وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
بادەست پێبکەین!
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
چانیۆڵ:چی!ئینجوو تۆ ئەڕۆیت؟
ئینجوو:بەڵێ دەبێت هەر بەیانی بڕۆم وە بۆ ماڵئاوایی هاتمە لای تۆ
بەهێمنی قسەکانم دەکرد ئەویش بەخەمباری سەیری دەکردم
چانیۆڵ:بەڵام من بڕیارم دابوو وەک قەرەبویەک بۆ ڕوداوەکەی جاری پێشوو کە پشتگیریمان نەکردی هەموومان پێکەوە بچینە دەرەوە نان بخۆین و هەموو خواردنەکانیش پارەکەی لەسەر خۆم بێت
ئینجوو:کێشەنییە کە هاتمەوە کۆریا پێکەوە دەڕۆین....وە چانیۆڵ دەزانم تۆ نێوانت لەگەڵ جۆنگکووک باشنییە بەڵام ئەتوانیت ئەمەی بدەیتێ
نامەکەم لە جانتاکەم دەرکرد و پیشانم دا
چانیۆڵ:ئایا تۆ و جۆنگکووک خۆشەویست نەبوون؟بۆچی خۆت پێینادەی مەبەستم وا جوانتر نییە خۆت بیدەیتێ؟
ئینجوو:نەخێر من ناتوانم نامەکەی پێبدەم تکایە تۆ پێیبدە من بڕوام بەتۆیە....نەمویست ئەوانی تر ئاگادار بکەمەوە چونکە ڕاستەوخۆ بە جۆنگکووکیان دەگوت بەڵام تۆ پێیناڵێیت تا بەیانی کە نامەکەت پێدا
چانیۆڵ نامەکەی لێوەرگرتم و بەجدیەوە سەیری کردم
چانیۆڵ:باشە ئەی کەی دەگەڕێیتەوە؟
ئینجوو:نازانم کەی بەڵام هەر دەگەڕێمەوە بەڵێن بێت پاش ئەوەی خەونەکەم بەدیهێنا دەگەڕێمەوە
دوای ئەوە چانیۆڵ باوەشی لێدام منیش باوەشم لێدایەوە
پاشان کۆمەڵێک قسەمان کرد دواتر ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و هەرچەند دەمویست بخەوم خەوم لێنەدەکەوت بیر کردنەوە لە کاردانەوەی جۆنگکووک کاتێک نامەکە دەخوێنێتەوە مێشکی پڕ کردبووم فرمێسک بەچاوەکانمدا هاتە خوارەوە لە نامەکەدا چەندین وشەم نووسیوە کە هەرگیز بڕوام نەئەکرد بینووسم بەڵام وا پێویست بوو وابکەم.
_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_
JUNGKOOK POV:
بەبێزاری لە کڵاسەکەم هاتمە دەرەوە لیاناش هەر لەگەڵمایە لەوەتەی هاتومەتە زانکۆ زۆر بێزاری کردووم من بیری خۆشەویستە شەرمنەکەی خۆم دەکەم بەهارحاڵ چوومە نێو کڵاسەکەی ئەوی لێنەبوو لەوانەیە لەگەڵ سونهی و ئەو کوڕە گەمژەیە لە کافتریا بێت بۆیە ڕۆشتم بۆ ئەوێ
لیانا:یا جۆنگکووکی بێزاربووم بابڕۆین شتێک بخۆین
بەتوڕەیی لەخۆمم دورخستەوە
جۆنگکووک:بڕۆ لەگەڵ برا گەمژەکەت نان بخۆ واز لەمن بێنە
بەخێرای جێمهێشت و ئەویش بەدوامدا نەهات کەمێک پێم سەیر بوو بەڵام لە کافتریاکەش ئینجووم نەبینی تەنها ئەو کوڕەم بینی لەگەڵ سونهیدا سونهی دەگریا بۆچی دەگری بەرەو ڕوویان ڕۆشتم
جۆنگکووک:هێی کوڕە تۆ ئینجووت نەبینیوە...سونهی ئەی تۆ بۆچی دەگریت؟
سونهی وەڵامی نەدامەوە بەڵام ئەو کوڕە هەستا و هاتە لام
چانیۆڵ:سەرەتا کوڕە نا چانیۆڵ منیش ناوم هەیە وە ئینجوو پێی گوتم کە ئەمەت پێبدەم
نامەیەکی پێدام منیش لێم وەرگرت و ڕاستەوخۆ دەستم کرد بەخوێندنەوەی
نامەکە:
سڵاۆ جۆنگکووک تۆ کاتێک ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە
من ماوەیەکی زۆرە لێرە نەماوم و ڕۆشتوومەتە دەرەوەی وڵات
داوای لێبووردن ئەکەم کە خۆم نەهاتم و پێمنەگووتی
ئەگەر هاتبام ئەوا کێشەیەکی گەورە ڕویدەدا
بۆیە نامەیەکم نووسی و دامە چانیۆڵ بۆئەوەی پێتیبدا
من بۆ بەو پارەیەی کە بەڕێز جیۆن پێیدام دەڕۆم و
خەونەکەم بەدێدەهێنم من بەرامبەر بەو پارەیە وازم لەتۆ هێنا و
دەچمە لای خۆشەویستەکەم کە ئێستا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێمە
وە تکایە من لەبیربکە جۆنگکووک وە هاوسەرگیری لەگەڵ لیانا بکە
من هەرکاتێک بێت لەبیرت دەکەم ئەوە بۆ من ئاسانە تۆش بەهەمان
شێوە من لەبیربکە ئەگەر لەبیرم نەکەیت بەڕێز جیۆن پارەی زیاترم
پێنادات جۆنگکووک من وەکو تۆ خۆشەویستیەکەم پاک نەبوو
نەک هەر پاک نەبوو بەڵکو خۆشیشم نەدەویستیت تەنها پێویستم
بەپارەکانت بوو بۆیە هەمیشە خۆم لەتۆ نزیک دەکردەوە و
وەکو کچێکی بێتاوان و پاکەکە نواندنم دەکرد بەهارحاڵ
بەهیوایی ژیانێکی خۆش لەگەڵ لیانا کوڕە کەروێشکەکە بایی!.
