگاکەی دا ن/ت دەرگاکەی کردەوە سەیری تایهیۆنگی کرد دواتر جۆنگکووک ، ن/ت و تایهیۆنگ قۆڵی جۆنگکووکیان لەسەر شانیان دانابوو بردیانە ژووری نوستنەکە ...
ن/ت: سووپاس بۆ تۆ تای..
تایهیۆنگ: پێویست ناکات..بەهەرحاڵ ئێستا ئاگاداری ئەو منداڵە بە..
(وتی و پێکەنی..ن/ت زەردەخەنەی کرد و سەری لەقاند، تای ڕۆیشت)
ن/ت سەیری جۆنگکووکی کرد کە لەسەر جێگاکە خەوی لێکەوت بوو سەری لەقاند و بە بەتانیەکە دایپۆشی...لە تەنیشتی دانیشت و دەستی لە قژی دەدا..پێکەنی چونکە جۆنگکووک زۆر کیوت دەردەکەوت کوڵمەکانی پەمەیی ببون
جۆنگکووک هەستا و لەسەر بێدەکە دانیشت ...ن/ت لەسەر سینگی بوو..
جۆنگکووک: همم ن/تیاااا؟
(بە تۆنێکی نەرم ن/ت پێکەنی)
ن/ت: چی ڕوویداوە کووکی؟
جۆنگکووک؛ ئمم جێم مەهێڵە.
ن/ت: ئای گیانەکەم من هەرگیز جێتناهێڵم.
جۆنگکووک: بەڵێن بێت؟
( هاواری کرد ن/ت پێکەنی و سەری لەقاند)
دوای چەند خولەکێک جۆنگکووک بە نیگەرانیەوە وتی
جۆنگکووک: دەزانم ڕۆژێک جێم دەهێڵیت.
ن/ت: بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟ هەرگیز جێتناهێڵم.
جۆنگکووک: تۆ منت بەدڵ نیە..تەنانەت خۆشەویستێکی باشیش نیم
(بە نەرمی)
ن/ت: کێ ئەوەی پێ وتویت؟ من تۆم زۆر خۆشدەوێ و خۆشەویستێکی زۆر باشیت..
جۆنگکووک: کەوایە هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت؟
(ن/ت سەری لەقاند)
جۆنگکووک؛ من منداڵی زۆرم دەوێت.
(جۆنگکووک پێکەنی و ن/ت چاوەکانی فراوان بوون)
****
ڕۆژی دواتر~
ن/ت بە خەواڵووی لەخەو هەستا سەیری تەنیشتی کرد جۆنگکووک خەوتبوو..ماچێکی کرد و هەستا و ڕۆیشتە گەرماو
دوای کەمێک هاتە دەرەوە جلێکی لەبەر کرد:-
پێکەنی کاتێک سەیری جۆنگکووکی کرد کە تازە لەخەو هەستابوو
وەک منداڵ چاوی دەخوراند ن/ت زەردەخەنەی بۆ کرد و بەرەو لای ڕۆیشت
ن/ت: بەیانی باش
(ماچی کرد)
جۆنگکووک؛ من نامەوێت لەخەو هەڵسم..
(بەبۆڵەوە وتی ن/ت پێکەنی)
ن/ت: هەڵسە..
جۆنگکووک: ئم پێنج خولەکی تر.
(بە نەرمی وتی و لەسەر شانی ن/ت خەوی لێکەوتەوە)
پاش نیوەڕۆ~
ن/ت لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو جۆنگکووک هاتە لای
جۆنگکووک: ن/ت ئەمشەو دەبێ بچینە ئاهەنگ
ن/ت: هی کێ؟
جۆنگکووک: تایهیۆنگ و لیسا دەبن بە دەزگیران بۆیە ئاهەنگێکیان ڕێکخستووە..داوای لێکردم ئاگادارت بکەمەوە.
