Crazy On The Street

By hailin_jk

54.3K 7.7K 14.4K

" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ ""... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
چیرۆکی نوێ
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43 End

33

1.7K 204 270
By hailin_jk


[vote]

[comment]

[follow]

*********

لیڤیا : تۆۆ!!

هاواری کرد تا بڕواتە دەرەوە لەکاتێکدا جیۆن بە ڕووخسارە تووڕە و ساردەکەی سێری دەکرد و لێی نزیک دەبوویەوە..

لیڤیا : تۆ گەمژەیت جیۆن جۆنگکووک پێت دەڵێم بڕۆ دەرەوە دەتەوێ چی بکەیت؟ ( بە تووڕەییەوە هاواری کرد کاتێک هەوڵی دەدا قۆپچەکانی قەمیسەکەی دابخات)

جۆنگکووک : ئاگاداربە چی لە دەمە نەفرەتیەکەت دێتە دەرەوە ( کاتێک پاڵی بە لیڤیاوە نا بۆ دیوارەکە و سەری خوار کردەوە بۆ ئاستی ڕووخساری لیڤیا)

جۆنگکووک : ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر ئەوکاتەی کە یەکمان بینی و ڕزگارم کردی لە ژێر دەستی براکەت وە دواتر بوومە بکوژی ئەو و هاوڕێکانی وە دواتر یاریم بە جەستەت کرد لەپێش پیاوەکانم ڕۆژانێک لەژێر ئەو ئازارانەدا بوویت کە پێم دەبەخشیت بوێریت نەبوو وەک سەگێکی گوێڕایەڵ ناچار بوویت کە فەرمانەکانم جێبەجی بکەیت هێندە دەترسایت لێم وەک ئەوەی من فریشتەی گیان کێشانت بم ههههه هەر خۆی وابووم!..... بەڵام دەبینم ئێستا بوێر بوویت، بەرامبەرم دەوەستی و قسە دەکەیت کێ ڕێگەی پێدای کە بەو شێوەیە ناوی هاوسەر و منداڵەکەم بهێنیت؟ ساڵانێکە بێ بەش بوویت لە ئازاری من بۆیە ئاوا زمانت درێژ بووە؟ تەنانەت دەبینم هەڕەشەکانم هیچ کار لە تۆ ناکەن ها؟......

لیڤیا : کەواتە ئەو مێشکە هیچەت بەشی ئەوە کار دەکات کە بزانێت چیت کردووە بەرامبەرم؟ گرنگی نادەم بەوانە چونکە ئەوە ڕابردوو بوو من پێم وتی جیۆن "" لی لیڤیا لە ئازار درووست بووە "" کەواتە ئەو ئازارانە منیان هێنایە ئێرە ئەوانە وایان لێ کردم کە چیتر لە هیچ شتێک نەترسم

جیۆن بزەیەکی کرد و زیاتر نزیک بوویەوە دوای گوێبیستبوون لە قسەکانی لیڤیا ڕووخساری هێنایە ئاستی ڕووخساری

جۆنگکووک : بەڵام من دەزانم ترسی تۆ چیە!! تۆ هێشتا شتانێکت ماوە کە دەترسیت لێیان کەواتە بۆچی بەرامبەرم دەوەستیتەوە لەکاتێکدا دەزانیت چەندە لاوازیت بەرامبەرم.... تۆ پێت وتم کە ناترسیت بەڵام من ترسەکەت دەزانم!

لیڤیا شڵەژاو دەستی بەرز کردەوە لەسەر سنگی جیۆن داینا تا دووری بخاتەوە بەڵام جیۆن بە تووندی دەستی گرت...

