دوای چەند هەفتەیەک
.
{نزیکەی دوا نیوەڕۆ بوو لەگەڵ ئۆلیڤەر خەریکی کار کردن بووین جار جار کەمانم ئەژەند بۆ ئەوەی کڕیارەکان سەرنجیان بچێتە سەرمان
ئەمە کاری هەموو ڕۆژێکمانە،ئۆلیڤەر'یش خواردنە بەتامەکانی ئەفرۆشێت}
{زۆر جار ئەو کەسانەی ماڵ و نانیان نییە بەخۆڕایی خواردنیان پێ ئەدەین ئەوەندەی بەوە دڵخۆشین ئەوەندە بە پارەکە دڵخۆش نین،نامانەوێت وەک فرۆشیارە بێ بەزەییەکانی شارۆچکەکەی خۆمان بین}
{کاتێک کەسێکی هەژار و بێ ماڵ و نان ئەهات داوای قومێک ئاوی ئەکرد ڕاستەوخۆ لێیان ئەدا و دەریان ئەکرد
نازانم خەڵکی ئێرە چۆنن بەڵام ئەوانەی شارۆچکەکەی خۆمان بەوشێوەیە بوون زۆر جاریش سوکایەتیان پێ ئەکردن}
{ڕاچڵەکیم کاتێک لەناکاو ئۆلیڤەر وتی}
ئۆلیڤەر: تایھیۆنگ کوڕە سەیری ئەو کچە بکە
{سەیری ئەو ئاڕاستەیەم کرد کە ئۆلیڤەر ئاماژەی پێدا
کچێکی جوان و شۆخ و شەنگ هاتبوو بۆ دوکانەکەی قوماش فرۆشەکە
بەخەندە جوانەکەی قسەی لەگەڵ ئەکرد}
{سەرنجم دایە سەر ڕوخسارە ناسک و جوانەکەی،دوو چاوی قاوەی تۆخ و سەرنج ڕاکێش،برژانگەکانی جوان،برۆی ڕێک و جوان،لوتێکی مامناوەند کە لەگەڵ ڕوخساری زۆر جوان ڕێک کەوتبوو،کوڵمەکانی ناسک و پەمەی بوون،لێوێکی ئاڵ و ناسک،قژێکی ئاوریشم و قاوەی کە بەسەر شانەکانیدا هاتبوونە خوارەوە،باڵایەکی بەرز کە جلەکانی بەری جوانتر کردبوو}
{ئەوەندەی نەبرد لەسەرنج دانی ئەو هاتمە دەرەوە کاتێک ئەویش چاوی کەوتە سەرم هەر بۆیە کەمێک شەرمەزاربووم
شورەییە بەوشێوەیە چاوم تێ بڕیبوو بەڵام زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش بوو نەت ئەتوانی سەیری نەکەیت،ئەو بەزەردەخەنە جوانەکەی ماڵئاوایی لە فرۆشیارەکە کرد و ڕۆیشت}
{باشە بۆچی هەست ئەکەم پێشتر بینیومە؟ دڵنیام لە شوێنێک بینیومە بەڵام بیرم ناکەوێتەوە
سەیری ئۆلیڤەر'م کرد کاتێک وتی}
ئۆلیڤەر: وای زۆر جوان بوو بینیت؟
: ئهم بینیم،دەی با خەریکی کاری خۆمان بین
ئۆلیڤەر: ڕاستە با خەریکی کاری خۆمان بین
{دوای چەند کاتژمێرێک لە کار کردن فرۆشیاری قوماشەکە هاتە لامان و بەخەندەوە وتی}
؟؟؟: سڵاوتان لێبێت
{بەزەردەخەنەوە وتمان}
: سڵاو لەتۆش
؟؟؟: ئاساییە کەمێک لاتان دابنیشم؟
{بەخێرای لەسەر کورسیە لە دار دروست کراوەکە هەستام و وتم }
: بفەرموون
{ئەو لە شوێنەکەی من دانیشت لەبەرامبەر ئۆلیڤەر
دووبارە بەزەردەخەنەوە وتی}
؟؟؟: کەمێک شەرمەزارم چونکە چەند هەفتەیە لێرە لەتەنیشت من کار ئەکەن نەهاتن پیرۆزبایتان لێ بکەم یاخود سوپاستان بکەم بەهۆی ئەوەوە کڕیارەکانی منیش زیادیان کردووە
ئۆلیڤەر بەزەردەخەنەوە وتی
ئۆلیڤەر: ............
.
.
.
[To be continued]