ئاریانا✔️

By lady__olivia

34.2K 6.2K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... More

Part 1
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36 end

Part 2

1K 199 77
By lady__olivia

ئاریانا لەناو ھەموو پیاوانی خێزانەکە بەر زەوی کەوت
قاچە ڕوتەکانی بەدەرکەوتن
ئەو ھەڵسوکەوتەی ئاریانا جۆنگکوکی زۆر توڕە کرد
وای کرد شەرمەزار ببێ

جۆنگکوک بەتوڕەییەوە
" جیمین ئەو مناڵانە بەرە دەرەوە "

جیمین
" بەڵێ کاکە جۆنگکوک "

جیمین قۆڵەکانی ئاریانای گرت و بەنەرمی ھەڵیساندەوە
بردیە دەرەوە و دەرگاکەی داخست ئاریانا و سوزی برد بۆ سوچێک

جیمین کوڕی پورە کارینە
تاوەکو ئەمڕۆ نزیکترین ھاوڕێبوون لەگەڵ جۆنگکوک
بەڵام لە ئێستاوە شتەکان ئەگۆڕێن

جیمین
" ئەوە چ ھەڵسوکەوتێک بوو ئاریانا ئابڕومان چوو "

ئاریانا
" من مەبەستم نەبوو وا بکەم بەڵام سوزی خۆی پێداکێشام و
کەوتم ھەڵەی من نەبوو جیمین "

جیمین
" ئێوە ھەردوکتان لەمەودوا زیاتر ئاگاداری ھەڵسوکەوتتان بن
بەتایبەتی تۆ ئاریانا تۆ خوشکی ئاغاکەمانی
بوەستە لەوەی شەرمەزاری بکەیت "

ئاریانا
" ئەوە لە کەیەوە ئاوا جدی بووی جیمین قسەی پیاوانە ئەکەی ھەڵسوکەوت و ئاغاکەمان و ئەو جۆرە قسانە "

جیمین
" تێدەگەی ....کەمێکیتر تێدەگەی کە بابەتەکە چەندە جدیە
تەنھا تاوەکو دەست ماچکردنەکە مەیەنە بەردەمی کاکە جۆنگکوک
دەی بڕۆنە مەتبەخ و کاری خۆتان بکەن "

ئاریانا و سوزی ڕۆشتنەوە بۆ سەر کارەکەی خۆیان
جیمین بە ھۆڵەکەدا بەدوای دایکی ئاریانادا دەگەڕا
کە قەڵەبالغیێکی یەکجار زۆر بوو لەو ماڵەدا
ھاتوچۆی خزم و کەس و کار
ژن و مناڵ و پیاوو کچ و کوڕ

جیمین
" پورێ بڕۆ ھەموو کچ و ژنەکان ئاگادار کەوە لە ھەڵسوکەوتیان
چۆن دەبێ خۆیان بکەن بە کۆبونەوەی پیاوەکاندا
کاکە جۆنگکوک زۆر توڕە بووە
با لەوە زیاتر توڕە نەبێ ، کەمێ ئاقڵ بن "

جیمین بە فیزەوەو بە توڕەییەوە ئەوەی با دایکی جۆنگکوک وت

+" باشە جیمین خەمت نەبێ دووبارە نابێتەوە
وە باش بوو ھاتیت بڕۆ بە جۆنگکوک بڵێ
زۆربەی میوانەکان ھاتوون با زوو دەست بە ڕێوڕەسمەکە بکرێ "

جیمین
" باشە پێی دەڵێم "

جیمین ڕۆشتەوە بۆ ژووری میوان و خۆی گەیاندە لای جۆنگکوک
سەری بردە بن گوێی و بە چرپە وتی

جیمین
" زۆربەی میوانەکان ھاتوون کاکە
ئاغاژن ئەڵێ دەست بە ڕێوڕەسمەکە بکەن "

جۆنگکوک
" لەکەیەوە ئیشی ئێمە کەوتۆتە دەست ژنان جیمین
بڕۆ بە دایکم بڵێ دەست وەرنەداتە کاری پیاوان
ھێشتا میوانیتر ماون بێن من چاوەڕوانی ئەوان ئەکەم "

جیمین
" بەسەرچاو کاکە "

جیمین ویستی بڕوا بەڵام جۆنگکوک ھێشتا قسەی مابوو
قۆڵی جیمینی گرت و گەڕاندیەوە جیمینیش بەڕێزەوە دووبارە چەمایەوە تاوەکو گوێیەکانی گەیشتە ئاراستەی جۆنگکوک

