نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێ...

By ji_myun1

3.9K 557 242

تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
part 18
THE END

part 19

144 21 1
By ji_myun1

دوای 20 ڕۆژ

____
__
____

بیست ڕۆژ تێپەڕیوە و تایهۆنگیش ناتوانێت خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤی ڕابێنێتەوە ... بەبێ هێزەکانی .. بەبێ فریمێست ... واتە گەشت بەوەی ببێتەوە بە مرۆڤ ئەونەش چێژ بەخش نەبوو کە تایهۆنگ بیری لێئەکردەوە

بێجگە لەو ئازارە گەورەیەی کە دڵی داگیر کردووە

____
__
____

ئێستا زستانێکی تەواوە بارانێکی زۆر باریوە خۆشبەختانە چەند ڕۆژێکە کەشەکە هێمنە و زەوی کەمێک وشک بۆتەوە

گیا سەوزەکان وەک فەرشێک بەسەر زەویەکەوەن سەرەڕای ئەوی خۆر لەدەرەوەیە و تیشکە گەرمەکەیمان پێئەبەخشێت

هەوایەکی زۆر سارد دێت کە‌وائەکات لوتت بیبەستێ

ئێمە لە شوێنێکین لە دەرەوەی شار ... بەڵێ ئەوە گۆڕستانە .. گۆڕستانە و چەندین گۆڕی لێیە بەڵام دوودانەیان لە هەمووی جیاوازتر

بۆ ئەو کوڕەی کە چەپکێک گوڵی سپی بەدەستەوەیە و بەنەرمی ڕێئەکات لەکۆتاییا ... وەستا و ڕویکردە ئەو دوگۆڕەی بەردەمی

و گوڵەکەی دانا و کەمێک سەری چەماندە
: سڵاو من تایهۆنگم ئەو نەوەیەی ناچار بوو باجی خۆشەویستێکەتان بدات
ئەم وشانەدا ڕێز لێنان بوون یان سوکایەتی کردن لەوەناچێت خۆشی بتوانێت هەڵبژێرێت کە کامیانە

تایهۆنگ دەستەکانی کردە نێو گرفانەکانی قاپوتەکەی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وەک ئەوەی یەک دنیا قسەی پێبێت و بیەوێت بیانکات

تایهۆنگ: خاتوو وێندی ... بەڕێز جونموو ... دوو باوانە گەورەکەم ... ئێوە خۆشەویستیتان کرد و منیش باجەکەیم دا ... ئەزانن هێشتاش برینەکانم ئازاریان هەیە

بەهۆی ئێوەوە ناچار بووم بەزۆر سەختی تێبپەڕم ... ئەزانن تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێموابوو ئێوە زۆر بێباک و بێ بەرپرسیارێتی بوون ...

بەبێ ئەوەی گوێبدەنە نەوەی هەڵبژێردراو دوای خۆشەویستیەکەتان کەوتون و من بومەتە قوربانی

بەڵام ئێستا ئەزانم ئێوە بۆچی واتان کرد ... ئێوە هەموو ئەوەی ئەتانویست ئەوە بوو بەیەک بگەن ... وە منتان کردە قوربانی ... وە منیش ئۆن جوو و پەیوەندیەکەمانم کردە قوربانی تا بێمەوە جیهانی مرۆڤەکان

هەموو ئەوەی ئەمەویست ئەوە بوو ببمەوە بە مرۆڤ ... هاتمەوە ئێرە بێئەوەی گوێبدەمە ئەوەی ئەویش مافی هەیە بەسەر منەوە و هیچ نەبێت هاوسەرم بوو

ئێستا زانیم کە من و ئێوە یەکسانین ... هەرسێکمان بێ باکین لەوەی لەدواوە چی ڕوئەدات گرینگیمان نەدا ... بەڵام من ئەمانەم نەئەوت ئەگەر ئەو هەستە نەبوایە

نازانم بەهۆی ئەو پەیوەندییە ڕۆحیە نەفرەتییەیە یان چی دڵم هەمیشە داوای ئۆن جوو ئەکات ... ئەمەوێ بگەڕێمەوە لای

