با دەست پێ بکەین
------خزمەتکار: بەڕێز جۆنگکووک دەڕوات بۆ ئەمریکا
«ن/ت دووبارە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد»ن/ت: ئەمریکا کوێیە؟
خزمەتکار: وڵاتێکە، دوورە لێرەوە
«ن/ت سەری لەقاند بە مانای تێگەیشتوە»ن/ت: بۆچی بەڕێز جۆنگکووک دەڕوات؟
خزمەتکار: بۆ خوێندن
ن/ت: کەی منیش دەڕۆم؟
خزمەتکار: بۆچی بڕۆیت؟ واز لە پرسیارکردن بهێنە و بڕۆ یارمەتیان بدە
«ن/ت سەری لەقاند»خزمەتکار: وە بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی ڕۆزی'ە
ن/ت دووبارە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد
ن/ت: ڕۆژی لە دایک بوون؟
خزمەتکار: ئاخ کچی گەمژە ڕۆژی لەدایک بوون واتە ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بوویت، ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن لەو بەروارە
ن/ت: کەی ڕۆژی لەدایک بوونی منە؟
خزمەتکار: نازانم
ن/ت: کەی بۆ منیش ئاهەنگ دەگێڕن؟
خزمەتکار: بۆچی بۆ تۆ ئاهەنگ بگێڕین ها؟ بیرت نەچێ تۆ تەنها هەتیوێکی ئیتر تێبگە
«ن/ت سەری نزم کرد خەمبار بوو»
خزمەتکار: ئێستاش بڕۆو یارمەتیان بدە
«بەهاوارەوە، ن/ت ڕۆیشت»~شەو~
ن/ت یارمەتی خزمەتکارەکانی دەدا و گوڵەکانی لەگەڵ ڕێکدەخستن تا یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە لای و وتی..
خزمەتکار: ن/ت بڕۆ بەڕێز جۆنگکووک بانگت دەکات..
«ن/ت لەرزێک بە جەستەیدا دێت کە گوێی لەوە بوو جۆنگکوک بانگی دەکات، بە ترسەوە سەری لەقاند»
هێواش هێواش هەنگاو دەنێت بەرەو ژووری نوستنی جۆنگکووک
بەدەستە بچووکەکانی لە دەرگای دا و جۆنگکوک وتی وەرە، ن/ت هاتە ژوورەوە بینی جۆنگکووک وەستاوە سەیری ئاوێنەی دەکرد،جۆنگکووک: وەرە ئێرە
وتی و ئاماژەی بە لای خۆی کرد ن/تیش ڕۆیشت و بەرامبەری وەستا
ن/ت: ب بەڕێز ج جۆنگکووک بۆچی بانگت کردم؟
جۆنگکووک: دەزانی دەڕۆم بۆ ئەمریکا
«ن/ت سەری جوڵاند جۆنگکووک وتی همم»ن/ت: ک کەی دەگەڕێیتەوە؟
جۆنگکووک: دوای ١٠ ساڵ
«هەناسەی هەڵکێشا»ن/ت: ئەی یەکشەمە نایەیتەوە بۆ ئەوەی یەکتر ببینین؟
«بەکیوتی»جۆنگکووک: گەمژە ئەمریکا دوورە لە کۆریاوە
«بەپێکەنینەوە»
YOU ARE READING
ویستن (کۆتایی هاتووە)
Actionن/ت هەتیوێکە کە لەلایەن خێزانی جیۆنەوە بەخێوکراوە و خزمەتکارە لەوێ، خزمەتکارێکە کە جیهانی دەرەوە ناناسێت، خێزانی جیۆن پێیان وتوە گەر بێت و هەڵەیەکی بچووک بکات دەیکوژن.. جۆنگکووک گرنگی بە ن/ت نادات وە پێیوایە ن/ت تەنها ئاست نزمێکە کاتێک ن/ت تەمەنی ١٠...