جۆنگکوک
" خەریک بوو بیرم بچێ
ئەو ھەڵسوکەوتە ناشرینەی کەمێ پێش ئێستا چی بوو
ئاریانا و سوزی کردیان ئەو ئەقڵ بچوکانە تێبگەیەنە با ئاگاداری ھەڵسوکەوتیان بن جیمین ئابڕوی من ئابڕوی ھەمووتانە "

جیمین
" پێم وتون کاکە بەباشی تێمگەیاندن تۆ خەمت نەبێ دووبارە نابێتەوە "

جۆنگکوک
" باشە بڕۆ چاوت لەسەر ئامادەکاریەکان بێ "

جیمین
" بەسەرچاو کاکە "

خەریک بوو کاتژمێر دەبوو بە ٩
ئاریانا و سوزی زەلاتەکەیان تەواو کرد
ھەموو میوانەکان ھاتبوون
چاوەڕێی ئەوە بوون جۆنگکوک بێتە دەرەوە لە ژووری میوان
و ھەمووان یەک بە یەک دەستی ماچ بکەن

ھەموو لە ھۆڵەکە وەستابوون بە سیستەمی پیاوسالاری
کە پیاو ھەموو شتێک بوو لەناو خێزان
ھۆڵە گەورەکە پڕ پڕی بوو لە پیاو

لە ڕێڕەوەکە ژنە گەورەکان وەستابوون
ھۆڵێکیتری گەورە ھەبوو دوای ڕێڕەوەکە کچە گەنج و مناڵەكان
وەستابوون یاساکانی خێزانی ئیڤانۆڤ زۆر توند بوون
دەربارەی ئاغاو سەرۆک عەشیرەتەکانیان دەربارەی ڕێوڕەسمەکانیان

لەناو خێزانەکەدا تاکە پیاوێک لەھەموو شتێک قسەی ئەڕۆیی
سەرۆک عەشیرەتەکە بوو قسەی ئەو یەک قسە بوو نەدەبوو بە دوان

ھەموو کچانی عەشیرەت بە قسەی ئەو بە شوو دەدران
کوڕەکانیش بە قسەی ئەو ژنیان بۆ دەھێنرا
تەنانەت ناولێنانی مناڵەکانیشیان بە ڕەزامەندی ئاغا بوو
گەر ئەو ڕای لەسەر شتێک نەبوایە ئەو کارە نەدەکرا

ژیانی تایبەتی ھەر تاکێک لەو عەشیرەتە لەسەر قسەو
بڕیاری سەرۆک و ئاغا وەستابوو
گەر وتی نا یانی نا گەر وتیشی بەڵێ واتا بەڵێ

ئێستا ئەو ئاغایەتی و گەورەییە
بە شێوەیەیێکی فەرمی دەدرێ بە جۆنگکوک
ئیتر قسەکانی ئەو لە سەرو ھەموو شتێکەوە دەبێ لەمەودوا

گەورەترین ڕێوڕەسم ئامادەکرابوو
دوو ھەزار کەس لە شارو لادێ و ماڵەکانیانەوە ھاتوون
تاوەکو دەستی جۆنگکوک ماچ بکەن و ئەوەتا وەستاون و چاوەڕوانن
بێت و دەستە بەڕێز و پیرۆزەکەی بخەنە سەر سەریان و ماچی بکەن

تەمەن گرینگ نەبوو لە خێزانی ئیڤانۆڤ
ھەر لە مناڵێکی چوار ساڵان تاوەکو پیرەژن و پیرەمێردێکی ٩٠ ساڵان دەبوا لەو ڕۆژەدا دەستی ئاغا ماچ بکات و بیخاتە سەر نێوچاوانی

جۆنگکوک لە ژووری میوان ھاتە دەرەوە
ئەو فیز و شانازیەی ئەو لەو ڕۆژەدا ھەیبوو
ھیچ شازادەیەک لە مێژوودا نەیبووە

چی لەناو دەرونی کوڕێکی گەنجی خوێن گەرم دروست دەبێ کاتێ
دەیخەنە پێشەوە بۆ ھەموو شتێک لەناو کۆڕی پیاواندا
تەنھا حساب بۆ قسەی ئەو دەکرێ و لەسەروی خۆیانەوە دایدەنێن

مام و خاڵ و پیاو ماقوڵەکان ھەموو لەدواوەی دەڕۆشتن
وەکو ئەوەی کە خزمەتکاری و چڵکاوخۆری بۆ بکەن