ن/ت: چیییی!! بەڕاستیییی! بۆچی سەرەتا بە منی نەوت! چۆن بوێری ئەوە دەکات؟
(ڕایکردە لای مۆبایلەکەی و ژمارەکەی تایهیۆنگی لێدا)
لە پەیوەندی~
تایهیۆنگ: سڵا—
(قسەکەی بڕی)
ن/ت: چۆن بوێری ئەوە دەکەیت هاوسەرگیری بکەیت و بەمنیش نەڵێی هااا! وتت من باشترین هاوڕێتم! دەبوو پێش هەموو کەسێک بە منی بڵێی دەزانی ئەمە بە ئازارە بۆ من نەفرەت—-
تایهیۆنگ: بوەستە ئارام بەوە ببورە من سەرقاڵی کەروێشکەکەت بووم بۆیە-
ن/ت: بۆیە چی هااا؟!
تایهیۆنگ: ببورە دووبارە نابێتەوە.
ن/ت: تازە؟
تایهیۆنگ: دووبارە ببورە..کەواتە ئەمشەو دێیت؟
ن/ت: بێگوومان دێم و لێت دەدەم تەنها چاوەڕێ بکە..بە جیمینت وت یان نا؟
تایهیۆنگ: پێم وتوە..
ن/ت: واو یانی من تاکە کەسم کە نەمدەزانی وایە؟
تایهیۆنگ: ببورە.
ن/ت: نەفرەت..
(پەیوەندیەکەی داخستەوە و ئاوڕی بۆ لای جۆنگکووک داوە و بینی:-)
تفی قوت دا و بە بێتاوانی سەیری جۆنگکووکی کرد و زەردەخەنەی بۆ کرد
جۆنگکووک: بەمشێوەیە بێتاوان سەیرم مەکە..وەرە ئێرە..
ن/ت وەک پشیلەیەکی بچووک ڕۆیشتە لای
جۆنگکووک: ئەو منداڵە بچووکە ئاوا گەورە بووە کە جنێو بدات؟
ن/ت سەیری زەویەکەی کرد
جۆنگکووک: هههه زۆر کیوتیییی...
(وتی و پێکەنی ن/ت شەقێکی لە سنگی دا)
ن/ت: پێم وابوو توڕەیت...منت ترساند
جۆنگکووک: ئۆو پێویستە داوای لێبووردن بکەم؟
(ن/ت سەری لەقاند)
جۆنگکووک نزیکی بوویەوە و چرپەی کرد لەبن گوێی
جۆنگکووک: ببورە ئازیزم..
(ن/ت لە شەرما ببو بە تەماتە..جۆنگکووک پێکەنی)
*****
شەو~
درێسەکەی ن/ت:-
ن/ت لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی دەکرد جۆنگکووک ماچی پشتی کرد
ن/ت: کووکی نابێت پەڵە دروست بکەیت ئێمە دەچینە ئاهەنگ عەیبە
جۆنگکووک: خەمت نەبێت..
ن/ت زەردەخەنەی کرد
ن/ت: واتە ئێستا ئێمە وەک و دووانەیەک دەبین..
(ئاوڕی دایەوە بۆلای جۆنگکووک ئەویش کەمەری گرتبوو بە قوڵی سەیری دەکرد)
جۆنگکووک ماچی کرد
جۆنگکووک: تۆ فریشتەی منیت منیش دادی تۆم...
(ن/ت شەرمی کرد جۆنگکووک پێکەنی)
جۆنگکووک: بڕۆین؟
(ن/ت سەری لەقاند)
****
هەردووکیان لەناو ئۆتۆمبێل بوون ...
ن/ت: تۆ زۆر قۆز دەردەکەویت چی ئەگەر کەسێک تۆی لێ بردم؟
جۆنگکووک: ڕووبەڕوویان ببەوە...
ن/ت: چۆن؟
جۆنگکووک: نازانم، ڕەنگە کچان بزانن چۆن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
ن/ت: بێگوومان دەیزانین...
