{لوکە بەسەرسوڕمانەوە هەستایەوە و سەیری کردم دواتر وتی}
لوکە: کچی تر؟ بەڵام ئەو لەلای من وتی ڤیڤی خۆشئەوێت
{منیش هەستامەوە و سەیرم کرد دواتر بەسەرسوڕمانەوە وتم}
: ڤیڤی خۆشدەوێت؟
لوکە: بەڵێ خۆی ئەمەی پێ وتم
: هەی گەمژە بۆچی زووتر ئەمە ناڵێیت خۆ ئەم ماوەیە ڤیڤی خۆی کوشت بەگریان
لوکە: ئای چوزانم ڤیڤی کەین'ی خۆشەوێت
{دانەیەکم کێشا بەقۆڵیدا و وتم}
لیلی: بەمنداڵی چەند جار وتی کەین'ی خۆشەوێت؟ خۆم چەند جارم پێ وتوویت
ئای سوێن بەخوا تۆ قژی من سپی ئەکەیت
لوکە: بەڕاست واتان وتووە؟ بیرم نایەتەوە
: یەک دانەت لێبەم بیرت بخەمەوە؟
لوکە: ئەھ برا لێدانی تێکەوت
تەواو تەواو ئارام بەوە بریزەکەم
: جا تۆ ئارامی من ئەهێڵیت...هەستە هەستە بابڕۆین ئەو هەواڵە بە ڤیڤی بڵێین
لوکە: تکایە با بەیانی بێت خەوم یەت
لیلی: کوڕە هەستە کچەکە خەریکە شێت ئەبێت ئەمیش ئەڵێ بەیانی
{قۆڵیم گرت و بەدوای خۆمدا بردم بۆ ماڵ ڤیڤی
لەپەنجەرەی ژورەکەی ڤیڤی'مدا کەمێک چاوەڕێمان کرد دووبارە لێم دایەوە
دواتر ڤیڤی پەنجەرەکەی کردەوە بەڵام ڕوخساری باش دەرنەئەکەوت}
{ڕاستەوخۆ بەتۆنێکی خەمخۆریەوە وتم}
: ڤیڤی شتێک ڕویداوە؟
{بەتۆنێکی لەرزیو وتی}
ڤیڤی: باوکم ئەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەم
{چاوەکانم دەرپەڕین،واتا چی هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئامۆزاکەی؟ تاکەی ئافرەت بێەش ئەبێت لە مافەکانی؟ تاکەی وەک کۆیلەیەک مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت؟}
{بەتۆنێکی توڕە بونەوە وتم}
: باوکت نوستووە؟
{دووبارە ڤیڤی بەتۆنێکی لەرزیو وتی}
ڤیڤی: قسەی لەگەڵ مەکە دواتر مێشکی باوکی تۆش ئەوانەوە
تازە من ڕازی بووم لیلی وادیارە چارەنووس ئەمەی بۆ من داناوە
{بەهەمان تۆنی توڕە بونەوە وتم}
: بەڵام کەین'یش تۆی خۆشەوێت
{لەگەڵ وتنی ئەو ڕستەیە فرمێسکەکانی ڤیڤی دەستیان کرد بە کەوتنە خوارەوە
منیش ڕاستەوخۆ لەباوشم گرت،تەواوی شەوەکە لەگەڵ لوکە دڵنەوایمان ئەدایەوە و بەدوای چارەسەرێک ئەگەڕاین}
{زۆر جار خۆزگە ئەخوازم ئەشق و هاوسەرگیری بوونی نەبوایە تەنها خوا بۆ ژیان کردن دروستی بکردینایەو هیچی تر،بیربکەوە ئەگەر ژیان بەوشێوەیە بوایە ئەبێت پەنج جوان بێت،ئەبێت چەند ئارام و خۆشبەخت بژین}
{بەڵام خوای گەورە لەخۆڕا بەهەشتی دروست نەکردووە،ئەگەر ژیانیش بەوشێوەیە بوایە بەهەشت بوونی نەئەبوو،هەرچۆنێک بێت تا ورد ببمەوە لە ژیان مێشکم بەرگەی ناگرێت و وا ئەکاتێ ئازارێکی تووند بۆ مێشکم بێت}
.
.
.
{To be continued}