جۆنگکوک بەناو کوڕو کاڵ و کچە گەنجەکاندا تێپەڕی و
گەیشتە لای ڕێڕەوەکە بەلای ژنە ماقوڵەکانی خێزانەکەدا تێپەڕی
گەیشتە ھۆڵە گەورە پڕ لە پیاو و گەنجە خوێن گەرمەکان

خاڵی جۆنگکوک
" بەیارمەتی ئاغاکەمان دەمەوێ چەند قسەیێکتان بۆ بکەم
ژن و پیاوە بە شەڕەفەکانی ئیڤانۆڤ ئێوە ئەمڕۆ
لەبەر شتێکی بچوک کۆنەبونەتەوە و شتێکی بچوک ناکەن
ئەوەی ئەمڕۆ ئێوەی کۆکردۆتەوە نیشاندانی ھێزی خێزانەکەمانە
کە ھێشتا پتەوە وەکو شاخ

ڕاستە نزیکەی ٧ ساڵە ئێمە لە شەڕێکی پیسی نالەباردا دەژین
ڕاستە کۆمەڵێک لە پیاوە دلێر و ئازاکانمان لە زیندانن
یەکێک لەوانە ئاغاکەمان کە لەبەر ئێمە ئێستا لە کونجی زیندانە
بەڵام ھێشتا کوڕە دلێرەکەی لە دەرەوەیە
کە وەکو شێر دەتوانێ وەکو باوکی پارێزگاریمان لێ بکات
ئێمە بە ھەموو بونمان متمانەی خۆمان دەبەخشینە
کاکە جۆنگکوک و ھەموو ئەوامیرێکی خۆمان دەخەینە ژێر دەستی
دڵنیابن کە ئەو بڕیاری ھەرچیێک بدات ئەوە بۆ ئێمە باشترینە "

ھەموویان لەگەڵ قسەکانی خاڵە چەپڵەیان لێدا

خاڵی جۆنگکوک ھەرخۆی یەکەم کەس لەبەردەم جۆنگکوک سەری تا ئاستی دەستەکانی جۆنگکوک نزم کردەوەو ماچی کرد
دواتر بە نێواچاوانی خۆیەوە نا

دواتر مام و پیاوەکانیتر یەک یەک دەھاتنە بەردەمی جۆنگکوک و
دەستیان ماچ دەکرد
کاتێ نۆرەی پیاوەکان تەواو بوو ئینجا نۆرەی گەنجە
تازە پێگەیشتوەکان ھات

جیمین چووە پێشەوەو دەستەکانی جۆنگکوکی گرت و
چەمایەوە بۆ ماچ کردنی پاشان سەری بەرز کردەوە و
بە زەردەخەنەوە بە جۆنگکوکی وت

جیمین
" پیرۆزە ئاغا ئێمەی گەنجانی ئیڤانۆڤ ھەمیشە لە خزمەتا دەبین "

چ شانازیێک لە دەرونی جۆنگکوکدا ھەبوو کە وەسف ناکرێ
تەنھا لێوی وەکو زەردەخەنە جوڵاند و یەک وشەش ئەرزشی
ئەوەی نەکرد قسە بکات بۆ گەنجێکی وەکو جیمین

ئینجا گەنجەکانیش تەواو بوون و نۆبەی ئافرەتەکان ھات

یەکەم کەس دایکی جۆنگکوک ھات و دەستی کوڕەکەی
ماچ کرد ئینجا پورەکانی

نزیکەی کاتژمێر ١٢ بوو
جۆنگکوک تەواو بێزار بوبو بەدیار ئەو ھەموو خەڵکەوە کە دێن دەستەکانی ماچ دەکەن ئیتر لەسەر قەنەفەی ھۆڵەکە دانیشت و
ھەموویان بەسەر سەریەوە وەستابوون
دەستی لەسەر دەسکی قەنەفەکە دانابوو و ژنەکانیش ئەھاتن ماچیان ئەکرد

تاقەتی بەسەر چوبو ئیتر حەوسەڵەی نەما سەیری ئەوە بکات
بزانێ کێیە دەستی ماچ دەکات ئاوڕی بەلای خاڵۆی دایەوە

جۆنگکوک
" وادیارە ئەوان نایێن خاڵۆ دەعوەتەکەمانیان ڕەت کردۆتەوە "

+" گەر ڕەتی بکەنەوە ئێمەش شەڕ ناوەستێنین
بۆخۆیان باشترە کە بێن "