جۆنگکووک : تۆ دەترسیت کە من منداڵەکانت لێ دووربخەمەوە و بیان هێنمە لای خۆم چونکە ئەوان منداڵی منن و مافی باوکایەتیم هەیە

لیڤیا : پەیوەندی بە تۆوە نیە تێدەگەی ئەوان منداڵی منن ناتوانی لەخۆتەوە بڵێی من باوکی ئەوانم واز بێنە ئیتر واز لە ژیانم بێنە خوێڕی نەفرەتی ئەوەی بەسەرت هێنام بەس نەبوو هاا؟ دە ئیتر وازم لێ بێنە بە ئاسوودەیی لەگەڵم منداڵەکانم بژیم مەگەر چ حەقێکت بەسەر منەوە هەیە ( بە هاوارەوە)

بەخێرایی دەستە پڕ تاتۆکانی برد بۆ ملی و بەتووندی گرتی کاتێک هەستی بە تووڕەیی کرد لە ناخیدا بەهۆی قسەکانی لیڤیاوە

جۆنگکووک : تۆ چ بەڵایەکی تا بە من بڵێی حەقت نەبێ بەسەر منداڵەکانمەوە تۆ تەنها هەتیوێکی پیسی... دڵنیات دەکەمەوە هەر کاتێک گەڕاینەوە بۆ کۆریا یەکەم کاری من هێنانی ئیان و ئیلانە بۆلای خۆم ( بە تووڕەیی وتی کاتێک زیاتر دەستەکانی تووندتر کرد لەسەر ملی)

لە کۆتایدا دەستی دوورخستەوە کاتێک هەستی بە بێ هەناسەیی لیڤیا کرد کە خەریک بوو لەژێر دەستەکانی دا بمرێت..

بەخراپی دەستی کرد بە کۆکە و هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی تا ئاسایی بێتەوە، سەری بەرز کردەوە و بە چاوە پڕ ڕقەکانی سێری جیۆنی کرد کە فرمێسکیان تیادا کۆبۆتەوە

لیڤیا : ناتوانی.. ناهێڵم ئەوانم لێ دوور بخەیتەوە نەخێر من بێ ئەوان ناژیم تێدەگەی ناژیم

جۆنگکووک : گرنگ نیە بەلامەوە ئەوە دەکەم کە خۆم دەمەوێت ( بە ساردی)

لیڤیا : باشە، هەر وەک چۆن لە خودا پاڕامەوە کە تۆڵەی منت لێ بکاتەوە بۆ ئەو زۆرداریانەی لە منت کرد کاتێک خۆت پێ بە دەسەڵات بوو خۆت پێ بەهێز بوو بەڵام خودا تۆڵەی منی لێ کردیتەوە کاتێک هەموو جیهان تۆی بە لاوازی و بێهێزی بینی وەک منداڵێک دەگریایت و لەخۆت دەدا ئێستاش لە خودا دەپاڕێمەوە دووبارە کە ژیانت لێ تاڵ بکات هەرگیز دڵخۆش نەبیت غەزەبی خودات بەسەرا ببارێ جیۆن چاوەڕێ بە دەبینم چۆن دەشکێی و دەکەویتە سەر چۆک لێم دەپارێیتەوە بەڵام زۆر درەنگ دەبێت باش بزانە.

قسەکانی تەواو کرد و بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوە لە شوێنێکی دیکە دانیشت و فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە، چی بکات ژیان هێندە زاڵمە لەگەڵی خۆزگە دەخوازێت ئازارەکانی ژیانی مرۆڤێک بوایە تا بەدەستەکانی خۆی بیکوژێت و ڕزگاری بێت ئاخر زۆری چەشت بەرگەی گرت چیتر ناتوانێت ئەو هەموو خەمە هەڵبگرێت بیری منداڵەکانی دەکات دەترسێت کە جیۆن ئەوانی لێ دووربخاتەوە و هەرگیز نەیان بینێتەوە.. لەلایەکی دیکەوە هیوا دەخوازێت ب.جۆنگ باش بێت و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بێت تاوەکو زوو بڕواتە نێو باوەشە ئارام بەخشەکەی و هەموو خەمەکانی دڵی بڕۆن کاتێک لەنێو باوەشی باوکی دایە...

