ش.فیۆنا: تۆ بردتەوە کەمانچەژەن منیش بەڵێنی خۆم بەجێ ئەگەیەنم ئێستاش بڕۆ پشووبدە سبەی بەدرێژی قسە ئەکەین
{دووبارە خۆم چەماندەوە و بەخەندەوە وتم}
: زۆر سوپاست ئەکەم شازادە
{لەسەر مێزەکە هاتمە خوارەوە و ڕاستەوخۆ ڕۆیشتمە دەرەوە
خزمەتکارەکە هێشتا لەپێش درگاکە بوو سەیری کردم و وتی}
خزمەتکارەکە: زۆر ناوازە بوو نەمتوانی بڕۆم و گوێت لێ نەگرم
{بەزەردەخەنەوە وتم}
: جێی شانازییە بۆ من
خزمەتکارەکە: بابتبەمە ژوری مانەوەت
}بەدوایدا ڕۆیشتم{
..
..
دوای هەفتەیەک
..
..
{شازادە فیۆنا بەڵێنەکەی خۆی بردە سەر،وردە وردە بەناوبانگ ئەبم
بەیانیان لەناوەڕاستی شارەکەدا کەمان ئەژەنم تا بەخەبەر بێن و دەست بکەن بە کارەکانیان
نیوەڕۆیان کەمان ئەژەنم بۆ ئەوەی بڕۆنەوە ماڵەوە و نان بخۆن}
{ئێوارە کەمان ئەژەنم تا هەمووان دوکانەکانیان دابخەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە تا سبەی بەیانی پشوو بدەن
جار جارە لە یانەکان بانگێشت ئەكرێم بۆ ژەنینی کەمان}
{ئەمشەو جیاوازە،ئەمشەو خوشکەکەی شازادە فیۆنا هاوسەرگیری ئەکات منیش بە کەمانەکەم ئاهەنگە شاهانەییەکە ساز ئەکەم}
{بۆ کۆتا جار سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەدا،وای تایهیۆنگ سەیری خۆت بکە وەک شازادەکان جلت پۆشیوە،قەمیسێکی سپی،پانتۆڵێکی قوماشی ڕەش،چاکەتێکی شاهانەی سپی،قژە ڕەشەکەشت بۆ دواوە هەڵداوەتەوە}
{پێڵاوێکی ڕەش وەک پانتۆڵەکەت،کەمانێکی گرانبەها لەناو دەستەکانت
لە تایهیۆنگ'ێکی بەخێوکەری مەڕ و ماڵات بوویت بە کەمانچەژەنی کۆشک
دەی تایهیۆنگ بڕۆ و ئاهەنگەکە شاهانە بکە دواتر وەرە سەیری خۆتبکە چەند گۆڕاویت}
{هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە دواتر بەڕێ کەوتم بۆ خوارەوە
ئاهەنگەکە لە هۆڵە گەورەکەی خوارەوە ئەنجام ئەدرا
کاتێک گەیشتمە ئەوێ شازادە فیۆنا هاتە لام}
{وەک هەمیشە شۆخ و شەنگ و شاهانە دەر ئەکەوێت،دووبارە وام لێ ئەکات زیاتر بکەومە داویەوە
بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک شانەکانی ڕاوەشاندم و وتی}
ش.فیۆنا: گوێت لێمە تایھیۆنگ؟
: ها؟ بەڵێ بەڵێ
ش.فیۆنا: زۆر باشە دەی دەست پێ بکە
{زەردەخەنەیەکی پێ بەخشیم و ڕۆیشت
ڕۆیشتمە ناوەڕاستی هۆڵەکە و دەستم کرد بە ژەنین
چاوەکانم داخست تا بچمە قوڵای ژەنینەوە بۆیە ئاگاداری چواردەورم نەبووم
چۆن سەما ئەکەن،چۆن تێکەڵی ئاوەزەکە بوون،کاردانەوەیان چییە ئیتر لەو بابەتانە}
{دوای نیوکاتژمێر چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەوەی ئاوازەکە تەواو بوو
کانەکەم هێنایە خوارەوە و سەیری چواردەورمم کرد،ئەوانەی سەمایان کردبوو لەشوێنی خۆیان وەستابوون،لەناکاو دەنگی چەپڵە بەرز بویەوە منیش خۆم چەماندەوە و سوپاسم کردن}
{چاوم بۆ شازادە فیۆنا گێڕا بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە هەر بۆیە هۆڵەکەم بەجێ هێشت تا بەدوایدا بگەڕێم}
.
.
.
{To be continued}