جۆنگکوک
" سێ کاتژمێرە چاوەڕێم کەچی نەھاتوون
وادیارە ئێمە بە گاڵتەجاڕ دەزانن "

لەولاوە ئاریانا و سوزی لەکۆتایی ھۆڵەکە وەستابوون
چاوەڕوانی سەرەی خۆیان بوون

ئاریانا
" سەیری جۆنگکوک بکە چەندە لەخۆبایی بوە ھەر سەیریش ناکا بزانێ کێ دێ دەستی ماچ دەکات ، ھەر لەگەڵ خاڵۆ خەریکی قسەیە "

سوزی
" ھەرکەسێک بێ لە شوێنی ئەو لەخۆبایی ئەبێ سەیرکە چەند گەورە کراوە خۆزگە منیش پیاو بومایە ئاوا ڕێزم لێ دەگیرا "



سوزی
" لەمەودا ئیتر قسە قسەی کاکە جۆنگکوکە لە ھەموو شتێ
ھیوادارم بڕیاری گەڕانەوەی کچەکانی خێزانەکەمان بدات
بۆ چونە قوتابخانە "





ئاریانا
" یانی گەر جۆنگکوک ڕازی بێ ، ھەموو عەشیرەت کچەکانیان دەخەنەوە بەر خوێندن ؟ "




سوزی
" ئەرێوەڵا ئاوایە .....گەر ڕازیش نەبێ
کەس بۆی نیە کچ بنێرێتە قوتابخانە "






ئاریانا
" باشە چی تیایە دڵنیام جۆنگکوک ڕێگری خوێندنی
کچانی عەشیرەت ناکات "






سوزی
" دڵی خۆت مەدەوە
بەخوا من کاکە جۆنگکوک بناسم ناھێڵێ کچ بخوێنێ
ئەو ئافرەتی پێ کەم ئەقڵەو بڕوای وایە نابێ ئافرەت ھیچ شتێکی بەدەست بێ و نابێ کاری دەرەوە بکات "






ئاریانا
" بەڵێ بەردەوام پێم دەڵێ کەم ئەقڵ
ئاھھھ بەسیکە نامەوێ بیر لەو قسانە بکەمەوە شێت دەبم "

لەو قسانە بوون کۆمەڵێک پیاوی قات ڕەش خۆیان کرد بەناو ماڵەکەیا
ھەموویان سەیری دەرگای ھۆڵەکەیان کرد و سەریان سوڕمابوو

جۆنگکوک ڵە شوێنی خۆی ھەستایەوە و
پیاوەکان بە توڕەییێکەوە سەیریان دەکردن جۆنگکوکیش بە بزەیەکەوە

جۆنگکوک
" بەخێربێن پیاوانی خێزانی براڤێرمان "

لەگەڵ ئەو قسەیە ئیتر ھەموو ئەوانەی نەیاندەناسین زانیان کەوا کێن
پیاوی دوژمن چی دەکەن لێرە و بۆ ھاتون
بۆچی لە بۆنەی خێزانەکەی ئێمە بەشدارن
ئەوە پرسیاری مێشکی ھەموان بوو

ئاریانا
" خێزانی براڤێرمان ؟ بۆچی لێرەن بۆ خاتری خوا "

سوزی
" تێناگەم ....ھاتون کە ئاھەنگەکە تێکدەن یاچی ؟ "

دە پیاوی خێزانی براڤێرمان ھاتبوون و چوونە پێشەوە بەرەو لای جۆنگکوک یەکێک لە پیاوەکان دەستی خستە ناو دەستی جۆنگکوک

یۆنگی
" من بانگێشتنامەکەتم قبوڵ کرد
وە قبوڵی ئاگربەست دەکەم لەنێوانمان بەڕێز جۆنگکوک "

جۆنگکوک
" گەورەتان کردین بە ھاتنتان بەڕێز یۆنگی
فەرموون دانیشن ئێمە لە ناوەڕاستی ڕێوڕەسمەکەداین "

ھەموو پیاوەکان لە دەوری جۆنگکوک دانیشتن
وادیارە سەردەمی گەنجەکان بە ئاشتیانە دەست پێ دەکات

یۆنگی دوای مردنی باوکی بووە بە سەرۆکی خێزانەکەی خۆیان
خێزانی براڤێرمان کە ھیچی لە خێزانی ئیڤانۆڤ کەمتر نەبوو
لە ڕوی زۆری ژمارەیان و توندی عادەتەکانیان