.
.
.
.
.
.
.
.

لەپێش ژووری نەشتەرگەری دانیشتووە و خولەک بە خولەک دەژمێرێت تا یەکێک بێتە دەرەوە و هەواڵێکی باشی پێ بدات کاتێک دەستەکانی دەلەرزن لەترسی ئەوەی کە چیتر باوکی نەبینێتەوە

دوای گەیشتنیان ب.جۆنگیان بردە ژووری نەشتەرگەری کاتێک هەموو شتێک ئامادە کرابوو ئێستا سێ کاتژمێر تێپەڕیوە و هێشتا هیچ هەواڵێک نیە

ڕووخساری لەنێو دەستەکانی شاردەوە و فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە کاتێک قاچەکانی دەلەرزین

لیڤیا : خوایە تکایە با باوکم باش بێت تکایە ( بە گریانەوە)

ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە کاتێک جار جارە پەرستار و دکتۆرەکان دێنە دەرەوە و دەڕۆنە ژوورەوە بێ وتی هیچ شتێک ئەوە نەشتەرگەریەکی ئاسان نیە کاتی زۆری دەوێت

لەکۆتایدا دەرگاکە کرایەوە و چەند دکتۆرێکی دەرخست کە دیاربوو تازە تەواو بوون دوای تێپەڕینی پێنج کاتژمێر.. لیڤیا بەخێرایی هەستایەوە و فرمێسکەکانی سڕی و بەرەو ڕوویان چوو کاتێک جیۆن بەرەو ڕوویان دەهات کاتێک تازە لە کافتریای نەخۆشخانە دەهاتەوە

لیڤیا : دکتۆر باوکم چۆنە ئەو باشە وایە؟ ( بە ئینگلیزی وتی کاتێک شڵەژاوی زۆری پێوە دیار بوو )

دکتۆر : ئارام بە خاتوون بەخۆشحاڵیەوە توانیمان بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری بۆ بکەین ئێستا باروودۆخی جێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕ دایە چونکە تازە نەشتەرگەریمان بۆ کردووە دەبێت پشوو بدات ڕەنگە دوو بۆ سێ رۆژی دیکە بەهۆش خۆی بێتەوە، لەهەر حاڵەتێکدا ئاگادارتان دەکەینەوە بەهیوای سەلامەتی ( بە خەندەوە قسەکانی بە ڕوویدا کرد تا ئەو کچە ترساوەی پێشی ئارام بکاتەوە)

زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی نەخشان کاتێک چاوەکانی دەدرەوشانەوە لەخۆشیدا باوکی باشە و ئیتر تەندرووستە..

وەک منداڵێکی بچووک لە خۆشیدا فرمێسکی دەڕشت ئەو ڕزگاری بوو کاتێک نزیک بوو لە مردن، چاوەکانی چوونە سەر جیۆن بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشت

لیڤیا : بینیت باوکم باشە ئەو ڕزگاری بوو موبایلەکەتم پێ بدە با بە دایکمی بڵێم تکایە دەی پێمی بدە ( لەخۆشیدا بازی دەدا و پێدەکەنی)

جیۆن بە چاوە ساردەکانی سێری ئەو کچەی پێشی دەکرد بۆ ماوەیەکی کەم وا هەستی کرد کە منداڵێکی بچووک و کیوت لەپێشیەتی نەک ئەو کچەی ژیانی تێکدا

لیڤیا : دەی جیۆن موبایلەکەتم پێ بدە بۆ وا سێرم دەکەی ( کاتێک قۆڵەکانی جیۆنی گرتبوو ڕایدەوەشاند)

دەستی برد بۆ گیرفانی چاکەتەکەی و موبایلەکەی دەرهێنا پەیوەندی بەو پیاوە کرد کە داینابوو بۆ ئاگاداری خ.جۆنگ و منداڵەکان

جۆنگکووک : بڕۆ موبایلەکە بدە خ.جۆنگ ( بە ساردی)

