·بەیانی·
{لەسەر سفرە بچوکەکەی ماڵ ئۆلیڤەر دانیشتبووین نانی بەیانیمان ئەخوارد لەگەڵ دایکی ئۆلیڤەر
هەموو شتێکم بۆ دایکی ئۆلیڤەر باس کرد ئەویش وتی وەک کوڕی خۆی سەیرم ئەکات و چەنی بمەوێت بمێنمەوە}
{دواتر دایکی ئۆلیڤەر ڕۆیشت بۆ کار کردن من و ئۆلیڤەر'یش قاپەکانمان ئەشووشت
بەتۆنێکی ئاسای وتم}
: دەی بڵێ بزانم چی بووە وتت بەیانی قسە ئەکەین
ئۆلیڤەر: شازادە فیۆنا هاتووە بۆ ئێرە
{ئەوەندە دڵخۆشبووم بەو هەواڵە تووند باوشم بە جی چانگدا کرد
شازادەی خەونەکانم هاتووە ئەوە چ خۆشیەکە خوایە گیان}
: سوێن ئەخۆم تۆ فریشتەی دڵخۆشکەری
ئۆلیڤەر: خنکام کورە باوشەکە کۆتای پێبێنە
{لێی دوورکەوتمەوە و بەجۆژەوە پرسیارم لێ کرد}
: کەی هات؟ ئێستا لەکوێیە؟ ئەی کەی ئەگەڕێتەوە شارەکەی خۆیان؟
ئۆلیڤەر: زانیاری تەواوم بۆ کۆکردوویتەتەوە
دوێنێ بەیانی هاتووە دوو سبەی ئەگەڕێتەوە شارەکەی خۆیان ئێستاش لە کۆشکی *****ە ئەمێنێتەوە لەلای پاشا و ئەوانی تر
: ئەی گیانن...باشە چۆن بیبینم؟
ئۆلیڤەر: نیوەڕۆ فیستیڤاڵی ساڵانەی خواردن ئەکرێت ئەویش بەژدار ئەبێت و خواردن تاقی ئەکاتەوە بۆیە ئەبێت من و تۆ شۆربا بەتامەکەی خۆمان دروست بکەین و عەرزی بکەین ئەویش یەت و ئەیخوات ئاواش ئەیبینیت
: ئێستا من چی لەتۆ بکەم باشترینی من
{ دووبارە لەباوشم گرتەوە
{ئۆلیڤەر ڕقی لە باوش گرتن ئەبێتەوە،زانیم بەوە تووڕە ئەبێت هەر بۆیە بەتۆنێکی توڕەی وتی}
ئۆلیڤەر: باش ئەزانیت من ڕقم لە ماچە بۆچی وا ئەکەیت؟
: باشە باشە تەواو
{دواتر شۆرباکەمان دروست کرد و ئۆلیڤەر سەموونە تایبەتیەکەی خۆی دروست کرد و ڕۆیشتینە ناو بازاڕ،شوێنێکمان دەست کەوت و خواردنەکانمان دانا}
{ترپەکانی دڵم زیادیان کردبوو،ئەژنۆکانم کەوتبوونە لەرزین
ئۆلیڤەر دەستی لەسەر شانم دانا بەوشێوەیە ئارام بومەوە بەڵام ترپەکانی دڵم دە هێندە زیادیان کرد}
{دواتر وتم}
: سـ.سوێن ئەخۆم ئێستا یەتە دەرەوە
{بەهۆی لێدانی دڵمەوە بەوشێوەیە زمانم ئەگیرا}
{ئۆلیڤەر وتی}
ئ
ۆلیڤەر: هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بیدەرەوە
{ئەوەم کرد کە ئەو وتی کەمێک باشتر بووم
دەنگی مۆسیقا هات ئەو مۆسیقایەی تایبەتە بە شازادە فیۆنا
سوپاس بۆخوا دڵم هێوربوبویەوە لەجێی ئەوەی لە سینەم بێتە دەرەوە}
⟨دوای کەمێک چاوەکانم شازادە فیۆنا'یان دۆزیەوە,وای وەک هەمیشە جوان و شۆخ و شەنگە}
{دوای کەمێک یەک یەک خواردنەکانی تام ئەکرد دواتر هاتە سەرەی ئێمە,خۆمان چەماندەوە وەک ڕێزێک
کەوچکێکی هەڵگرت و تامێکی کرد دواتر کەرتێک سەموونی لێکردەوە و بە شۆرباکەوە خواردی}
{بەدەنگێکی خانمانە وتی}
ش.فیۆنا: زۆر بەتامە کێ دروستی کردووە؟
{ویستم قسە بکەم بەڵام ئۆلیڤەر ڕێگەی نەدا}
ئۆلیڤەر: تایھیۆنگ دروستی کردووە هەروەها ئەو کەمانچەژەنێکی زۆر لێهاتووە کەمانەکەی لە خواردنەکانی خۆشترە
{شازادە فیۆنا پێکەنی و سەیری منی کرد
بەپێکەنینەوە وتی}
ش.فیۆنا: ژەنینی کەمانێک قەرزاری
: ب.بەچاوان
ش.فیۆنا: بەڕاستی بەتام بوو قاپێک ئەبەم
{قاپێک شۆربا و سەموونێکی برد
هەر ئەو ڕۆیشت من و ئۆلیڤەر لەخۆشیدا هەڵئەبەزینەوە}
{بەهاوارەوە وتم}
: ئەنجامماندا هەر بژیت
{لەکۆتای فیستیڤاڵەکەدا من و ئۆلیڤەر پلەی سێهەممان بەدەست هێنا بەوشێوەیە خەڵاتکراین و بڕە پارەیەکی زۆریان پێداین دواتر لەگەڵ جی ئۆلیڤەر بەشمان کرد}
{بەشەکەی خۆمم هەڵگرت و ڕۆیشتم بۆ لای دایکم پارەکەم پێدا تا قەرزەکانی باوکم باتەوە و پێداویستی بۆخۆی بکڕێت}
.
.
.
(To be continued)