جۆنگکووک: زۆرباشە..
ن/ت: ئەی چی ئەگەر کوڕەکان ویستیان من لە تۆ ببەن؟
جۆنگکووک: ڕووبەڕوویان دەبمەوە..
(بە ترسناکی وتی ن/ت کەمێک ترسا..جۆنگکووک سەیری کرد پێکەنی)
ن/ت: تۆ دەمترسێنیت...
جۆنگکووک: هههه ببورە..
تا گەیشتنە ئاهەنگەکە ن/ت قۆڵی لەناو قۆڵی جۆنگکووک بوو چوونە ژوورەوە
تایهیۆنگ:-
لیسا:-
جیمین:-
ڕۆزی:-
ن/ت تایهیۆنگی بینی بە توڕەییەوە بەرەو ڕووی ڕۆیشت و شەقێکی لە پشتەملی دا تایهیۆنگ ئاوڕی دایەوە
تایهیۆنگ: ئاهـ بۆچی واتکرد—-
ن/ت: ئەوە سزای تۆیە..چۆن دەبێ کۆتا کەس بم کە ئەمە بزانم هاا؟
تایهیۆنگ: بەڵام منیش داوای لێبووردنم کرد
ن/ت: هەرچیەک بێت
(جیمین هات)
جیمین: چی ڕوویداوە؟
ن/ت: ئەو—
تایهیۆنگ: ئاهـ جیمینشی وازی لێ بێنە. یا کووکی چۆنی؟
(جۆنگکووک وەڵامی نەدایەوە تەنها سەری لەقاند)
ن/ت: جیمینا تۆ منت لەبیر کردووە ...
جیمین: نا بەو شێوەیە نیە...
(کوڵمەی ن/تی گرت تا چاوی کەوتە سەر ڕووخسارە گرژەکەی جۆنگکووک و دەستی دوورخستەوە و شڵەژا)
جیمین: ئ ئێ من هەندێک کارم هەیە..
(وتی و ڕۆیشت ن/ت بەسەرلێشێواوی سەیری دەورووبەری کرد تایهیۆنگی نەدیت و سەیری کووکی کرد)
ن/ت: کووکی ئەوان بۆ کوێ ڕۆیشتن؟
جۆنگکووک: نازانم..
ن/ت: واوو سەیری لیسا بکە لەوێ زۆر جوان دەردەکەوێت ئەی وانیە؟
(ئاماژەی بۆلای لیسا کرد جۆنگکووک تەنها سەیری ن/تی دەکرد)
ن/ت سەیری جۆنگکووکی کرد
ن/ت: ئەی وانیە؟
جۆنگکووک: نازانم..
ن/ت: تۆ چی دەزانیت..
(بەبێزاری)
جۆنگکووک: تۆ هی منیت...
(ن/ت تەریق بوویەوە)
ن/ت: ستۆپپپ...ئا سەیری ئەوێ بکە ڕۆزی لێیە...
(ڕووی کردە ڕۆزی)
ن/ت: بڕۆ قسەی لەگەڵ بکە..
جۆنگکووک: وەرە لەگەڵم..
ن/ت: نەخێر ئەو بە بینینی من میزاجی تێکدەچێت..
جۆنگکووک: نەخێر ئەو وانابێت دەی وەرە...
(هەردووکیان بەرەو لای ڕۆزی ڕۆیشتن)
.
.
.
.
.
. . . . . . . . . . . . . . . . .
بەردەوامە
مەرجی پارتی داهاتوو
110vote+110comment= next part
کچینە تەنها دوو پارتی ماوە ئەم چیڕۆکە کۆتایی دێت ئینجا پاش ئەم چیڕۆکە چیڕۆکێکی تر دادەنێم لەسەر جیمین ئەوجە هیوادارم وەک ئەم چیڕۆکە ئەکتیڤ بێت و ڤۆت بکەن دڵنیابن زۆر خۆشە چیڕۆکەکە