پاشان موبایلەکەی دایە دەستی لیڤیا تا قسە بکات

خ.جۆنگ : ئەلوو

لیڤیا : دایکە منم لیڤیا ،باوکم ڕزگاری بوو ئەو دەژیت دکتۆر وتی ئێستا زۆر باشە و چەند رۆژێکی دیکە بەهۆش خۆی دێتەوە ( بە دڵخۆشی)

خ.جۆنگ : ئای خوایە سوپاس بۆتۆ... سوپاس کچەکەم کە ئەو هەواڵە خۆشەت پێدام تکایە ئاگاداری بە با هیچی بەسەر نەیەت بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ( لەخۆشیدا گریا)

لیڤیا : بێخەم بە دایکە ئاگاداری باوکم دەبم ئێمە بە تەندرووستی دەگەڕێینەوە بۆلات .. ئێستاش دەبێت دای بخەم خوات لەگەڵ( بە زەردەخەنەوە)

خ.جۆنگ : خوات لەگەڵ کچم

موبایلەکەی دایەوە دەستی جیۆن ویستی سوپاسی بکات بۆ ئەوەی کە بەیارمەتی جیۆن توانیان ژیانی ب.جۆنگ رزگار بکەن، ئەوە لیڤیای بێتاوان و دڵپاکە بەڵام ناتوانێ سوپاسی کەسێک بکات کە وەک دێوەزمەیەکە بۆسەر ژیانی گرنگی نادات پێی لە بەهای خۆی کەم ناکاتەوە سوپاسی ئەو کەسە بکات کە ژیانی لێ تێکدا
.
.
.
.
.
.
.
.
سێ رۆژ تێپەڕی کاتێک بە بەردەوامی لیڤیا لای ب.جۆنگ بووە و ئاگاداری بووە شەوانە لەلای دادەنیشت و نەدەخەوت لەترسی ئەوەی کە شتێکی بەسەر بێت زۆر بە باشی ئاگاداری بوو بە بڕوای ئەو هێشتا ناتوانێت چاکەی بداتەوە کاتێک لەسەر شەقامەکان خەریک بوو گیانی دەکێشا ئەو هات و ڕزگاری کرد ماڵەکەی خۆی بۆ کردەوە سۆزی باوکی پێدا کە هەرگیز نەیبووە ژیانێکی پڕ خۆشەویستی و میهرەبانیان پێدا

بە ماندووی لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو سێری ب.جۆنگی دەکرد کاتێک وەک شێت بیری منداڵەکانی دەکات

لەناکاو چاوەکانی چوونە سەر ب.جۆنگ کە هەوڵ دەدات چاوی بکاتەوە بەخێرایی هەستایەوە و دڵخۆش بوو

لیڤیا : ب باوکە ( بە پەرۆشی بانگی کرد)

ب.جۆنگ : ئ...

لیڤیا : ششش هیچ مەڵێ خۆت ماندوو مەکە ئێستا دکتۆر بانگ دەکەم ( بە دڵخۆشی ڕای کردە دەرەوە تا دکتۆر بانگ بکات کە باوکی توانی بەئاگا بێتەوە)

.........

دکتۆر : بەخۆشحاڵیەوە ئێستا باروودۆخی باوکت باشە خاتوو لیڤیا هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانی نیە تەنها ماسولکەکانی لەشی خاو بوونەتەوە دوای ئەوەی شوێنی نەشتەرگەریەکەی چاک بوویەوە پێویستە ڕۆژانە وەرزشی پێ بکەن تا بتوانێت دووبارە بە تەندرووستی بڕوات، دەتوانن بیبەنەوە بۆ کۆریا بەهیوای سەلامەتی

لیڤیا : زۆر سوپاس بەڕێز دکتۆر بێگومان هەموو ئەو کارانە ئەنجام دەدەم تا باوکم باش بێت ( بە زەردەخەنەوە سوپاسی کرد)