ئینجوو
نامەکەم لەدەست کەوتە خوارەوە هێشتا باوەڕ ناکەم دەمویست شتێک بدۆزمەوە لەو نامەیە کە دەریبخات کە هی ئەو نییە بەڵام تەنانەت دستووخەتەکەش هی ئەو بوو واتا ئەو بەو ئاسانییە منی جێهێشت و منی تەنها بۆ پارە ویستووە چاوەکانم پڕببوون لە فرمێسک بەڵام ڕێگەم نەدا بێنە خوارەوە بەخێرایی لەزانکۆ چوومە دەرەوە هۆسۆک و نامجوونیش هەر پەیوەندیان پێوە دەکردم بەڵام وەڵامم نەدەدایەوە ڕۆشتمە ئەو شوێنەی کە هەمیشە لەکاتی خەمباریدا بۆی دێم بەخێرایی دابەزیم و پڕ بەدڵم هاوارم دەکرد
جۆنگکووک:بۆچی! من چیم کردبوو تەنها بەپاکی خۆشمویستیت بەڵام تۆ تەنها پارەکانمت دەویست بۆ!
کەوتمە سەر زەویەکە و فرمێسکەکانم لەکۆتاییدا بە ئازادی هاتنە خوارەوە
جۆنگکووک:لە ژیانمدا بۆ یەکەمین جار ئاشقی کەسێک بووم بەخراپی
بەڵام ئەو یاری بەو خۆشەویستیە دەکرد کە بۆیم هەبوو خودا دەزانێت
ئەگەر ڕۆژێک زیاتر لەگەڵم بوایە چیدەکرد بێگومان پارەکانی کۆمپانیای دەدزی
دەبوایە بەگوێی دایک و باوکمم بکردایە هەرزوو لێی دورکەوتمایەتەوە
بەڵام ئیتر تەواو ئەو جۆنگکووکە ساویلکەیە نەما لەمڕۆوە جۆنگکووکێکی
تر دروستدەبێت.
جۆنگکووک:باشە خاتوو ئینجوو چۆن تۆ بەئاسانی منت لەبیرکرد منیش بەو شێوەیە دەکەم تۆ لەبیردەکەم و ژیانێکی نوێ بۆ خۆم دروست دەکەم
فرمێسکەکانم سڕیەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتم
............................................... ................................................