وە وێندی خاڵێکی هاوبەش لە نێوان من و تۆپا هەیە ... تۆ قوربانیت دا بەو هەمووە هێزەی هەتبوو ئەو هەمووە زانستەی ئەتزانی ... هاتی دوای خۆشەویستیەکەت کەوتیت

ئەگەر واتنەکردایە چەندین جیهانی دیکەت ئەدۆزیەوە و ئەبویتە مەزنترین جۆکەر ... بەڵام ئێستا تەنانەت ناویشت لەوێ سڕاوەتەوە و هیچ کەسێک نازانێت فریمێک هەبووە بەناوی وێندی ... تەنها بە مردوو لەقەڵەم درایت و لەبیر کرایت

ئێستاش منیش وەک تۆ دوو هەڵبژاردەم لەبەردەستە .... لە جیهانی مرۆڤەکان ئەبم و ئۆن جوو و فریمێست و هێزەکەم لەبیر ئەکەم

یان لە فریمێست ئەبم و خێزانەکەم و مرۆڤەکان و ژیانە ئاساییەکەم لەبیر ئەکەم

هەردوکی قوربانیدانە ... بەڵام بیرئەکەمەوە منیش وەک تۆ دوای خۆشەویستیەکەم بکەوم 

ماڵئاوا ... وێندی ... جونموو ... وێنەیەکی ئێوەم بینی بەڕاستی زۆر جوان بوون بەیەکەوە خۆشمئەوێن چونکە بونە هۆی ئەوەی ئەزمونی ژیانێکی نوێ بکەم
قسەکانی تەواو کرد و دەستی کرد بە ڕۆشتن

بەڵێ هەندێک جار دوو هەڵبژاردەمان دەکەوێتە بەردەست ... خراپ و خراپتر

------
---
------

هەمووان لە هۆڵەکە دانیشتون و بێدەنگن ... چاوەڕوانی تایهۆنگن تا ئەو شتە گرنگەیان پێبڵێت کە وتی ... وادیارە تایهۆنگیش بڕیاری خۆی دا

دەستی لێک خشاند و کەمێک دەستی هێنا بە قژیدا و بەخەمباری وتی
تایهۆنگ: وەک خۆتان ئەزانن من هێشتا ڕانەهاتومەتەوە لەگەڵ مرۆڤەکان .... بۆیە ئەمەوێ بڕۆمەوە فریمێست

خ.کیم بە دەنگێکی نزیک گریان وتی
خ.کیم: هەرگیز ناهێڵم ئەوە ڕوبات .... کوڕم تۆ ئاگات لێیە ئەڵێی چی

کەمێک دڵی پڕبوو وتی
تایهۆنگ: دایکە تکایە لێم تێبگە ... ئەو پەیوەندییە ڕۆحیە ئەمکوژێت ... هەمیشە ئازارم هەیە .. هەموو کات هەستەکەم شوێنێک لە دەوروبەرم بەتاڵە .. هەمیشە شتێک ناڕێکە
بە توڕەیی ڕونی ئەکردەوە کە نیوەی گریان بوو

خ.کیم بە بڕواپێنەکراوی لێیڕوانی و گریا و باوەشی لە هاوسەرەکەی دا

ب.کیم کە باوشی دابوو لە هاوسەرەکەی وتی
ب.کیم: ئارامبەوە گیانەکەم .... ئەو چیتر منداڵ نییە

ماڵئاوای لە خێزانەکەی کرد سەرەڕای ئەوەی هەموویان ڕێگریان لێ کرد بەڵام تایهۆنگ سور بوو لەسەر بڕیارەکەی

دوای یەک دنیا گۆڕینەوەی خۆشەویستی و ماچ و باوەش و گریان ڕۆشتە سەر شاخەکەو چۆیە لای داری بەربەستەکان

بەربەستەکەی کردەوە و بۆ کۆتا جار بیریکردەوە و لە کۆتایدا هەناسەیەکی دایەوەو ڕۆشتە نێو بەربەستەکە