دکتۆرەکان ڕۆشتن و پاشان بە هێواشی لە باوکی نزیک بوویەوە ماچی نێوچاوانی کرد و زەردەخەنەی بە ڕوویدا کرد

لیڤیا : باوکە جوانەکەم سوپاس بۆ خودا کە تۆ باشیت ئیتر دەڕۆینەوە بۆلای دایکم و نەوەکانت ( بە شیرینی)

ب.جۆنگ زەردەخەنەی بۆ کرد

دەرگاکە کرایەوە کاتێک جیۆنی دەرخست و هاتە ژوورەوە لیڤیا چاوەکانی سوڕاند کاتێک دووبارە جیۆنی بینیەوە

جۆنگکووک : سەلامەتیە ب.جۆنگ

ب.جۆنگ : سوپاس کوڕم

جۆنگکووک : هیوادارم لەم رۆژانەی پێشوودا باش بوو بیت

لیڤیا بە مۆنی سێری کرد کاتێک لەبەر خۆیەوە قسەی کرد

لیڤیا : چۆن باش نابێت کاتێک من لێرە ئاگاداری بووم و تۆش لە هۆتێل بخۆ و بخەوە پیاوی گەمژە ( بە تووڕەیی و منگەوە وتی)

جیۆن سەرنجی لیڤیای دا کاتێک هەستی کرد شتێکی وت بەڵام گرنگی پێ نەدا

جۆنگکووک : کەواتە با بگەڕێینەوە هەموو شتێک ئامادەیە کەمێکی دیکە پەرستارەکان دێن و ئامادەت دەکەن بۆناو فڕۆکەکە هەر ئەمڕۆ دەڕۆینەوە کۆریا

ب.جۆنگ : باشە کوڕم
.
.
.
.
.
.
.
.
.

لیڤیا : دایکە بیرم دەکردی ( کاتێک بە تووندی باوەشی پێدا کرد هەر کە خ.جۆنگ دەرگاکەی کردەوە)

خ.جۆنگ : کچەکەم ئێوە گەڕانەوە قوربانت بم ( ماچی سەری کرد)

پاشان سێری هاوسەرەکەی کرد لەسەر کورسی تایبەتی دانیشتووە چاوەکانی پڕ بوون و دانەویەوە بۆ ئاستی ماچێکی سەری ب.جۆنگی کرد و دەستەکانی گرت

خ.جۆنگ : بەخێر بێیتەوە گیانەکەم ( بە دڵخۆشی و گریانەوە)

ب.جۆنگ : سوپاس ئازیزەکەم دەی مەگری ئەوەتا من باشم ڕەق بوومەوە با بێینە ژوورەوە

خ.جۆنگ پێکەنی و ڕێگاکەی بۆ کردنەوە لیڤیا پاڵی بە کورسیەکەوە نا بۆ ژوورەوە.. چاوەکانی چوونە سەر ئەو کەسەی کە کەمێک لە دوورەوە وەستاوە

خ.جۆنگ : جۆنگکووک کوڕم وەرە ئێرە من قەرزاری تۆم سوپاس بۆ یارمەتی دانت دەی وەرە ژوورەوە

جۆنگکووک : سوپاسی ناوێ خاتوون لەکۆتایدا ئەو باوکی هاوسەرەکەم بوو دەزانم کە ئێوە چەند گرنگ بوون بۆ ئاشی کەواتە ئەرکی منە ئاگادارتان بم

خ.جۆنگ : بەڕاستی سوپاس کوڕی خۆم دەی وەرە ژوورەوە ئێوارە دەبێت لای ئێمە بیت ڕێگە نادەم بڕۆیت

جۆنگکووک : نەخێر من دەڕۆم کاتێکی خۆش

خ.جۆنگ لێی نزیک بوویەوە قۆڵی گرت و هێنایە ژوورەوە

خ.جۆنگ :  دەی بڕۆ دانیشە ئێستا دەچم خوانی ئێوارە ئامادە دەکەم ( کاتێک ڕۆشتە چێشتخانەکە)