خ.جیۆن:کوڕم ئایا شتێک بوە بۆچی هەمووانت کۆکردۆتەوە؟
ئەمڕۆ هەمووانم لە ماڵەوە کۆکردۆتەوە مەبەستم خێزانی ئێمە و خێزانی ڕۆبێرت
جۆنگکووک:دایکە من بڕیارێکم داوە
ب.جیۆن:دەی کوڕم خێرا قسەکانت بکە لە چاوەڕوانیا مەمان هێڵەوە
هەمووان بە پەرۆشەوە سەیریان دەکردم هێشتا باوەڕ ناکەم کە ئەو کارە دەکەم بەڵام دەبێت بیکەم وەک چۆن ئەو وایکرد منیش بەو شێوەیە دەکەم
لیام:بەڕاستی بێزارکەرە من دەڕۆمەوە بایی
هەستا ویستی بڕوات
جۆنگکووک:من ڕازیم بەو هاوسەرگیریە ئامادەم تاکۆتایی ژیانم لەگەڵ لیانادا بم
لیام:چی! تۆ ڕازی بویت چۆن؟
بەشۆکەوە سەیری کردم بەڵام خاتوو ڕۆبێرت دانەیەکی پێدەکێشا و داینیشاند
ب.ڕۆبێرت:بەڕاستی ئەوە هەواڵێکی زۆر خۆشە جۆنگکووک کوڕم زۆردڵخۆشم
ب.جیۆن:کەواتە دوو ڕۆژی دیکە ئاهەنگەکەیە ڕۆبێرت
باوکم بەدڵخۆشیەکەی زۆرەوە گوتی بێگومان دەیزانی ئەمە ڕوودەدات بۆیە ئامادەکاری کردووە بۆ ئاهەنگەکە
خ.ڕۆبێرت:واتا بەم زوییە ئایا شتەکان ئامادەیە؟
خ.جیۆن:بەڵێ بێگومان شتەکان ئامادەیە خەمتان نەبێت
ب.جیۆن:دەی منداڵینە پێکەوە بچنە باخچەکەو گفتوگۆ بکەن
منیش بەبێزاری ڕۆشتم لیاناش بەدوامدا هات و چوینە باخچەکە لای گوڵەکانەوە وەستام و سەیریانم دەکرد
لیام:ئاساییە منیش بچم؟
خ.ڕۆبێرت:نەخێر دانیشە کوڕم توڕەم مەکە
لیانا:ئایا دڵنیات واتا بەڕاستی ڕازی بویت؟
جۆنگکووک:بەڵێ وەک ئەوەی گوێت لێبوو ڕاستە ڕازیم
لیانا:ئەی ئینجوو چی؟
بەساردی وەڵامم دایەوە
جۆنگکووک:ئینجوو کێیە بۆچی باسی ئەو دەکەیت؟ دەی وەرە بابڕۆینە ژوورەوە ساردە
دەستیم گرت و بردمە ژوورەوە
END JUNGKOOK POV:
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟
➟➟➟
➟➟
➟
ئاهـــ لەکۆتایدا توانیم شوێنی مانەوە بدۆزمەوە ئەمڕۆ بەیانییەکەی گەشتمە کەنەدا بەڵام لەو کاتەوە بەدوای شوێنی مانەوە دەگەڕێم سپاس بۆ خوا دانەیەکم دۆزیەوە لەناو باڵەخانەیەکدایە خانووەکە باشە نە زۆر گەورەیە نەزۆر بچووکە بە ماندووی ڕۆشتمە سەر قەنەفەکە دانیشتم پێویستە کارێکیش بدۆزمەوە پێویستم بەپارەیە وە ئەمڕۆ هەر بە مۆبایلەکەم ناوی خۆمم لە زانکۆیەک تۆمارکرد. هههه لەناو نامەکەدا نووسیم کە پارەیەکی زۆرم لایەو دەچمە لای خۆشەویستەکەم بەڵام سەیرم بکە ئێستا نەکەسم لایە و نەخۆشەویستیشم هەیە نا نەخێر من هەرگیز ڕێگا نادەم کەسێکی تر بێتە ژیانمەوە جۆنگکووک یەکەم و کۆتا کەسە لەژیانی مندا ئەبێت ئێستا ڕقی لێمبێت نەک هەر ئەو هەمووان ڕقیان لێمە
خەریک بوو فرمێسکەکانم بێنە خوارەوە بەڵام خێرا سڕیم و هەستامەوە خۆم گۆڕی ڕۆشتمە دەرەوە بۆ ئەوەی بەدوای کارێکدا بگەڕێم
∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼
∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽∽
∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼
(گوڵەکانم لێرە ئینجوو کاتێک قسە لەگەڵ کەسێکدا دەکات ئەوا بەئینگلیزی دەیکات)
ئینجوو:باشە خاتوون ئێستا من بچمە کوێ؟
؟؟؟:تۆ لەبەشی پێشوازیەکەیت وە دەتوانیت لەبەیانیەوە دەست بە کار بیت
ئینجوو:زۆر سپاس خاتوون بەڵام دەتوانم نیوەڕوان بێم چونکە زانکۆم هەیە بەیانیان
؟؟؟:باشە کێشە نابێت
ئینجوو:زۆر سپاس خاتوون ماڵئاوا
ئەوەم گوت و ڕۆشتم من ئێستا لەبەشی پێشوازی کاردەکەم لە هۆتێلێکی بەناوبانگ کە تەنها کەسانی ناودار دێنە ئێرە مووچەکەشی زۆر باشە بەهارحاڵ دەبێت بڕۆمە ماڵەوە و خۆم بۆ بەیانی ئامادە بکەم کە یەکەم ڕۆژی زانکۆمە لێرە
______________-------------____________-------------______
دوایی پێنج ساڵ
..........................................
سڵاو گوڵەکانم ئەمەش پارتی۱۹
هیوادارم بەدڵتان بووبێت
تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایـــــ🐇