-----
--
-----

بێگومان دوای تێپەڕبوون بە بەربەستەکە بورابوویەوە چونکە بەرگەی ئەو هەمووە زەبرەی نەئەگرت ... هەرچەنە ئەو لە ڕەچەڵەکەوە فریمـ'ە

کاتێک هەستایەوە بینی کە لەبەردەم بەربەستەکەیە ڕۆشتە ئەو شوێنەی کە هێزەکەی لێ شاردبۆیەوە ... ئەوێ لای ڕوبارێک بوو

هێزەکەی هەڵگرت کە بەتەواوەتی ڕەش بوو ...  لە ڕوبارەکەوە ڕوانییە ڕەنگدانەوەی خۆی و لە پێستە ئەسمەر و چاوە قاوەیی و قژە قاوەییەی وردبۆوە

کە لەوانەیە ئەوە کۆتا جار بێت تایهۆنگ بەو سیفەتانەوە ببیندرێت

بارحاڵ هێزەکەی خستەوە ناو سنگی ... کە بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو کە وایکرد بکەوێتە سەر زەویەکەو تا هێزی هەیە هاوار بکات

بەڵام دواتر هەستی بە هێزەکانی کردەوە و ئەوە هەستی بەهێزی و دڵخۆشی پێبەخشی

دواتر هاتەوە سەر خۆی و لە ڕوبارەکەوە سەیری خۆی کردکە وەک پێشتری لێهاتبوو ..

قژێکی تاریک .. چاوەکانی سورێکی خوێناوی ..‌ پێستێکی سپی و بێڕەنگ .. لەگەڵ ئەوەی پلەی گەرمی‌ جەستەی زۆر دابەزیوە

بێگومان کیم تایهۆنگ تۆ ڕاسترین کارت کرد .. چونکە شوێنی تۆ جیهانی فریمێستە نەک جیهانی مرۆڤەکان

تۆ لە ڕەچەڵەکەوە فریمیت .. تاکە نەوە کە لە ڕەچەڵەکی وێندی بویت .. تەنانەت پێش ئەوەی لەلایەن جۆکەر هارڵۆک نیشان بکرێیت هەر فریم بویت

هەڵگری خوێنی پیرۆزی شاهانە بویت ... خوێنی دوو مەزنترین و بەهێزترین و زیرەکترین جۆکەرت هەڵگرتووە و بە دەمارەکانتا ئەخولێنەوە .. جۆکەر هارڵۆک .. جۆکەر وێندی

ئەوە کەم نییە کیم تایهۆنگ ... تۆ نەوەی هەڵبژێدراو'یت

بڕۆرەوە بۆ فریمێست و ئەرکەکەت هەڵگرە .. نەوەی وێندی

بـــەردەوامـــە


Continue Reading

You'll Also Like

365K 26.9K 50
منذ أن فتح عينيه للحياة وجد نفسه محاطا بذنوب ليس هو بفاعلها فأطلق عليه الجميع لقب الخطيئة و لكنه ليس بشاب يستسلم لقبح قدره بل قرر أن ينتقم لمن كان سب...
10.1K 1.2K 26
نەمزانی کەی و چۆن ئەوە ڕوویدا بەڵام لە کۆتایدا خۆمم دۆزیەوە کە کەوتبوومە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکدا کە هیچ هەستێکی بۆ من نەبوو ئەوە تەنها ڕێکەوت...
18.7K 2.7K 34
ئـەو مـرۆڤ نـیـیـە دڕنـدەیـەکـە لـەپـێسـتی مـرۆڤـدا ... شـتـێـکـت پـێ بـڵـێـم؟ ... ھـەرگـیـز نـاتـوانـی بـیـربـکـەیـتەوە ئـەو تـۆ دەپـارێـزێـت...لـە...
7.1K 979 19
بۆچی دەبێت باجی کارە خراپەکانت بدەم؟ بەڵام منیان ئازاردا.. وایان کرد کەسایەتیێکی نوێ دروست ببێت لەمندا! من بەهەڵە بیرم لێت کردەوە! تێبینی: کۆپی کردن...