جیۆن لەسەر قەنەفەکان دانیشت کاتێک لیڤیا شوێنی ب.جۆنگی چاک دەکرد لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان تا بە ئاسوودەیی ڕابکشێت

لیڤیا : هیچت پێویست نیە باوکە؟

ب.جۆنگ : نەخێر کچم سوپاس

دەنگی منداڵ هات کە بە هاوارەوە دەهاتنە ژووری دانیشتنەکە

ئیلان و ئیان : دایکەەەەە ( بەیەکەوە هاواریان کرد )

لیڤیا : مراویەکانم وەرن ( بە خێرایی باوەشی بۆ کردنەوە و بەتووندی لەباوەشی گرتن)

ماچی هەموو ڕووخساری دەکردن بۆنی دەکردن ماوەی چەند رۆژێکە لێیان دوورە چاوەکانی پڕ بوون کاتێک بیری کەوتەوە چی ئەگەر جیۆن ئەوانی لێ دووربخاتەوە ئەوا ناتوانێت بژیت بێ ئەوان هەرگیز

ئیان : دایکە باپیرە چیەتی؟ ( کاتێک سێری ب.جۆنگی کرد کە لەسەر قەنەفەکە ڕاکشاوە بە ماندوویی)

لیڤیا : کەمێک نەخۆش بوو گیانەکەم ئێستا ئەو باشە بەڵام نابێت ماندووی بکەین تا زوو چاک بێتەوە

ئیلان : هێی مامە جوانەکە لێرەیە سێری بکە کاکە ( کاتێک پەنجە بچووک و کیوتەکانی بۆ جیۆن ڕاکێشا)

ئیان : سلاو مامە

چاوە ڕەشەکانی بەردەوام بوون لەوەی لێیان بڕوانێت چەندە جوانن خودایە باوڕ ناکات ئەوان منداڵی ئەون واتە ئەو کچێک و کوڕێکی هێندە جوانی هەیە هێندە شیرین

بە حەسرەتەوە سێری دەکردن دەیەوێت لە باوەشیان بکات و ماچیان بکات بەڵام بوێری نیە ئەوە هەستێکی نوێیە بۆ ئەو کاتێک پێی وابوو تەواوی خێزان و منداڵەکانی لەدەست دا بەڵام ئەوەتا دوو منداڵی جوانی هەیە

چاوەکانی لەسەر ئیان بوون ئەوە ڕێک لە خۆی دەچێت چاوە ڕەشەکانی لێوی لوتی هەموو شتێکی سەرسام بوو بەڵام بزەیەکی بچووکی کرد دڵخۆشە کە کوڕەکەی ڕێک کۆپیەکە لەخۆی

پاشان چاوەکانی گواستەوە سەر ئیلان کچە بچووکەکە کچە بەنازەکە تاڵە قژە ڕەنگ ئاڵتونیەکانی هاتوونەتە سەر ڕووخساری لێوە بچووکەکانی، چاوە گەورە و هەنگوینیەکانی ئەو نەفرەتیانە لە لیڤیا دەچێت!

ئیلان هاتە پێشی و سەری لار کردەوە و بە کیوتی سێری جیۆنی کرد..

ئیلان : سڵاو مامە تۆ لێرەی ( بە شیرینی دەستی لەبەردەمی جوڵاند)

جیۆن زەردەخەنەی کرد و لەکۆتایدا دەستەکانی برد بۆی و لەباوەشی کرد لەسەر قاچەکانی خۆی داینا

جۆنگکووک : من لێرەم شیرینەکەم.. تۆ ماچێک دەدەی بە من؟

لیڤیا : ئیلان وەرە ئێرە ( بەخێرایی وتی دەترسێت جیۆن ئەوانی له دووربخاتەوە نایەوێ هەرگیز لە منداڵەکانی نزیک بێتەوە)