باوکی یۆنگی بە دەستی باوکی جۆنگکوک کوژرابوو ساڵێک لەمەوبەر
ھەر بەو ھۆیەش باوک و مامی جۆنگکوک کەوتنە زیندان

یۆنگی شوێنی باوکی گرتۆتەوەو جۆنگکوکیش بەھەمان شێوە
وە بەیەکەوە بڕیاری ئاگر بەستیان داوە

جۆنگکوک دەستی لەناو دەستی ئەو کچە گەنجە دەرھێنا
کە سڕەی ئەو بوو ماچی بکات و بە ئیشارەت پیی وت دەرکەوێتەوە

جۆنگکوک
" بۆ ساتێ بوەستن و گوێم بۆ بگرن "

ھەموو ھۆڵەکە لەگەڵ قسەی جۆنگکوک بێدەنگ بوو و
چاوەڕوانی وشە بە نرخ و گرینگەکانی سەرۆک عەشیرەت بوون

جۆنگکوک
" ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکو گەورە پیاوانی براڤێرمان و گەورەپیاوانی ئیڤانۆڤ ئاگربەست لەنێوان ھەردوو خێزان ڕادەگەیەنم ئەوە بڕیاری من و بەڕێز یۆنگیە ھیوادارم ڕێز لە بڕیارەکەمان بگرن و ئیتر ئەو دوژمنادایە بوەستێت لە نێوانمان "

یۆنگی
" من وەک سەرۆکی خێزانەکەی خۆم سوپاسی گەورەیی و بەخێرھاتمان دەکەم بەڕێز جۆنگکوک وە ھەروەھا پیرۆزباییت لێ دەکەم "

جۆنگکوک
" زۆر سوپاس گەورتان کردین وە لێرەوە لە پێش چاوی ھەمووتان
داوا لە بەڕێز یۆنگی و براکانی دەکەم کە لێخۆشبوون بۆ باوکم و مامم دەربکەن و داواکەیان لە دادگا بکشێننەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئاشتی لە نێوانمان بەرقەرار بێ "

ھەموویان چاوەڕێی دەمی یۆنگی بوون کە قسە بکات و ڕەزامەندی دەربڕێ بۆ کەیسی باوکی

یۆنگی کەمێ دەمو چاوی جدی کرد و تفێکی قوت دایەوە
خەم و گریان بە ڕوخساریەوە دیار بوو
خۆی و دوو براکەیتری ھێشتا تازیەباری باوکیان بوون
کەچی جۆنگکوک داوای لێخۆشبوون دەکات

یۆنگی
" لەو نێوانەدا ئێمە زۆر مافمان خوراوە
کەچێ ھەر بە ئاشتی ڕازی بووین
پێم بڵێ بەڕێز جۆنگکوک قەرەبوی تۆ چیە بۆ ئێمە
گەر لێخۆشبوون بۆ باوکت و مامت دەربکەم ؟ "

جۆنگکوک
" تۆ ھەرچیێکت بوێ لە مولک و کچانی خێزانەکەم
من پێشکەشتی دەکەم وە قسەی من یەکەو نابێ بە دوان "

یۆنگی
" گرینگترین کچی خێزانەکەت پێشکەشی ئێمە دەکەی ؟ "

جۆنگکوک
" وتم کە قسەی من یەکە و گۆڕینی بۆ نیە
ئاریانای خوشکم پێشکەش بە ئێوە بێ
چیترت دەوێ داوای بکە ؟ "

ھەموو ھۆڵەکە بێدەنگ بوبو و گوێیان بۆ قسەی جۆنگکوک و یۆنگی دەگرت ئاریانا لەولاوە دڵی لە خورپە نەدەکەوت

ھەرگیز بیری لەوە نەکردبویەوە کە سەوداگەری بەسەر ئەوەوە بکەن
لەو نێوەندەدا ھەمیشە پیاو جەنگی ھەڵگیرساندوەو کچ بوەتە قوربانی

سەیری دەمی براکەی دەکرد و بێھیوا و بێ ئۆقرە
گریان لە قورگی قەتیس مابوو بەو قسانە

یۆنگی
" ئەو زەوی و زارەی چەندین ساڵە شەڕە لەسەری
ئێمە قوربانیمان بۆی داوە زۆرێک لە پیاوەکانی ئێمە
لەسەری کوژرا ، بەجێی بێڵن بۆمان "

جۆنگکوک
" ھەمووی پێشکەش بە ئێوە
ئێمە واز لەو زەوی و زارە دەھێنین لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی "

