{ماچی ئەسپەکەم کرد کاتێک لە پاک کردنەوەی لێ بومەوە
کەلوپەلی پاک کردنەوەکانم لابرد،سەیری لوکەم کرد و وتم}
: من ئەڕۆمە ژورەوە تۆش زوو تەواوبە
{لوکە بەبێ ئەوەی دەست لە کارەکەی هەڵبگرێ وتی}
لوکە: باشە
{ڕۆیشتمە ژورەوە ڕاستەوخۆ خۆم شوشت و جلەکانم گۆڕی
دواتر ڕۆیشتمە چێشتخانەکە بۆلای دایکم،سەرقاڵی خوانی ئێوارەبوو}
{بەتۆنێکی ئاسای وتم}
: یارمەتیت بەم؟
{دایکم سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد دواتر وتی}
دایکم: نا گیانەکەم بەڵام دواتر قاپێک لەو شۆربایە ببە بۆ دراوسێ نوێیەکەمان
: باشە
ئەرێ بەڕاست تۆ ئەوانت بینیوە؟
{دەستی کردەوە بە کارەکەی خۆی و وتی}
دایکم: ئهم ئەم بەیانییە کە نانم ئەدا بە ئەسپەکان ئەوانم بینی
: کەواتە هەر من ماوم بیان بینم
دایکم: ئەمڕۆ ڕۆیشتیت بۆلای باوکت؟
: بەڵێ پێم وت ئێوارە زوو بگەڕێتەوە وتی باشە
دایکم: زۆر باشە
.
ئێوارە
.
{لەگەڵ لوکە سەر مێزەکەمان ڕازاندەوە و خواردنەکانمان دانا تەنها باوکم مابوو لە گەرماو بێتە دەرەوە و دەست بکەین بە نان خواردن
لەناکاو دایکم وتی}
دایکم: دەی لیلی کچم بڕۆ ئەو قاپە شۆربایە ببە بۆ دراوسێکەمان
{قاپەکەم لێ وەرگرت پێش ئەوەی بڕۆم لوکە ڕاستەوخۆ وتی}
لوکە: منیش یەم لەگەڵت
: تۆ بۆچی یەیت؟ لەتەنیشتمانن خۆ لەوپەڕی دنیا نییە
لوکە: حەز ئەکەم بێم دایکە پێی بڵێ
{سەیری دایکمم کرد کاتێک وتی}
دایکم: ئەو مناڵەش بەرە لەگەڵ خۆت
{پێکەنیم لوکەش ڕوخساری گرژ کرد
بەپێکەنینەوە وتم}
: بڕۆ مناڵ پێشم کەوە
{لوکە بەتۆنێکی سارد وتی}
لوکە: خۆت مناڵی
{ڕۆیشتینە بەردەم درگاکە و سێ جار لە درگاکەماندا
دوای کەمێک چاوەڕوانی کچێک کردیەوە،کەمێک خەپە بوو بەتایبەت ڕومەتەکانی
بەسەرسوڕمانەوە سەیری لوکەم کرد کاتێک قاپەکەی لێ وەرگرتم و بەزەردەخەنەوە وتی}
لوکە: فەرموون خانم ئەمە بۆ ئێوەیە
{هەی لە لوکە موونەرم دەرچوو،ئەبوایە ئەمە برای من نەبوایە
کچەکە بەزەردەخەنەوە لێی وەرگرت و وتی}
؟؟؟: زۆر سوپاستان ئەکەم بەزوو ترین کات قاپەکەتان بۆ ئەگەڕێنینەوە
{دووبارە ویستم قسە بکەم بەڵام لوکە ڕێگەی نەدا
بەزەردەخەنەوە وتی}
لوکە: کێشە نییە ئەگەر درەنگیش بۆمان بێننەوە
دەی ئێمە ئەڕۆین ماڵئاوا
{ئێمە هاتینە ئەملاوە کچەکەش درگاکەی داخست
ڕاستەوخۆ سەیری لوکەم کرد و وتم}
: هەی موونەرم ئەوە بۆچی ئاوا قسەت ئەکرد؟ عەیب ناکەیت؟
لوکە: جا چیم کردووە دراوسێمانن خۆ بەتوڕە بوونەوە قسەی لەگەڵ ناکەم د
: من ناڵێم بەتوڕە بونەوە قسە بکە بەڵام دەمت خەریکبوو ئەچوویە لای گوێتەوە
{لوکە برۆکانی گرژ کرد و بەتوڕە بونەوە وتی}
لوکە: تۆ بۆخۆت ئاوا بیربکەرەوە گەمژە
{ڕۆیشتە ژورەوە،ئەگەر ئەم ماستە مویکی تیانەبوو هەڵبەتە من لیلی نەبم
بەدوای لوکەدا ڕۆیشتمە ژورەوە}
.
.
.
[To be continued]