ئیلان : نایەم

لیڤیا : ئیلان پێت دەڵێم وەرە ( بە تووڕەیی)

ب.جۆنگ : وازی لێ بێنە کچم.. چ کێشەیە ئەگەر لەباوەشی جۆنگکووک دا بێت؟

لیڤیا بێدەنگ بوو تەنها بە ڕقەوە سێری جیۆنی دەکرد

جیۆن بە چاوە ساردەکانی سێری لیڤیای کرد ویستی قسە بکات بەڵام بێدەنگ بوو کاتێک هەستی بەو لێوە بچووکانە کرد لەسەر ڕوومەتی

بەخێرایی ئاوڕی دایەوە سێری ئەو شتە بچووکەی باوەشی کرد کە پێدەکەنی

جۆنگکووک : تۆ ماچی منت کرد؟! ( بە پەرۆشی)

جۆنگکووک : من تۆ دەخۆم کچی بچووک

بەخێرایی ماچی ڕووخساری کرد پاشان بۆنی دەکرد هەستی بە خۆشیەکی زۆر دەکرد چەندە جوانە هەستی باوکایەتی کاتێک منداڵەکەت لەنێو باوەشت بێت و ماچی بکەیت یاری لەگەڵدا بکەیت

ئیان : دایکە باپیرە خەوتووە ( بەهێواشی)

لیڤیا سێری ب.جۆنگی کرد کە خەوی لێ کەوتبوو

لیڤیا : وایە شێرەکەم باپیرە خەوتووە

پاشان سێری جیۆنی کردەوە کەچۆن یاری لەگەڵ ئیلان دەکات

لیڤیا :ئیلان وەرە ئێرە ( بە ساردی)

ئیلان لەباوەشی جیۆن هاتە دەرەوە و ڕۆشتە بەردەم لیڤیا بەڵام لیڤیا زلەیەکی بچوکی کێشا بە دەستیدا و ئیلان گریا

لیڤیا : بۆچی بە گوێم ناکەی هاا پێت دەڵێم وەرە لای من ( بە تووڕەیی)

ویستی دووبارە بکێشێت بە دەستیدا بەڵام دەستی گیرا لەلایەن جیۆن

جۆنگکووک : نەکەی دەستیان لێ بەرز بکەیتەوە سوێند بەخودا ببینم لێیان بدەیت یان تووڕەبیت و هاواریان بەسەردا بکەیت من لەبەرامبەر خۆت دەبینیتەوە نەکەی لێی بدەیت تا دەستت نەشکێنم ئێستاش داوای لێبووردنی لێ بکە و ماچی بکە ( بە دەنگێکی تەواو قوڵ و گڕ وتی کە زۆر بە باشی هەستت بە تووڕەییە سووتێنەرەکەی دەکرد لە دەنگیدا)

لیڤیا : پەیوەندی بە تۆوە نیە من دایکی ئەوانم کەواتە هەرچیەکیان لێ بکەم بۆت نیە قسە بکەیت جیۆن جۆنگکووک پێم وتی دوورکەوە لە ژیانم لە منداڵەکانم بەسە ئیتر ( بە تووڕەیی هەوڵیدا دەستی دەربهێنێت لەنێو دەستە بەهێزەکانی جیۆن بەڵام نەیتوانی کاتێک جیۆن زیاتر پەستانی خستە سەر دەستی کە بەخراپی ئازاری دا)

لیڤیا : بەرم بدە ( بە ئازارەوە)

ئیان : هێی لاچۆ لای دایکم لێی نزیک نەبیتەوە تۆ ئازاری دەدەیت ( بە تووڕەیی هاتە بەردەم جیۆن وەستا و بە هەردوو دەستە بچووکەکەی هەوڵیدا دەستی جیۆن دووربخاتەوە لێی)

جیۆن سەرنجی کوڕەکەی دا کە چۆن لەسەر دایکی دەکاتەوە و ناهێڵێت ئازاری بدات سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها چوار ساڵە!