یۆنگی
" کەواتە پیرۆزە ئەو ئاشتیە "

دووبارە دەستیان خستەوە ناو دەستی یەکتر و بزەیان بەڕوی یەکتردا کرد

وە دووبارە دەست ماچکردنەکە دەستی پێ کردەوە
سڕەی ئاریانا و سوزی ھات لە کۆتاییدا

ئاریانا بە چاوێکی پڕ لە گریان و دڵتەنگیەوە چووە بەردەم براکەی
جۆنگکوک ھەر سەرنجی لەسەر ئەوە نەبوو ئاریانا لەوێ وەستاوە
لەگەڵ یۆنگی گفتوگۆیان دەکرد تاوەکو ئاریانا دەستی جۆنگکوکی گرت و چەمایەوە بۆ ماچ کردنی ئینجا جۆنگکوک ئاوڕی دایەوە بینی ئاریانایە

ئاریانا
" پیرۆزە ئاغا "

جۆنگکوک
" سوپاس بوکە خان .... ھەر لێرەی دەستی ئاغاکەیتریشت ماچ بکە "

یۆنگی
" پێویست بەوە ناکات زۆر لەو کچە مەکە "

جۆنگکوک
" قسەی من لەناو خێزانەکە یەکە بەڕێز یۆنگی نابێتە دوان "

بەچاو ئیشارەتی بە ئاریانا کرد کە قسەکەی جێبەجێ بکات
ئاریانا دەستی یۆنگی گرت و بەھەمان شێوە ماچی کرد

دوای ئەوە نۆرەی سوزی ھات لە دوای ئاریانا
بەھەمان شێوەی ھەموو ئەوانیتر

سوزی
" پیرۆزە ئاغا "

جۆنگکوک سەرنجی لێ نەبوو و ھەر وەڵامیشی نەدایەوە
سوزی ناچار چەمایەوەو دەستی ماچ کرد و گەڕایەوە شوێنی خۆی

دوبارە ئاریانا و سوزی چوونەوە ھەمان سوچ وەستان

سوزی
" چی بوو ئاریانا بۆچی دەستی ئەو پیاوەشت ماچ کرد ؟ "

ئاریانا
" جۆنگکوک پێی وتم وابکەم "

ئاریانا خەیاڵی لای بڕیارەکەی جۆنگکوک بوو و فرمێسک بە
چاوەکانیدا ھاتە خوارەوە

سوزی
" ئەوە بۆ دەگری ئاریانا ؟ چی بوو ؟ "



ئاریانا
" مەگەر گوێت لێ نەبوو چیان وت ؟
من دەدەنە ئەوان سوزی من دەدەنە دوژمنەکەمان
ھەر ئەوانەی کە وایان کرد کچانی خێزانەکەمان
بێ بەش بن لە خوێندن و بێ باوک بن "



سوزی
" جا بۆ دەگری لەمەودوا ئیتر دوژمن نین
ئەوەتا خزمایەتی دروست دەبێ بەھۆی تۆوە
بۆخۆشت شو دەکەی سەیرکە بەڕێز یۆنگی زۆر قۆزە "





ئاریانا
" ھەموویان بەنەفرەت بن من ڕقم لێیانە
دەبێ جۆنگکوک لەو بڕیارە پەشیمان بکەمەوە
با کچێکیتریان پێ بدات بۆچی من ئاخر "

_____________________________

2042

Continue Reading

You'll Also Like

49.4M 1.9M 65
Blayze Norman; A cold and ruthless CEO of Norman Enterprises has decided to take Caden Carter as his bride, not even the heavens was going to stop hi...
273K 7.7K 74
قصه بقلم : هند محمد ( ازيس محمد ) قصه رومانسيه اجتماعيه بين ريم وكريم وتدور الاحداث حولهم من مصاعب ومشاكل وكيف نجاح قصة حبهم بالزواج فى الاخر قصه ك...
55.4K 9.4K 31
هێی خاتونی چێشت لێنەر..! ئەترسم دوبارە خۆشەویستی بکەم و دڵت بشکێنم و نەتوانم تۆم خۆشبوێت بەقەد ئەوەی تۆ منت خۆشەوێت با دوبارە خۆشەویستی بکەینەوە...
24.5K 4.6K 42
خەونەکەم تەنھا خەونێکی خراپ بوو ............. Writer /lady__olivia دەسپێک-3/5/2023 کۆتایی - 9/11/2023 کورتە _"پێم بڵێ بە تەواوی تایھیۆنگ کێیە ؟ چ کار...