دەستی دوورخستەوە لێی و بە هێمنی سێری کرد کە چۆن ماچی دەستی لیڤیا دەکات و خەمی لێ دەخوات

پاشان سێری ئیلانی کرد کە لە لیڤیا نزیک بوویەوە لەباوەشی دانیشت و داوای لێبووردنی لێ کرد کە گوێڕایەڵی دایکی نەبووە

ئەو ساتەی بیر هاتەوە کاتێک لیڤیا پێی وت
(  پێویستم بە پەروەردەی تۆ نیە بۆ منداڵەکانم ئەوان دایکیان هەیە کە بە جوانترین شێوە پەروەردەیان دەکات، کوڕەکەم بە شێوەیەک گەورە دەکەم کە هەمیشە دایک و خوشکەکەی بپارێزێت و میهرەبان بێت بەرامبەر مرۆڤەکان وە کچەکەم بە شێوەیەک پەروەردە دەکەم کاتێک هەڵەیەکی کرد زوو داوای لێبووردن بکات و تەنها متمانەی بە من و براکەی بێت چونکە پیاوان درۆزنن)

ئێستا دەبینێت کە لیڤیا بەڕاستی قسەکانی جێبەجی کردووە هەموو ئەوانەی وتی لە منداڵەکانیدا هەیە..

هەستی پێ دەکات کە چەندە لیڤیا'یان خۆشدەوێت و ئاڵوودەی بوون ئەوان منداڵن هەر بۆیە ناتوانن بێ دایکیان بن

لیڤیا : تەواو ئازیزەکانم من باشم دەی بڕۆن بۆلای داپیرە با بەتەنها نەبێت لە چێشتخانەیە

منداڵەکانی بەخێرایی ڕایان کرد بۆلای داپیرەیان

لیڤیا : بینیت جیۆن جۆنگکووک تۆ دەتەوێ ئەوانم لێ دوور بخەیتەوە لەکاتێکدا ئەوان ئاڵوودەی من ئەوان پەروەردەی منن هههه ( بە گاڵتەجاڕی)

جۆنگکووک : گرنگی نادەم من ئەوان دەبەمە لای خۆم ئەوان هی منن دەبێت لە کۆشکی جیۆن بژین دەبێت فێری هەموو شتێکی خێزانی جیۆن ببن

لیڤیا : ناتوانیت ئەوانم لێ دوور بخەیتەوە چونکە ئەوان پێویستیان بە منە

جیۆن زیاتر نزیک بوویەوە لێی کاتێک بە جدی قسەکانی کرد

جۆنگکووک : پێم وتی گرنگی نادەم بە خواست و قسەکانی تۆ من منداڵەکانم دەبەمە لای خۆم بەڵام دەبینم تۆ ئەوانت ئاڵوودەی خۆت کردووە بە شێوەیەک کە ناتوانن بێ تۆ بن
بۆیە تۆش ناچار دەبیت کە بێی لەگەڵ ئەوان بژیت!!

********

ڤۆت بکەن تا زوو پارتی داهاتوو دابنێم چونکە بەشێکم لێ نووسیوە 🍭...
ڤۆت 128
28/11/2023
[2525] word

Continue Reading

You'll Also Like

15.4K 998 23
"That's because.. you're weak!" "I'll surpass you! I certainly will!" [Kaiju no.8 various x !Gojo reader] Gojo Y/n , despite her silly demeanor there...
128K 5.9K 149
Austin was a kid that loved to watch Anime, especially Pokemon. Annoyed at how the series was going after Sinnoh, he fell asleep before waking up, so...
72.4K 6K 141
Admin ဆီက ခွင့်ပြုချက်မရသေးပါဘူး free တင်တဲ့ အတိုင်း တင်ပေးပါ့မယ် admin တွေ လာပြောရင် ဖျက်ပေးပါမယ်။ Start date -21•4•2024(Sunday) End date-
155K 6.8K 30
!Adult/Possessive and Asshole!